ساڵی 1951 لەشاری کرماشان هاتۆتە دنیا. وەکو یەکەمین ژنە دەرهێنەری ئێران ساڵی 1986 یەکەم فیلمی سینەمایی خۆی بەناوی رابته دروست کرد و خۆی بەجیهانی سینەما ناساند. تا ئێستا 8 فیلمی سینەمایی ساز کردووە، کەبریتین لە: رابته واتەپەیوەندی، پرندەکوچک خوشبختی واتەمەلی چکۆلەی بەختەوەری، عبور از غبار واتەتێپەڕین لەغوبار، زمان از دست ڕفتە واتە کاتی لەدەستچوو، عشق بدون مرز واتە ئەوینی بێ سنوور، شمعی در باد واتە مۆمێکی بەر با، رویای خیس واتە خەنی خووساو و بچەهای ابدی واتە منداڵانی ئەبەدی.
فیلمی بچەهای ابدی واتە منداڵانی ئەبەدی هەشتەمین بەرهەمی بڵیندی سینەمایی پووران درەخشەندە فیلمێکی ڕەنگییە و ماوەکەی 118 خولەکە. ئەم فیلمە بەرهەمی ساڵی 2006ی ئێرانە و نووسەری سیناریۆ، دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری پووران درەخشەندەیە.
فیلمی سینەمایی بچەهای ابدی ساڵی 2007 لەبەشی کێبڕکێی سینەمای ئێران لە 25مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی فەجر و لە 21مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران لەشاری هەمەدان بەشداری کرد.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لە مانگی ئوکتوبری ساڵی 2006 لەلایەن کوردەکانی کرماشانی دانیشتووی شاری تاران بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر لەهونەرمەندان و هۆگرانی سینەما کۆڕێکی ڕێزلێنان بۆ خاتوو پووران درەخشەندە سازکرا کە تیایدا لە ساڵانی کارو خزمەت و تەمەنی هونەریی ئەم سینەماکارە ڕێزنرا.