🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
نووسینی: ستران عەبدوڵڵا
(بنوو لەقەبرەکەتا موستەریح بە ئەی سالم
لە تۆ کوردترە ئێستاکە نەزان هەتاکو عالم)
گۆران
1- بە پێچەوانەی بیری تەسکی هەندێک ئاراستە، بزووتنەوەی سیاسیی لە کوردستان، وەک هەر بزو
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
👫 پەرەستوو عەلی
ڕۆژنامەنووس و میدیاکار لەساڵی 1990 لەدایکبووە.
خوێندکاری پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیییە.
چالاکوانی ڕێکخراوەیی و ئەندامە ڕێکخراوی پەنای کار
خاوەنی پێشکەشکردنی سیمینارێکی فکرییە بە ناونیشانی(حزبی سیاسی
👫 پەرەستوو عەلی
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
نووسينی: ئيبنو ئەزرةقی فارقی
ساغکردنەوە: د. بدوی عبداللطیف عوض
وەرگێڕانی: د. قادر محەمەد پشدەری و ئاکۆ بورهان محەمەد
بڵاوکار: دەزگای وەرگێڕان
چاپی یەکەم 2007 [1]
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان، زۆر پێناسەی جۆراوجۆری بۆ کراوە یەکێک له و پێناسانە بەردی دەستاڕی بۆ بەکارهاتووە لە ئیدیۆمی کوردیدا، بەردی دەستاڕ کە سەر بەرد و ژێر بەردی هەیە، لەبەردی سەرەوە کونێکی هەیە لە
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
💬 چاوی بویتەوە
چاوی بویتەوە
چاو زۆرترین ڕاز و نهێنی ناخی مرۆڤی هەڵگرتووە هەر بۆیە زۆرترین ئیدیۆمی لەسەر دروستکراوە وەکو(چاو لەدەر، چاوحیز، چاو مۆن، چاوبرسی، چاوتێر، چاو لەدەست، چاوچنۆک، چاوپان، چاوساغ، چاوپیس، چاوچ
💬 چاوی بویتەوە
💬 پیسکەی تەڕپیر
پیسکەی تەڕپیر
مرۆڤ تا بە تەمەن بڕوات ئارەزووەکانی بۆ ژیان و موڵکایەتی زۆرتر دەبێت بەتایبەتی ژن و مێینەی لاجوانتر و شیرینتر دەبێت، ئینجا ئەگەر پێوەرێک و قالبێک بۆخۆی دانەنێت و بکەوێتە دوای ئارەزووەکان
💬 پیسکەی تەڕپیر
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەرنامەو پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەشی یەکەم : پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
ماددەی یەکەم : ناو

بزوتنەوەی نوێبو
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
👫 توانا باڵەک
توانا باڵەک لە ساڵی 1991 دا لە شارۆچکەی سۆران لە دایکبووە و خەڵکی دەڤەری باڵەکایەتی ە و چالاکوانێکی کلتووری و ڕۆشنبیرییە.
ساڵی 2009 دەبێتە هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان و پاشتریش دەبێتە بەرپرسی میدیای بز
👫 توانا باڵەک
👫 فەخرەدین حاجی سەلیم تەوێڵەیی
ساڵی1949 لە تەوێڵە - هەورامان لەدایکبووە
خوێندنی لە تەوێڵە و هەڵەبجە و سلێمانی خوێندووە،
پەیمانگەی مامۆستایانی تەواو کردووە و بووەتە مامۆستا و ماوەیەک لە قوتابخانەی شنروێی سەرەتایی لە هەڵەبجە و زۆر
👫 فەخرەدین حاجی سەلیم تەوێڵەیی
💕 ماچی خودایی
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم !
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم !
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم !
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم !
وەرە خاسە کەوی ڕام و کەویی من !
وەرە ئیلهامەکەی نیوە شەوی من !
وەرە ئ
💕 ماچی خودایی
📝 پەیامی راگەیاندنی (هاوپەیمانی هیوای کوردستانی)
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ئێمە وەکو کۆمەڵێک پەرلەمانتار و فراکسیۆنی کوردستانی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەسۆنگەی هەستکردنمان بە گەورەیی ئەو بەرپرسیارێتیەی لەسەر شانمانە و ئەو مەترسیانەی روویا
📝 پەیامی راگەیاندنی (هاوپەیمانی هیوای کوردستانی)
📝 وەڵامێکی توند لە مەلا مەزهەرەوە بۆ یونس راوی
ۆٱنظُرۡ إِلَیٰ حِمَارِکَ ۆلِنَجۡعَلَکَ ءَاێةࣰ لِّلنَّاسِۖ
نۆێژەبارانە لەهاوین ناکرێت چونکە جۆئاودەیبات..
هه رکاتيک سۆبای گەرمی داری بەکارهێنا بەچەقەی گەرمای هاوین ئەوبێ مێشکە خۆی پێ فێنک بکاتەوە ئێ
📝 وەڵامێکی توند لە مەلا مەزهەرەوە بۆ یونس راوی
📕 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆڵمز 5
سەرکێشیەکانی شێرلۆک هۆڵمز 5
نووسەر :- ئارسەر کۆنان دوێل
وەرگێر :- مەدینە ئەحمەد
📕 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆڵمز 5
📕 من ئادەمم
نووسینی: ئاکۆ حسێن [1]
📕 من ئادەمم
👫 محەمەد باڵابەرز
وەرزشکار و نووسەر و خاوەن ئەرشیفێکی گەورەی وەرزشیی هەڵەبجە و پێشمەرگەی دێرین. رۆژی 08-01-2021 کۆچی دوایی کرد.
👫 محەمەد باڵابەرز
📕 تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
نووسینی: کاروان عوسمان [1]
📕 تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
📕 ئیسماعیل نامە
ئیسماعیل نامە
ناگهان، باغبان، بیاداود، نانوماست، سنگتراش
1982 زاینی
کۆمەڵێک لە نووسەران [1]
📕 ئیسماعیل نامە
👫 فریاد عەلی عەبدولقادر
لە ساڵی 1983 پەیوەندی کردوە بە رێکخستنەکانی پاسۆکەوە، لە شانەی شەهید بێستون. لە ساڵی 1985 لەلایەن چەند کەسیکی خۆفرۆشەوە شانەکە دەکەوێتە بەر هێرشی رژێمی بەعس دەستگیردەکرێت. لە ساڵی 1986 بەر لێبووردنی ت
👫 فریاد عەلی عەبدولقادر
👫 رێبوار محەمەد ئیبراهیم
لە ساڵی 1983 پەیوەندی کردوە بە رێکخستنەکانی پاسۆکەوە، لە شانەی شەهید بێستون. لە ساڵی 1985 لەلایەن چەند کەسیکی خۆفرۆشەوە شانەکە دەکەوێتە بەر هێرشی رژێمی بەعس دەستگیردەکرێت. لە ساڵی 1988 بەر لێبووردنی گ
👫 رێبوار محەمەد ئیبراهیم
👫 کاوە قادر حەسەن
لە ساڵی 1983 پەیوەندی کردوە بە رێکخستنەکانی پاسۆکەوە، لە شانەی شەهید بێستون. لە ساڵی 1985 لەلایەن چەند کەسیکی خۆفرۆشەوە شانەکە دەکەوێتە بەر هێرشی رژێمی بەعس دەستگیردەکرێت. لە ساڵی 1986 بەر لێبووردنی ت
👫 کاوە قادر حەسەن
📕 شۆڕشی عەشق
ئاکۆ عومەر
2006 [1]
📕 شۆڕشی عەشق
📝 بەیاننامەی دامەزراندنی هاوپەیمانی لیبراڵی زاگرۆس
بۆ ڕای گشتی نەتەوە بندەستەکانی ڕێژیمی داگیرکەری شۆفینیستی فارسی ئێرانی!
زۆر بە دڵخۆشییەوە ڕایدەگەیەنین :کە دوای چەندین مانگ لە پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی بیروڕا و بەستنی کۆبوونەوەی هاوبەش بۆ پێکهێنانی هاوپە
📝 بەیاننامەی دامەزراندنی هاوپەیمانی لیبراڵی زاگرۆس
👫 ئومێد رەسوڵ بڵباس - ئومێدی مام رەسوڵ
هۆزانەوان ئومێدی مام رەسوڵ، رۆژی 08-01-2021 بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە گیانی لەدەستدا.
👫 ئومێد رەسوڵ بڵباس - ئومێدی مام رەسوڵ
👫 کەمال ئەتروشی
رۆژی 06-01-2021 وەک وەزیری سامانە سروشتییەکان دەستبەکاربوو.
👫 کەمال ئەتروشی
📕 یاریزانی ژیان بین نەک داشی یاریکردن
وەرگێڕانی بۆ کوردی: جەبار تەنیا [1]
📕 یاریزانی ژیان بین نەک داشی یاریکردن
👫 کەسایەتییەکان
جەلالی میرزا کەریم
👫 کەسایەتییەکان
کەریم کابان
👫 کەسایەتییەکان
سوارە ئێلخانی زادە
👫 کەسایەتییەکان
سەوسەن عومەر
👫 کەسایەتییەکان
گوڵئەندام تاهیر خانی
👫 محەمەد شێخۆ | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️

محەمەد شێخۆ
محەمەد شێخۆ یەکێکە لەو هونەرمەندانەی کوردستان کەهەمیشە لە ریزی گەلدا بووە، ساڵی 1948 لەگوندی گرباوی نزیک قامیشڵۆقامیشڵۆ هاتۆتە ژیانەوە لەگوندی خجۆکێ خوێندنی تەواو کردووە، ناوەندی لە قامیشڵی تەواو کردووە، لەو ێوێدا بایەخی بەمۆسیقا و گۆرانی کوردی داوە.
ساڵی 1969 چۆتە بەیروتی پایتەختی لوبنان و لەگەڵ هونەرمەندان مەحمود عەزیز و سەعید یوسفدا تیپی مۆسیقای نەورۆزیان دامەزراندووە، کەتیپێکی هونەری بووە کەبایەخی بەگۆرانی و مۆسقای فۆلکلۆری کوردی داوە.
ساڵی 1972 بۆ سوریا گەراوەتەوە، محەمەد شێخۆ بەهۆی گۆرانی و سرودە نیشتیمانپەروەرییەکانی و کوردایەتییەکانیەوە لەلایەن دەسەلاتدارانی حکوومەتی سوریاوە تەنگی پێ هەڵچنراوە، و چەند جار رەتی کردۆتەوە کە لە ئاهەنگە رەسمییەکانی حکوومەتدا بەشداری بکات.
ساڵی 1974 پەیوەندی بەشۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە، پاش نسکۆ وەکو سەدان هەزار تێکۆشەری تر ئاوارەی ئێران بووە، دواجار لە9ی ئاداری 1989، لەشاری قامیشڵۆی کوردستانی سوریا محەمەد شێخۆ هونەرمەندی بەناوبانگ و نیشتیمانپەروەری کوردستان کۆچی دوایی کرد.[1]
......
محەمەد شێخۆ، ناوی تەواوی “محەمەد ساڵح شێخمووس ئەحمەد”ە. لە ساڵی 1948 لە گوندی “گڕباوێ”ی سەر بە شاری قامیشلۆ، لە دایک بووە. شەش خوشک و پێنج برای هەبووە. خوێندنی سەرەتایی لە گوندی “خەجۆکێ” و تا پۆلی دووەمی ناوەندی لە شاری قامیشلۆ خوێندووە. لە ساڵی 1965دا، تووشی چاوئێشە دەبێت و بەم هۆیەوە چاوی نوقسان دەبێت.
مامی “حسەین” وەستای دروستکردنی تەمبوورە بووە و گەلێک جار لە “ئەسکوێ” و “کەوانەی بێژنگ” تەمبوورەی دروست کردووە. هۆگریی و شارەزایی مامی لە ژەنینی تەمبوورەدا، کاریگەرییەکی فرەی لەسەر محەمەد شێخۆ داناوە و وای لێکردووە کە هەر لە منداڵییەوە حەز بە ژەنینی تەمبوور بکات. بۆ یەکەم جار، مامی تەمبوورەیەکی ڕاستەقینەی بۆ دروست دەکات، بەڵام لە ترسی باوکی کە هەمیشە گوتوویەتی ” لەدینی ئیسلامدا تەمبوورلێدان حەرامە”، ناوێرێت بە شێوەیەکی ئاشکرا تەمبوورەکەی لێبدات.
محەمەد شێخۆ لە قۆناغی خوێندنی ناوەندیدا، تێکەڵاوی “پارتی کۆمۆنیستی سوریا” دەبێت، بەڵام پاش ماوەیەک پەیوەندی پێیانەوە نامێنێت. لەبەر باری ئابووەیی و ئێشی چاوەکانی، دەست لە خوێندن هەڵدەگرێت و جارێکی دیکە بۆ گوندەکەی خۆیان دەگەڕێتەوە و لە بواری کشتوکاڵدا هاوکاری ماڵەباوانی دەکات، بەڵام لەبەرئەوەی ماڵەباوانی بە نیوەکار کشتوکاڵ دەکەن، ناچار دەبێت بۆ بژێوی ژیانی بە گوندەکاندا بگەڕێت. هەر لەم سەردەمانەدا، لەگەڵ هونەرمەندانی وەک “خەلیلێ ئێزدی، حسەینێ تەوفێ و حەلیمێ حسۆ”، کۆمەڵێک شەوچەرە سازدەکەن، ئەم شەوچەرانەی بۆی دەبنە بنچینەیەکی هونەری. هەر لەو کاتەدا، خۆی فێری نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی دەکات و بەرهەمی کۆمەڵێک شاعیری ئەو سەردەمە دەخوێنێتەوە و دیوانی “جگەرخوێن”یش ئەزبەر دەکات و گوێش بۆ ڕادیۆی ئێریڤان و بەغداد، ڕادەگرێت.
لەساڵی 1970دا و بۆ جاری یەکەم، محەمەد شێخۆ بە ئاشکرا گۆرانی دەچڕێت، دوای ئەوەی لە گوندەکەی خۆیان دەگەڕێتەوە، هەر لە ساڵی 1970دا بە شێوەیەکی نایاسایی بەرەو “سەرەخت” باکووری کوردستان دەچێت و دەگەڕێتەوە، پاشان لە هەمان ساڵ و لەپێناو فێربوونی موزیکدا، بۆ بەیرووت، لە ناوەندی یەکێتی موزیکدا، دەست بە خوێندنی موزیک دەکات و دوو خول دەبینێت. لەو سەردەمەدا و لە بەیرووت سێ گرووپی موزیکی هەبوون کە ئەوانیش “کۆما سەرکەفتن بە سەرپەرشتی هونەرمەند مەحموود عەزیز شاکر، کۆما نەورۆز بە سەرپەرشتی هونەرمەند سەید یوسف و کۆما گوڵستان بە سەرپەرشتی هونەرمەند محەمەد تەیب تاهیر”. سەرەتا لە کۆما نەورۆزدا دەبێتە ژەنیار، پاشان بە پێشنیازی “کەمال شانباز” لەگەڵ هونەرمەندانی وەک ” مەحموود عەزیز شاکر، ڕێفاتێ داری، سەید یوسف و ڕەمەزان نەجیم ئۆمەری”، دەبێت بە ئەندامی کۆما سەرکەفتن. مەحموود عەزیز شاکر، هەڵبەستەکانی بەناوی “د باخان دا دلبەرم سۆرگول” و “گەورێ” بە محەمەد شێخۆ دەدات، ئەمیش ئاوازیان بۆ دادەنێت و بەم شێوەیە دەست بە سترانبێژی دەکات.
لە بەرواری 11-03-1970دا، کاتێ وەرچەرخانێکی نوێ دەست پێدەکات و باشووری کوردستان ئۆتۆنۆمی وەردەگرێت، بەم بۆنەیەوە، کۆمیتەوی هونەری کورد لە لوبنان، بە هاوکاری هونەرمەندانی وەک “مەحموود عەزیز شاکر، سەید یوسف، ڕفاتێ داری، شیرین پەروەر، عزەدین تەمۆ، محەمەد تەیب تاهیر و ڕەمەزان نەجیم”، پشتگیری لەم هەنگاوە دەکەن و لە لوبناندا چەندین شایی و ئاهەنگ سازدەکەن کە محەمەد شێخۆ وەک ژەنیارێک بەشداری لەم ئاهەنگانەدا دەکات.
لە 18-12-1971دا، بە چاودێری سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە ساڵۆنی سینەما “ڕیڤۆلی” ئاهەنگێک ساز دەکرێت کە محەمەد شێخۆ بۆ جاری یەکەم لەم کۆنسێرتەدا وەک گۆرانیبێژێک بەشداری دەکات، دوای ئەمەش لە ڕادیۆی لوبناندا، گۆرانییە کوردییەکانی بڵاودەبنەوە.
لە ساڵی 1972دا، دەبێت بە ئەندامی یەکێتی هونەرمەندانی لوبنان و لەگەڵ کۆمەڵێک هونەرمەندانی لوبنانی وەک “فەیروز، ناسر شەمسەدین، وەدیع ئەلسافی، عاسی ڕەحبانی و سەمیرە تۆفێق”، ناسیاوی پەیدا دەکات. لەبەر ئەوەی لە کارە هونەرییەکانیدا سەرکەوتوو بووە، گۆرانی بێژی عەرەب “سەمیرە تۆفێق” داوای لێدەکات کە لە کۆمەڵەکەی ئەودا ببێتە ئەندام.
پاش ئەوەی لە ساڵی 1972دا لە لوبنان شەڕدەست پێدەکات، لەبەر هەڵوێستی سیاسی، بۆ ڕۆژئاوا دەگەڕێتەوە. لە “ڕیمێلان (دێرکا حەمکۆ)”، کۆمەڵەیەکی موزیکی دادەمەزرێنێت، بەڵام دەسەڵاتدارانی سوریا ڕێی پێنادەن. هەر لەهەمان ساڵ و بۆ یەکەم جار، ڕوو لە بەغداد دەکات و لەڕێگەی هەڤاڵەکانییەوە بۆ ئێزگەی کوردی بەغداد دەچێت و کۆمەڵێک گۆرانی بەناوی “گەرێ، باخچێ گولا، بەر دلێ من شیرینێ، د باخان دل و ئەمان دەلۆ” تۆمار دەکات و پاشان بۆ ڕۆژئاوا دەگەڕێتەوە. کاتێک ئەم سترانگەلە لە ڕادیۆ بڵاودەبنەوە، ناوبانگ دەردەکات، لەبەر ئەوەی دەوڵەتی سوریا چاودێری دەکات و چەند جارێکیش دەستگیری دەکەن.
لەساڵی 1973 دا، شێخۆ ڕوو لە بەغداد دەکاتەوە و لە ئێزگەی کوردی چەند سترانێکی دیکە تۆمار دەکات. لەم کاتەدا، هونەرمەندانی وەک “گۆڵبەهار، تەحسین تەها، شەماڵ سائب، بەشار زاخۆیی، محەمەد عارف جزیری و عیسا بەرواری”، دەناسێت.
لە ساڵی 1974دا لە شام، یەکەم کاسێتی بەناوی “گەورێ” تۆمار دەکات، بەڵام لەبەرئەوەی گۆرانییەکانی سیاسی و نەتەوەیی بوون، دەسەڵاتدارانی سوریا وای لێدەکەن کە بە ناچاری بۆ باشووری کوردستان بگەڕێتەوە. لە باشووریش دەبێت بە پێشمەرگە.
پاش پەیماننامەی جەزائێر و نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول، لەگەڵ پێشمەرگەکاندا بە ناسنامەی ئێراقی بەرەو ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەچێت، لەوێش لە ئۆردووگای “ڕەبەت” دەبێتە پەنابەر، لەدواییدا بۆ مەهاباد دەچێت و لەوێ نیشتەجێ دەبێت و وانەی ئایینی دەڵێتەوە. لەبەرئەوەی لە گۆرانییەکانی خۆیدا هەستی نەتەوایەتی فەرامۆش نەکردووە، دەسەڵاتدارانی ئێران فەرمانی دوورخستنەوەی بۆ “گونبەدی کاووس” دەردەکەن و لەوێ، لە قوتابخانەیەکی ئایینیدا، دەست بە وانەوتنەوە دەکات.
لە ساڵی 1977دا لەگەڵ خوێندکارێکی خۆی بەناوی “نەسرین حسەین مەلەک” کە خەڵکی شاری سنە دەبێت، ژیانی هاوسەرێتی پێکدەهێنێت و چوار منداڵیان بە ناوەکانی “بێکەس، فەلەک، ئیبراهیم و بروسک”، دەبێت.
محەمەد شێخۆ لە خەباتی موزیکدا بەردەوام دەبێت و گۆرانییەکانی “ژ مهابادێ، د زیندانێ دا، خەم و خەیالێن تە ئەز ڕەڤاندم، ئەی فەلەک و بێزارم”، تۆمار دەکات. لەساڵی 1978دا کاسێتێک بەناوی “مهاباد کانیا خوینا شەهیدان” و لە ساڵی 1981دا کاسێتێکی تر بەناوی “گاڤا ئەز مرم” بڵاو دەکاتەوە.
لەساڵی 1983دا بۆ ڕۆژئاوا دەگەڕێتەوە و لە قامیشلۆ نیشتەجێ دەبێت و گرووپێکی موزیکی دادەمەزرێنێت و وانەی موزیکی بە گەنجان دەدات. لە ساڵی 1987 تۆمارگەیەک بەناوی “فەلەک” لە قامیشلۆ دەکاتەوە کە دیسانەوە دەوڵەتی سوریا، ڕێگەی پێنادەن و دەست بەسەر تۆمارگاکەیدا دەگرن.
لە 09-03-1989دا کۆچی دوایی دەکات و بە بەشداری هەزاران کەس، لە گۆڕستانی “هلێلی”ی قامیشلۆ، بەخاک دەسپێردرێت.
جێ ئاماژەپێکردنە محەمەد شێخۆ بە “باڤی فەلەکێ”ناسراوە و 110 سترانی لە 14 کاسێتدا تۆمار کردووە، هەروەها لە کۆڕ و ئاهەنگەکاندا، کۆمەڵێک سترانی دیکەی پێشکەش کردووە کە بەداخەوە هەندێکیان تۆمار نەکراون.[2]
#️ هەشتاگ
#قامیشڵۆ |


🗄 سەرچاوەکان
[1] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا
[2] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رۆژی کورد
📚 فایلی پەیوەندیدار: 13
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️09-03-1989
2.👁️11-03-1970
3.👁️18-12-1971
📷 وێنە و پێناس
1.👁️رێورەسمی ناشتنی محەمەد شێخۆ
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 09-03-1989
👫 جۆری کەس: 🕴 چالاکی سیاسی
👫 جۆری کەس: ⛓ زیندانی سیاسی
👫 جۆری کەس: 🎤 گۆرانیبێژ
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی سەروو
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ قامیشلۆ
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬅️ رۆژئاوای کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 25 2008 3:57PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 10 2018 11:12PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 13,697 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.16 KB Oct 28 2009 12:00AMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  📖 میژووی میافارقین و ئامەد
  📖 پڕۆسەی پەروەردە و ڕۆشن...
  📖 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆ...
  📖 تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 14-01-2021
  🗓️ 13-01-2021
  🗓️ 12-01-2021
  🗓️ 11-01-2021
  🗓️ 10-01-2021
  🗓️ 09-01-2021
  🗓️ 08-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
جەلالی میرزا کەریم
ئەم شاعیرە بەهرەدارە لەساڵی 1935دا لەشاری سلێمانی لە خێزانێکی دیاری ئەو شارە هاتۆتە جیهانەوە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لەشارەکەی خۆی وەرگرتووە و بووەت لاوێکی هوشیار و رۆشنبیر و سەرەتای خەباتی رامیاری ئەو لاوە دڵسۆزەی گەڵ و نیشتمانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1955، کە بووەتە ئەندامی یەکێتی گشتی قوتابیان و هەر لەو قۆناغەدا دەستی داوەتە هۆنراوە هۆنینەوە و لەسەرەتادا کەوتبووە ژێر کاریگەری هۆنراوە ناسکە ئاوازە دارەکانی گۆران، بەڵام لەدواییدا کە بازووی شاعیریی بەهێز بووه، بووەتە خاوەن دەنگ و
جەلالی میرزا کەریم
کەریم کابان
ناوی (عەبدولکەریم جەلال مەحموود عەزیز کابان)ە. ساڵی 1927 لە سلێمانی لەدایک بووە. سەرەتا، لە قوتابخانەی ئایینی و دواتر لە قوتابخانەی (فەیسەڵییە) خوێندویەتی. ماوەیەکیش خزمەتی پۆلیسی کردووە. سەرەتای کاری هونەریی، بۆ ئەو کاتانە دەگەڕێتەوە کە لە تیپی سروودی قوتابخانەکاندا بووە. لە سەرەتای چلەکانیشدا، لەو ئێزگەیەدا گۆرانی وتووە کە ئینگلیزەکان لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانییدا دایانمەزراندووە. هەر لەم ماوەیەدا بووە یەکەمین گۆرانی خۆی بەناوی (لە ڕێی دڵداری) بۆ ڕادیۆی بەغداد تۆمار کردووە. کەریم کابان خاو
کەریم کابان
سوارە ئێلخانی زادە
کوڕی ئەحمەد ئاغای کوڕی حاجی بایز ئاغایە، ساڵی 1937 لەگوندی (تورجان)ی سەر بەشاری بۆکان لەدایک بووە. لەتەمەنی مناڵیدا لەخۆشەویستی دایک بێ بەش کرا. کە تەمەنی گەیشتە حەڤدە ساڵی تووشی نەخۆشییەکی سەخت هات و ماوەی سێ ساڵ لەپێ کەوت، پاشان بەدرێژایی ژیانی توانای رۆیشتنی ئاسایی لەدەست دا. بەهۆی بیروباوەڕی پێشکەوتنخوازی و هەڵوێستی نیشتمانپەروەرییەوە لەلایەن رژێمی پەهلەوییەوە رووبەڕووی زیندان و ئەشکەنجە کرایەوە. سەرەڕای ئەو هەموو کوێرەوەری و دەربەدەرییە توانی کۆلیژی حقوق لەزانکۆی تاران ببڕێ و ساڵی 1968 لەبە
سوارە ئێلخانی زادە
سەوسەن عومەر
لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لەدایکبووەو قۆناغەکانی خوێندنی هەر لەو شارەدا تەواوکردووە، ناوبراو دەرچوی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانییەو فەرمانبەریشە لەبەڕێوبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی، لە ئێستادا ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی (Artography)یە لەکەناڵی ئاسمانی کوردسات.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر خاتوو سەوسەن عومەر، تکایە سەردانی پەڕەی فەرمی ئەم هونەرمەندە بکەن لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەم ناونیشانە:
http://www.facebook.com/SawsanOmar0
لینکی بەرنامەکەنی لە کەناڵی ک
سەوسەن عومەر
گوڵئەندام تاهیر خانی
سەوسەن، کە ناوی ڕاستەقینەی خۆی گوڵەندامە. یەکێک بوو لە گۆرانیبێژە هەرە دیارەکانی ئێران لە چوار دەیەی کۆتایی سەدەی بیستەمدا، بە ڕەچەڵەک کوردە و خەڵی قەسری شیرینە. هەر بە منداڵی لە ڕووداوی ئوتومبێلدا باوکی و پاشتریش دایکی لەدەست دەدات.
سەوسەن، یەکێکە لەو هونەرمەندە کەمانەی کە زۆرینەی سەروەرت و سامانەکەی بۆ هەژار و نەداران خەرجکردووە. ساڵی 2004 لە شاری لۆس ئەنجلوسی سەر بە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا کۆچی دوایی دەکات و گەنجینەیەکی هونەری پڕ بەهادار پاش خۆی جێدەهێڵیت.
ئەوی تایبەتە لە سەدای سەوسە
گوڵئەندام تاهیر خانی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,249 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574