لەدایک و بابێکی هەژار، لە21-05-1922 لە گوندی تافانی ناوچەی قەراخ هاتۆتەدنیاوە.
ساڵی 1967 لەلایەن دەسەڵاتدارانی (دەوڵەتی کۆلۆنیالی ئێراق) وە بەبیانوی ئەوەی کەبەئامێری بێتەل هاوکاری شۆڕش دەکات، دەگیرێت و ماڵەکەی دەپشکنن و حەوشەی ماڵەکەی هەڵدەکەنن، بۆ بێتەلەکە دەگەڕێن، پاشان ڕەوانەی (هەیئەی #کەرکووک#) ی دەکەن و بۆ ماوی (شەش) مانگ دەنگوباسی نامێنی و بێسەر و شوێن دەکرێت. پاش ئەوە بەردەرێت و چەند جارێکی تریش لەسەر کوردایەتی دەگیرێت. لەم ساڵانەی دووایشدا دەستەڵاتدارانی دەوڵەتی ئێراقی داگیرکار کاسیەتەکانی لەتۆمارگەو بازاڕدا یاساخ دەکەن و ناهێڵن بفرۆشرێن. فەریق مرۆڤێکی کارکەر و لەشسوک بووە، ساڵی 1954 بۆ بژێوی ژیانی خێزانەکەی، لە (پردی عەلافان) لەدەرەوەی #سلێمانی#، چایخانەیەک دەکاتەوە و کاری چایچێتی دەکات. لەساڵانی هەفتاکاندا، ماستاو دەفرۆشت، یان بەخۆی و جەزۆ قاوەکەیەوە لە ناوبازاڕ قاوەی دەفرۆشت.
لە 18-06-1987 دڵە گەورەکەی هونەرمەند بەمەرگێکی کوتوپڕ لەلێدان کەوت. لە #گردی سەیوان# بەخاک سپێردرا.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 18,544 مرة