$ژیاننامە$
ڕۆژی 21ی ئابی ساڵی 1895 لە شاری #ئەستەمبوڵ# لەدایک بووە و هەر لەوێ تا قۆناغی ئامادەیی خوێندووە. لە ئەنجامی شۆڕشەکەی #شێخ سەعیدی پیران# دا، بنەماڵەکەیان بە ناچاری ڕوویان کردۆتە شام و لەدوای ساڵی (1925)ەوە هاوڕێ لەگەڵ جەلادەت بەدرخانی برای دادەستیان داوەتە خەباتی نهێنی و ڕۆڵێکی گەورەیان بینی لە دامەزراندنی کۆمەڵەی (#خۆیبون#)دا. دواتر کامەران بەدرخان بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا ڕووی کردۆتە ئەڵمانیا و درێژەی بە خوێندن داوە و بڕوانامەی دکتۆرای وەرگرتووە.
شان بەشانی ئەمەش بەردەوام هاوکاری جەلادەت بەدرخانی برای کردووە لە دەرکردنی هەردوو گۆڤاری (#هاوار#) و (#ڕووناهی#)دا. ساڵی 1943 بەشێوەیەکی کاتی لە بەیروت نیشتەجێ بووە و گۆڤارێکی دەرکردووە بە شێوەی کرمانجی ژووروو کە ناوی گۆڤاری (#ڕوژا نو#) بوو. لە کۆتایی هەمان ساڵیشدا گۆڤارێکی تریشی دەرکردووە بەناونیشانی گۆڤاری (#ستێر#).
دکتۆر کامەران بەدرخان ساڵی 1947 لە فەڕەنسا نیشتەجێ بووە و لە پاریس پەیمانگەیەکی بۆ خوێندنی کوردی دامەزراندووە و وەک پسپۆڕێکی زمانی کوردی سەرپەرشتی خوێندکارانی باڵای ئەو بەشەی کردووە و پاشان لە ساڵی 1954دا لە زانکۆی (سۆربۆن) بووە بە مامۆستا.
$بڵاوکراوەکان$
ئەم زانا گەورەیە 15 کتێبی بەنرخی بە هەردوو زمانی کوردی و فەڕەنسی بە چاپ گەیاندووە و چوار کتێبی تریشی هێشتا دەستنووسن و چاپ نەکراون.
$کۆچی دوایی$
کامەران بەدرخان پاش تەمەنێکی پڕ سەروەری و هەڵوێست بەرزی ڕۆژی 4ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1978 کۆچی دوایی کرد.