جەمال تاهیر - جەمال تایەر
شەهیدی سەرکردە، ساڵی 1943 لە گەڕەکی
دەرگەزێندەرگەزێن-ی شاری
سلێمانیسلێمانی لەدایکبووە، هەر لەوێش قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتاییو ناوەندی تەواوکردووەو پاشان لەخانەی مامۆستایان وەرگیرا و ساڵی 1964 بووە مامۆستا.
شەهید هەر لە تەمەنی لاوێتییەوە تێکەڵاوی چالاکییە سیاسییەکان بووەو لە یەکێتیی قوتابیانی کوردستانو لەناو ریزەکانی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستاندا وەک تێکۆشەرێکی رۆشنبیر و لەخۆبردوو ناوی دەرکردووە.
سەرەتای حەفتاکان بۆتە ئەندامی لیژنەی ناوچەی سلێمانی و دواتریش لێپرسراوێتی ناوچەی
دەربەندیخاندەربەندیخانی پێ سپێردراوە.
ئەم لاوە پێشکەوتنخوازەی رێبازی کوردایەتی ساڵی 1969 پەیوەندیکردووە بە ئەڵقە سەرەتاییەکانی کۆمەڵەوە.
ساڵی 1975 رۆڵێکی دیارو بەرچاوی بینی لە پێشخستنی رێکخراوەکانی کۆمەڵەو جۆشدانی شۆڕشی نوێی خەڵکی کوردستاندا.
شەهید، وەک سەرکردەیەکی کارامەو تێکۆشەرێکی خاوەن ئەزموون ماوەی چەند ساڵێک ئەرکی بەڕێوەبردنی رێکخستنە نهێنییەکانی کۆمەڵەی لەناو شاری سلێمانیدا گرتە ئەستۆو شان بەشانی ئەمەش سەرپەرشتی مەفرەزەکانی ناو شاری ئەکرد.
شەهید چەند جارێک کەوتۆتە بەر شاڵاوی گرتنو لە زیندانەکانی رژێمدا، سەرەڕای ئازارو ئەشکەنجەدانێکی زۆر، بەوپەڕی ئازایەتییەوە نهێنییەکانی رێکخستنی پاراستووە، دواتریش کە ئازادکرا روویکردە شاخو لە دووەمین کۆنفرانسی کۆمەڵەدا بە ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردراو لێپرسراوێتی دەزگای ناوەندی رێکخستنی پێسپێردرا، ئەم سەرکردە ماندوونەناسەی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆژی 14ی تەمموزی ساڵی 1983 لە ناوچەی
بالیسانبالیسان بە رووداوی ئوتومبێل گیانی لەدەستدا و گەیشتە کاروانی نەمران.