مام ڕەمەزان لە سەردەمی ڕژێمی پاشایەتییەوە پەیوەندی بە تەشکیلاتی نهێنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە دەگرێ و وەک ئەندامێکی دڵسۆز ئەرکە پێ سپێردراوەکانی بەجێ دەگەیاند. بە دوای ڕووخانی ڕێژیمی پاشایەتی و ئاشکرابوونی خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، مام ڕەمەزان زۆر لە جاران زیاتر و دڵگەرمتر ئەرک و کاری حیزبی ڕادەپەڕاند، هەر چەند کە هێزە بکرێگیراوەکانی ڕێژیمی دژی گەلی کۆماری ئیسلامی ئێران، کۆسپ و تەگەرەیان بۆ مام ڕەمەزان دەنایەوە و بانگ دەکرا بۆ ئیتلاعات و هەروەها لە ساڵی 1364ی هەتاوی بۆ ماوەی 6 مانگ گیرا و ئەزیەت و ئازار درا، بەڵام بۆ ساتێکیش ورە و ئیمانی کز نەبوو.
ڕۆژی 7 ی دیسامبری 2008 ی زایینی، مام ڕەمەزان ئەحمەدی دانیشتووی شاری #شنۆ# لە تەمەنی 82 ساڵی دا بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.