هەمزە عەبدوڵڵا
ساڵی 1914 لەشارەدێی (باشقەڵا) لەشاری
وانوان لەدایکبووە.
باوکی ئەفسەری عوسمانی بووه، لەشەڕی دژی روسیای قەیسەریدا شەهیدکراوە.
بەهۆی محەمەدی برایەوە کە ئەفسەری سوپای عوسمانی و پاشان ئەفسەری سوپای دەوڵەتی تازە دامەزراوی عێراق بووه، لە
زاخۆزاخۆ نیشتەجێ بووە.
ساڵی 1937 کۆلیژی (حقوق)ی لەزانکۆی بەغدا تەواوکردووە.
هەر ئەو سەردەمەش تێکەڵی چالاکییە سیاسییەکان بووەو پەیوەندیکردووە بەحزبی شیوعی عێراقەوە.
ساڵی 1938ناسنامەی عێراقی لێسەندراوەتەوە و ماوەیەک بەنهێنی لەخانەقاکەی سەیید ئەحمەد دا لە
کەرکوککەرکوک ژیاوە.
سەرەتای چلەکانیش بەنهێنی لەگوندەکانی گۆپتەپەو عەسکەر درێژەی بەکاری سیاسی داوه، ئەو تێکەڵاوییەی لەگەڵ دانیشتوانی ناوچەکەدا بواریان بۆ رەخساند شارەزاییەکی زۆر لەسەر رێبازی (هەقە)کان پەیدا بکات.
ساڵانی 1943-1944 پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ هەردوو حزبی (شۆڕش) و(رزگاری)پەیداکردوە، ساڵی 1946 لەسەر داوای هەردوو حزب چۆتە
مەهابادمەهابادو بەنیازی دامەزراندنی پارتێکی پێشڕەوی دیموکراتی شۆڕشگێڕ پەیوەندی بە سۆڤێتییەکانەوە کردووە.
لەگەشتێکدا بۆ تەورێز هاوڕێ لەگەڵ شەهید مستەفا خۆشناو و چەند کەسێکی تردا پڕۆژەی پەیڕەو و پرۆگرامی (پارتی دیموکراتی کوردی عێراق)ی نیشانی لێپرسراوانی سۆڤیەت داوەو ئەوانیش پەسەندیانکردووە. کە راگەیاندنی دامەزراندنی پارتی بڵاوکرایەوە، گەڕایەوە کوردستانی عێراقو لە یەکەمین کۆنگرەی پارتیدا پڕۆژەکەی پێشکەشکرد.
لەو سەردەمەوە تاکۆتایی ساڵی 1949 سکرتێری پارتی بوو. ئەم سەرکردە سیاسییە گەورەیه، نووسەرێکی کەمهاوتا بوو، بەتایبەت لەزمانی عەرەبیدا.
ساڵی 1958 ناسنامەی عێراقی پێدرایەوە. تێکچوونی باری تەندروستی وای لەمامۆستا کرد نەتوانێ وەکو جاران چالاکی سیاسی بنوێنێ، بەڵام هەمیشە بەهەڵوێست و نیشتمانپەروەرو رێنیشاندەری نەوەی نوێ بوو.
دوو ساڵی کۆتایی ژیانی لە
سلێمانیسلێمانی بەسەر بردوو و رۆژی 13-12-1998 کۆچی دوایی کردو لە رێورەسمێکی شکۆداردا لەسەر وەسێتی خۆی لەگۆڕستانی گوندی (سیتەک) بەخاک سپێردرا.
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!