🏠 Başlangıç
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Temas
ℹ️Hakkında!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
Daha
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Hakkında!|Kütüphane|📅
🔀 Olayla ilişkili konu
❓ Yardım
📏 Kullanma kılavuzu
🔎 Gelişmiş Arama
➕ Gönderme
🔧 Kısayollar
🏁 Diller
🔑 Hesabım
✚ Yeni başlık
📖 Feride’ye Mektuplar Dr.Nuri Dersimi
Sana Feride diye hitap etmenin benim için ne büyük saadet olduğunu bilsen. Çünkü sen benim hem dert ve elem, hem de emel yoldaşım oldun. Hayatta milli ve vatani gayeleri uğrunda maruz kaldığım felaket
📖 Feride’ye Mektuplar Dr.Nuri Dersimi
👫 Seyit Abdülkadir
Seyit Abdülkadir ya da Seyyit Abdülkadir Efendi (Kürtçe: Seyîd Evdilqadir, Seyîd Evdilqadir Efendî; 1851, Hakkâri, Şemdinan – ö. 27 Mayıs 1925, Bitlis), Şeyh Said İsyanı’ndan (Genç Hâdisesi) sonra ida
👫 Seyit Abdülkadir
📕 Yikilacak Duvarlar
فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی بە بارمتەگیراوی پێشووی هەدەپە لە زیندانی جۆری ئێف لە کۆجالیی تورکیا زیندانیکراوە. کتێبێکی بە ناوی دیوارەکان دەڕووخێن نووسیوە.[1]
📕 Yikilacak Duvarlar
📄 Esmer
Esmer, kovareke çandî û edebî ya mehane ye.
Ji sala 2005\'a ve bi zimanê tirkî û kurdî li Stenbolê weşana xwe didomîne. Kovar bi mehane derdike. Slogana kovarê Popüler kültür e, ev jî guhertinek ji Ça
📄 Esmer
📕 KÜRDOLOJİ AKADEMİK ÇALIŞMALAR CİLT: 3
KÜRDOLOJİ
AKADEMİK ÇALIŞMALAR
CİLT: 3
EDİTÖR
Dr. Hasan KARACAN
Editör Notu: Yazıların her tür sorumluluğu yazarlarına aittir.
ISBN: 978-605-9512-03-9
TİYDEM YAYINCILIK
www.tiydem.com
Ekim 201
📕 KÜRDOLOJİ AKADEMİK ÇALIŞMALAR CİLT: 3
📖 Seyran Ateş: Liberal Müslümanlar korkuyor
Berlin\'de kadın ve erkeklerin birlikte ibadet ettiği caminin kurucularından Ateş, Almanya\'daki liberal Müslümanların baskı hissettiğini ve çoğunun gelen tehditlerden korktuğunu savundu. Ateş, Diyanet\'
📖 Seyran Ateş: Liberal Müslümanlar korkuyor
📕 İngiliz belgelerinde Kürdistan
Mesut yeğen [1]
📕 İngiliz belgelerinde Kürdistan
📕 Kürt Tarihi ve Siyasetinden Portreler
Yalçın Çakmak (Der.), Tuncay Şur (Der.)
“Bir ‘tür’ olarak biyografya, kendi geleceklerini kendi öz iradeleriyle belirleme hakkından mahrum bırakılan ve bu nedenle de kendi zamanlarına ve mekânlarına
📕 Kürt Tarihi ve Siyasetinden Portreler
📕 İmparatorluk Sınır ve Aşiret Kürdistan ve 1843-1932 Türk-Fars Sınır Çatışması
Ürün kodu : İmparatorluk Sınır ve Aşiret
Kürdistan ve 1843-1932 Türk-Fars Sınır Çatışması
Nejat Abdulla
Fransızcadan Çeviren: Mustafa Aslan
Onaltıncı yüzyıldan itibaren Kürdistan Osmanlı-Fars
📕 İmparatorluk Sınır ve Aşiret Kürdistan ve 1843-1932 Türk-Fars Sınır Çatışması
📝 Acil Çağrı ve Taleplerimiz
Türk devletinin Rojava’ya (Kuzey Suriye) yönelik saldırı-işgal tehditleri ve hazırlıkları devam ediyor. Türk devleti bu yılın başlarında Ocak – Mart aylarında Rojava’nın Afrin bölgesine saldırdı ve iş
📝 Acil Çağrı ve Taleplerimiz
📕 USLU YAZILAR
Mehmet Salih Özalp
📕 USLU YAZILAR
📕 Kurdname; Mehmet Salih Özalp
Mehmet Salih Özalp
2014
📕 Kurdname; Mehmet Salih Özalp
✌️ Musa Ebdilxanim (Quwetlî Hesekê)
Kod Adı: Quwetlî Hesekê
Adı Soyadı: Musa Ebdilxanim
Ana Adı: Fewziye
Baba Adı: Ebid
Doğum Yeri: Hesekê
Şehadet Yeri ve Tarihi: Dêrezor / 01-04-2018
✌️ Musa Ebdilxanim (Quwetlî Hesekê)
✌️ Xalid El Elî (Moro Hesekê)
Kod Adı: Moro Hesekê
Adı Soyadı: Xalid El Elî
Ana Adı: Redhe
Baba Adı: Xelef
Doğum Yeri: Şedadê
Şehadet Yeri ve Tarihi: Hesekê / 26-02-2018
✌️ Xalid El Elî (Moro Hesekê)
✌️ Omer Cîlo (Sîpan Xelat)
Kod Adı: Sîpan Xelat
Adı Soyadı: Omer Cîlo
Ana Adı: Emîne
Baba Adı: Hisên
Doğum Yeri: Efrîn
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn, Raco, Qude köyü 27-01-2018
✌️ Omer Cîlo (Sîpan Xelat)
✌️ Recep Toprak (Rizgar Amed)
Kod Adı: Rizgar Amed
Adı Soyadı: Recep Toprak
Ana Adı: Bircan
Baba Adı: Remzi
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn / 17-03-2018
✌️ Recep Toprak (Rizgar Amed)
✌️ Salih Elî (Hemze Întîqam)
Kod Adı: Hemze Întîqam
Adı Soyadı: Salih Elî
Ana Adı: Suad
Baba Adı: Elî
Doğum Yeri: Şam
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn / 25-03-2018
✌️ Salih Elî (Hemze Întîqam)
✌️ Osman Sidqî (Ferhad Zagros)
Kod Adı: Ferhad Zagros
Adı Soyadı: Osman Sidqî
Ana Adı: Helîme
Baba Adı: Sidqî
Doğum Yeri: Girêsipî
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn, Bilbilê, Şêxurzê Tepesi / 11-03-2018
✌️ Osman Sidqî (Ferhad Zagros)
📖 Qolağası Kerem Bey - Kerem Begê Zirk(î)anî sahipsiz mi?
Qolağası Kerem Bey/Kerem Begê Zirk(î)anî sahipsiz mi?
Fazla lafı dollandırmadan sorduğum soruya “evet” cevabını vermek zorundayım.
Yıllardan beri Kürd ve Kürdistan tarihine ilişkin yazılan kitap, ma
📖 Qolağası Kerem Bey - Kerem Begê Zirk(î)anî sahipsiz mi?
📕 Anılar Belgeler Cilt 2
Nivîskar: Kemal Burkay
Van gölü çevresi dört mevsim güzeldir hayranlık vericidir. Bu gezilerim sırasında arkadaşlarla Van\'ın ünlü kalesini dolaştık Van Gölü\'nün sodalı suyunda yıkandık. Nemrut\'a çıkt
📕 Anılar Belgeler Cilt 2
📕 Anılar Belgeler - Cilt 1
Nivîskar: Kemal Burkay
Çoğu anılarını yazmayıp yaşadıkları olayların ve dönemin öyküsünü kısa da olsa bize bırakmadıkları için geçmişin politik
olaylarında rol oynamış Kürt aydınlarından hep yakınm
📕 Anılar Belgeler - Cilt 1
👫 Bülent Tekin
Bülent Tekin (d. 15 Şubat 1954) Kürt şair ve yazar. Mardin’in Derik ilçesinde doğdu. Aslen Mardin’in Ömerli ilçesi Çınaraltı (Rissin) köyündendir. İstanbul Devlet Mühendislik ve Mimarlık Akademisi (Ga
👫 Bülent Tekin
📕 Kütüphane
Mehabad Kürt Cumhuriyeti 1946
📕 Kütüphane
RNK - KUK IV. Kongre Belgeleri
📕 Kütüphane
Bi̇r Vahşeti̇n Anatomi̇si̇;...
✌️ Şehitler
Heyder Elî (Egîd Cotkar)
📕 Kütüphane
KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
👫 عەلائەدین سەجادی | Kategori: Kişiler | Başlık dili: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Değerlendirme
5 Ses 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü
☰ Daha
⭐ Toplanma listesine ekle
💬 Bu madde hakkında yorum yaz!

✍️ Başlık Değişiklikleri
🏷️ Metadata
RSS

📷 Seçilen öğeyi ile ilgili görüntüler için Google arama!
🔎 Seçili öğe için Google arama!
✍️✍️ Bu başlığı düzenle
| 👁️‍🗨️

عەلائەدین سەجادی
ناوی تەواوی (عەلادین نەجمەدین عیسامەدین)ە و لەبنەماڵەی ناوداری (سجادی)یە، ساڵی (1907) هاتۆتە دنیاوە لەخێزانێکی ئایینیدا گەورە بووە.
ساڵی (1927) بۆ خوێندن هاتووەتە شاری سلێمانیسلێمانی و لەمزگەوتی شێخ جەلال و مزگەوتی حاجی مەلا رەسوڵ بەفەقێیەتی دامەزراوە، ساڵی (1938) مۆڵەتی مەلایەتی لای مامۆستا شێخ بابەعەلی تەکیەیی وەرگرتووه و چووە بۆ بەغداو لەمزگەوتی نەعیمە خاتوون لەمەیدان بووە بەپێشنوێژو دانیشتن و کاری ڕۆژانەی له و مزگەوتەدا بووە، لەبەغدایش لای مامۆستایان شێخ ئەمجەد زەهاوی و شێخ محەمەد قزڵجی بەهەندێ لەزانستە ئیسلامییەکاندا چووەتەوە، لەساڵی (1939)دا چووەتە مەیدانی ڕۆژنامەنوسی و لەساڵی(1941)دا بووە بەبەڕێوەبەری گۆڤاری (گەلاوێژ)و وردە وردە گەشەی پێکردووە تا داخستنی لە(1949)دا.
لەساڵی (1948)دا پاش ڕاپەڕینە مەزنەکەی کانون، گۆڤاری (نزار)ی بەعەرەبی و کوردی دەرکردووە کە گۆڤارێکی نیشتمانپەروەری سیاسی بووە، پاش شۆڕشی پیرۆزی 14ی تەمموزو تا ساڵی (1974) مامۆستای ئەدەب و مێژووی ئەدەبی کوردی بووە لەکۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا، هەر لەساڵی(1974)دا کراوە بەئەمینداری گشتی ئەوقاف و (3) ساڵ له و کارەدا ماوەتەوە، ساڵانی پاشەوەی بەخانەنشینی و خزمەتی ئەدەبەوە بەڕێ کردووە، 13-12-1984 کۆچی دوایی کردووه و لەگۆڕستانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لەشاری بەغدا لەنزیک شێخ عەبدوڕەحمان ئەبولوافی نەقشبەندی و شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەخاک سپێردراوە.
له و کتێبەی (دلێر عەلادین سجادی) کە بەناوی (یادی سجادی) لەساڵی (1987)وەک وەفایەک بەئەدەبی کوردی و بەباوکی دەریکردووە، له و بابەتە بەپێزانەی کەڵک وەربگرم.
ساڵی (1984) ساڵی پرسه و ماتەم بوو، چونکە له و ساڵەدا هەندێ ئەدیب و نوسەرو ڕۆشنبیری وەک (ئەمین میرزا کەریم، تۆفیق وەهبی، جگەر خوێن، حسێن خانەقا، خاڵە ڕەجەب، حەبیب عەلی میرانی، تاهر سادق، عەلادین سەجادی و محەمەد فیدا) کۆچی دواییان کردو هەریەکەیان بەجۆرێک خزمەتی میللەتەکەمانیان کردووە، لەناو ئەم ناوانەدا مامۆستا (عەلادین نەجمەدین سەجادی) چل ساڵە پتر ژیانی خۆی لەپێناوی زیندووکردنەوەی کەلەپوورو نوسینەوەی مێژووی ئەدەبماندا بەخت کردووە، ئه و سەردەمەی مامۆستا سەجادی چووەتە بەغداو بزووتنەوەیەکی ڕۆشنبیری کوردی سەری هەڵداوە (کوردی و مەریوانمەریوانی) دوانزدە کتێبیان چاپ کردووە، لاوانی کوردیش (یادگارو دیاری)یان بڵاوکردۆتەوە (یانەی سەرکەوتن)یش لەچالاکیدا بوو، (ژیان) لە سلێمانی و (روناکی) لەهەولێرهەولێر دەردەچوون، سەجادی پەیوەندی لەگەڵ ڕوناکبیرانی ئه و سەردەمەدا پەیدا کردووه و ئەوانیش کاریان تێکردووە، لەدوا مانگی ساڵی (1939)دا گۆڤاری (گەلاوێژ)لەبەغدا هەڵات و تیشکی پڕ شەوقی چیاو هەردو دۆڵەکانی کوردستانی ڕوناک کردەوە مامۆستا سەجادی ئاشنایەتی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئەم گۆڤارەدا هەبوو. لەبەر ئەوەی بەڕێوەبەری گۆڤارەکە لەبەغدا نەما، کاروباری گەلاوێژ خرایە ئەستۆی سەجادی و هەر خۆی کەرەستەی بۆ کۆ ئەکردەوه و لەچاپخانەدا سەرپەرشتی ئەکردو پیتاک و ئابوونەشی بۆ دابین ئەکرد، سەجادی لەساڵی (1948)دا شانبەشانی گەلاوێژ گۆڤارێکی نیو مانگی رامیاری بەناوی(نزار)ەوە بەکوردی و عەرەبی بڵاوکردۆتەوە، پاش ئەوەی بیست و دوو ژمارە له و گۆڤارە دەرچوو، کاربەدەستان (گەلاوێژ)و (نزار)یان لەساڵی(1949)دا داخست، پاش ئەوە مامۆستا دەستی دایە کتێب نوسین، ئەوەبوو لەساڵی (1952)دا (مێژووی ئەدەبی کوردی) بەقەوارەی(652) لاپەڕە پێشکەش کردین کە تیایدا وتویەتی (خۆم گەلێ بەبەختیار ئەزانم کە خوا یارمەتی دام و توانیم لەماوەی چەند ساڵێکدا بەکۆششی فیکرو ماڵی خۆم، ئەم کتێبە کە مێژووی ئەدەبی کوردیە یا بەواتایەکی فراوانتر (دائرە المعارف)ی کوردی یە، بێنمە بەرهەم و پێشکەشی بکەم) لەدواییدا ئەڵێتSadهێنام ئەدەبی کوردیم کرد بەکۆشکێک و بەدنیایەک بەڵام نەک کۆشکێکی داروپەردوو، چونکە ئه و جۆرە کۆشکانە لەبەر پلاری گەرمای هەتاوی هاوینداو سەرمای بەفری زستاندا خۆیان ناگرن، کردم بەکۆشکێک نە باکی بەکڵپه و بڵێسەی هەتاوو هاوین بێ، نەبەتۆف و کڕێوەی بۆرانی زستان).
کاتێکیش بەدرێژایی سی و پێنج ساڵ کە ئیمامی مزگەوت بووە، هەموو ڕۆژێک نێوان نوێژانی مەغریب و عیشا لەمزگەوتە بچکۆلانەکەیدا ئەدیب و ڕۆشنبیرو ناسیاوانی لەدەوری کۆ ئەبوونەوه و دەست ئەکرا بەگفتوگۆو نوکته و قسەی خۆش. بۆیەش ئه و هەلەی لەدەس نەداوه و ئه و قسە خۆش و نەستەقانەی کە بەدڵی بووبێت تۆماری کردوون و سەرلەنوێ دایڕشتوونەتەوە، ئەوەبوو لەساڵی (1957)ەوە تا ساڵی (1983) هەشت بەرگە کتێبی بەناوی (رشتەی مرواری)یەوە لێ چاپکردن، کە بوو بەجۆرە ئەدەبێکی زیندووی میللەتەکەمان. لەساڵی (1953)یشدا سیپارەیەکی ناوی کوڕو کچی کوردی پێشکەش باوک و دایکان کرد، لەناوەڕاستی پەنجاکاندا گەشتێکی (1816) کیلۆ مەتری بەناو کوردستاندا کردو ئەم گەشتنامەیەی کردە کتێبێکی سەربەخۆ، کە شۆڕشی چواردەی تەمموزی (1958) بەرپابوو، هات شۆڕشەکانی بەدرخان و سمکۆو حەمەپاشای ڕەواندزو شێخ مەحمودی لەکتێبێکدا بۆ لەچاپداین و هەڵوێستی کوردی بەرامبەر کۆمار دەربڕی. هەروەها لەفۆلکلۆری کوردیشەوە سێ چیرۆکی لەکتێبی (هەمیشە بەهار)دا لەساڵی(1960)لەچاپ داو دەربارەی زمانیش لەساڵی (1962)دا کتێبی (دەستورو فەرهەنگی کوردی) بڵاوکردەوە، لەساڵی (1969)دا خوالێخۆشبوو لایەکی لەڕەخنەی ئەدەبی کوردی کردەوە بەکتێبی (نرخ شناسی) ئه و کەلەبەرەشی پڕکردەوە، پاش ئەوە بەدە ساڵ جوانکاریەکانی ناو ئەدەبی کوردی لەکتێبی (خۆشخوانی)دا خستیە بەردەست و دەربارەی ئەم دوو کتێبە دەڵێت (هێنام ڕستەی خۆشخوانیم کرد بەوشەیەک و کردم بەناو بۆ ئەم کتێبە کە قسە لەڕەوانبێژییەوە دەکات، وەکو لەکاتی خۆشیدا رستەی نرخ شناسیم کرد بەناو بۆ ئه و کتێبە کە باس لە لێکۆڵینەوەی ئەدەبی کوردی دەکات)!!
ئەگەر بەشێوەیەکی گشتی بڕوانینە بەرهەمەکانی دەبینین زۆربەی زۆریان دەربارەی ئەدەبی کوردین و هەندێکیشیان لەخانەی کەلەپوورو فۆلکلۆردا دادەنرێن و لەهەموو بەرهەمەکانیدا ئەمانەتی زانستی پاراستووه و هەموو سەرچاوەیەکی دیاری کردووه و لەنوسیندا شێوەیەکی نوێی گرتووەتەبەرو لەهەندێ بابەتە نوسیندا بەداهێنەر دەدرێتە قەڵەم.
(مستەفا نەریمان) لەچلەکەیدا دەڵێت: (له و چل و دوو ساڵەی کە مامۆستا سەجادیم تیادا ناسیوه و تێکەڵاویم لەگەڵ پەیدا کردووە، خووڕەوشت و هەڵسوکەوتی ڕۆژانەی وەک نووکی قەڵەمەکەی خاوێن و بێگەرد بوو، لەپاشملە ناوی کەسی بەخراپە نەهێناوه و دڵی کەسیشی نەڕەنجاندووە).
به و هێزەوە لەماوەی سی و یەک ساڵدا بیست و یەک کتێبی بەقەوارەی (5366) لاپەڕە چاپکردووە ئەمەش دەکاتە 4%ی کتێبی کوردی ئه و ماوەیە، هیچ نوسەرێکی کوردمان بەقەوارەی کتێب نەگەیشتووەتە ڕادەی خزمەتی ئه و جگە لەمامۆستای پایە بڵند (مەلا عەبدولکەریم مودەریس) کە بەسێ هەزار لاپەڕە کەوتووەتە ژووریەوە. سەڕەرای ئه و هەموو بەرهەمە چاپکراوانە، سەجادی چەند بەرهەمێکی حازرە چاپی بەجێ ماوە وەک (بەرگی نۆهەمی رشتەی مرواری) و (بەرگی دووهەمی دەقەکانی ئەدەبی کوردی)و (کتێبی زیندەوەر)، هەروەها ڕۆژانە بیرەوەری تایبەت بەخۆی یاداشت کردبوو. لەگەڵ ئەوانەشدا هەرگیز لەخۆبایی نەبووه و هەوڵی ئەوەشی داوە بەرهەمی پوختترمان پێشکەش بکات، ڕۆشنبیرو ئەدیب و نوسەر دەبێت لەژیاننامه و خوڕەوشتەکانی کەڵک وەربگرن و بیکەنە مەشخەڵ لەگۆڕەپانی ڕۆشنبیرییاندا، بەمە رۆحی مامۆستا شاد دەبێتەوە. هەرەوەک خۆی لەپێشەکی کتێبی (مێژووی ئەدەبی کوردی)دا دەڵێ:)دەمێ ساڵە، بگرە ئەوەتەی هۆشم کردۆتەوە، لەکانگای دڵەوە حەزم لەئەدەب و ئەدەبیات کردووە، به و بۆنەوە گەلێ جار خووم ئەدایە خوێندنەوەی ئه و شتانە کە ئاشنایەتیان بەئەدەبەوە هەیە، بەتایبەتی هینەکانی ڕۆژهەڵات چ عەرەبی، چ فارسی، ئەمە بێجگە لەئەدەبیاتی ڕۆژئاوا – جۆش و خرۆشێکی ئەدامێ و ئەیخستمە عالەمێکی ترەوە، ماوەیەکی باش ئەمە ئیشم بوو، بەبێ ئەوە بچم بەلای بیروباوەڕێکی ترا ! ……)، دواتر دەڵێت (ڕۆژێک شتێکم ئەخوێندەوە، کە لێبومەوە سەرلەنوێ لەدڵی خۆما وردم ئەکردەوە، لەمەوە کتوپڕ ئەوە هات بەبیرما کە ئایە من چیم؟ ئینگلیز؟ نە و. عەرەبم ؟ نە و..بەڵکو کوردم باشە کە کوردم ئەبێ لەنەتەوەی کوردبم، کە لەنەتەوەی کورد بووم ئەمەی تێ گەیاندن، کە کورد ناوی لەلاپەڕەی ڕۆژگاردا هەیه و ئەمیش ئمێکە بۆ خۆی، زۆری پێ نەچوو له و زەریایی خەیاڵە کەوتمە سەر ئەوە کە میللەت مادام میللەت بوو، بێ گومان دەبێ زمان و ئەدەبیات و تاریخی (مێژووی) ببێ، ئەگەر نەبێ بەهیچ ناژمێررێ و هیچ نی یە، لێرەدا سەرم لێ تێکچوو. تەماشای خۆم ئەکەم هیچی تر نیم تەنها کورد نەبێ، تەماشای بارەکەی تری ئەکەم سەیر ئەکەم تەنیا کورد نەبێ هەموو شتێکی ترم! کسپەیەک لەدڵمەوە هات، بەوە دڵی خۆم دایەوە کە نەتەوەی قەومێکم کە لەبەرە بەیانی مێژووە بەم زمانە کە من قسەی پێ ئەکەم و پێی ئەنوسم قسە ئەکەن و هیچ کۆسپێک لای نەداون لەڕێگەی خۆیان، بەتایبەتی کە ئەمیر شەرەفخانی بتلیسی لە (1005)ی هیجری و (امین زەکی بەگ) لە (1936)ی میلادی، مێژوویان بۆ قەومەکەم نوسیوە، بست بست گەشکەم ئەکردو هیوام بەخۆم و بەقەومەکەم تازەتر ئەبوەوە …)
مومتاز حەیدەری لەچلەی ماتەمینی مامۆستای نەمردا دەڵێت: (مردوو لنگی درێژ دەبێتەوە) ئەوەتا بەر لەساڵ و نیوێک وتارێکم لەخولی دووەمی ژمارەی(12)ی نوسەری کورد لەژێر ناوی (مامۆستا سەجادی، خەرمان بەرەکەت)دا نوسی، داوای ئەوەم کرد تا مامۆستا سەجادی لەژیانە میهرەجانێکی ئەدەبی گەورەی ڕێزگرتنی بۆ ساز بکرێ، بەڵام بەداخەوە زۆریش بەداخەوە، بەتاقە دێڕێکیش پێشوازی پێشنیارەکە نەکرا ….. !! ئێستاکەش وا ڕۆڕۆی بۆ دەکەین، فرمێسکی بۆ دەڕێژین، ئەرێ تاکەی، زیندووکوژەی مردوو پەرست بین ؟!)
مامۆستا (هەژار موکریانی) لەوتارێکیدا بۆ کۆچی سەجادی نوسیوێتی (ڕۆژێک سەیری دوکانێکی بەغدام دەکرد، چەقەڵێکی مۆمیایی کراوی لێدانرابوو، لەژێر قاچیەوە لێی نوسرابوو (بیست و پێنج دیناری تەواو) من سەری زمانی خۆم گەست، هات بەدڵما، هەیاران ! ئەم مام چەقەڵە موحتەرەمە ئاخۆ دەبێت بە زیندوویی سەر شاعیر، نوسەر، هونەرمەندێکی کورد بوبێ لەژیانیدا لەبرسان و لەترسان ئۆقرەی نەبوبێ و ئێستاکێ لاشەی مۆمیایی بەم دەردو مەخسەرە چوبێ؟ کێ ئەزانێ ؟ هەزار دانە بەزیندویی فلسێ ناژی)، هەژار درێژەی بەوتارەکەی دەداو باسی چەند ڕۆشنبیرێکی کورد دەکات (مەلا مارفی کۆکەیی) ئەگەر بێژم لەبرسا مرد ڕەنگە باوەڕم پێنەکەن، چونکە ئه و دەم نانی وشک زۆر هەرزان بووە... قانیع هەتا مرد نان و دۆی خۆی لەپەنایەک نەدی... فایەق بێکەس کە چریکەی گوێی دوژمنانی کەڕ دەکرد، دوو لێفەی لەماڵدا نەبوو کە خۆی و منداڵەکانی پێداپۆشێ بەقەرزداری عارەق بەقەرزداری مرد.... گۆران ئه و ئەستێرە گەشەی ئاسمانی ئەدەبیاتی کورد، بۆ دابینبوونی بژێوی دەگاتە یافای فەڵەستین وتاربێژی ڕادیۆی (شەرقی ئەدنا) بێ... جگەرخوێن پەنجا ساڵ پتر بۆ شیعرو چیرۆکی کوردی چەوسایەوە لەجیاتی نان خوێنی جگەری خۆی دەخوارد، چەند لەکوردستان ژیاو من دەمناسی گەسکلێدەری کۆڵانان له و تێرتربوون، کەس ئیرەیی پێ نەدەبرد، ئەوانە لەژیان ئاوابون لەپاش مردنیان چاوا بوون ؟)
بەداخەوە ئێستا کە مردوپەرستیشمان نەماوە ئەوا (23) ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستای هەمیشەزیندوودا تێدەپەڕێت کەس لەپەڕەی ڕۆژنامەیەکدا ساڵیادی کۆچی دوایی نەکردووە، یان بابەتێکی دەستنوسی نەکرا بەکتێب بۆ؟ لەم (23) ساڵەدا تەنها لەژمارە (28)ی گۆڤاری (ڕۆڤار) کە تایبەتە بەدامەزرێنێک یادی کردۆتەوە، بەڵام دەرچوونی ژمارەکەی هاوکات نی یە لەگەڵ ساڵی کۆچی دواییەکەی، گۆڤارەکە 25-02-2004 دەرچووە، واتە 25/2 بەڵام، مامۆستا 13/12 کۆچی دوایی کردووە، من لەلایەن خۆمەوە زۆرزۆر دەستخۆشی لەکارمەندانی ئه و گۆڤارە دەکەم کە گۆڤارەکە سەر بەچاپ و پەخشی سەردەمە، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. هەرچەندە مامۆستا لەسەر بواری ئەدەب و ڕۆشنبیری دەستەی دەزگای میری مامۆستایان لەگەڵ دەستەیەک لاوان و قوتابیاندا ڕاپێچی بەندیخانە کردەوە، هەر له و سەردەمەدا کوڕێکی بەناوی (دانا) شەهید کراوە، وابزانم ساڵی شەهیدکردنەکەی (1982-1983) بووە. هەتا لەژیاندا مابوو قسەی جوانی کردبوو، یەکێک له و قسە بەنرخانەی ئەوەیە وتبوی (ئەگەر خۆت سەری خۆت نەخورێنی، کەس بۆت ناخورێنێ) ئەگەر بەڕێز (دلێر)ی کوڕی کتێبی (یادی سجادی) کەپێکهاتووە لەکۆمەڵێک وتارو شیعر لەیادەکەیدا خوێنراونەتەوە یان لەگۆڤارو ڕۆژنامەکاندا بڵاوکراونەتەوە، نەکردایە بەکتێب لەوە نەدەچوو کەس ئه و ئەرکەی بخستایەتە سەرشانی، زۆربەی شانۆکارو هونەرمەندان سودێکی زۆریان لە (ڕشتەی مرواری) کردووە، کردویانە بەنواندن و دراما کەچی کەس لەوانە شتێکی بۆ نەنوسیوە وەک وەفایەک، دەبێت بە بەوەفایان و نوسەران ئه و دەستنوسانەی کە مامۆستا مەرگ ڕێگەی پێنەدا بیکات بەکتێب، بیکەن بەکتێب یان زۆربەی کتێبەکانی لەبازاڕدا یان لەکتێبخانە ئەهلیەکاندا نەماون یان کە کەم بونەتەوە لەچاپی بدەنەوە بۆی، نەفەوتێن و کتێبخانەی کوردی پێ دەوڵەمەند بێت و گەنجانی ئەمڕۆش بتوانن سودی لێوەربگرن.
ئەمەش ناوی کتێبەکانی و ساڵی دانانیانن:-
1. مێژووی ئەدەبی کوردی، (1952) و (چاپی دووەم 1971).
2. ناوی کوردی، (1953).
3. ڕشتەی مرواری، بەرگی یەکەم، (1957) و (چاپی دووەم 1999)و (چاپی سێیەم 2005)
4. ڕشتەی مرواری، بەرگی دووەم، (1957) و (چاپی دووەم 1999)و (چاپی سێیەم 2005).
5. ڕشتەی مرواری، بەرگی سێیەم، (1958) و (چاپی دووەم 1999)و (چاپی سێیەم 2005).
6. ڕشتەی مرواری، بەرگی چوارەم، (1968) و (چاپی دووەم 1999)و (چاپی سێیەم 2005).
7. ڕشتەی مرواری، بەرگی پێنجەم، (1972) و (چاپی دووەم 1999)و (چاپی سێیەم 2005).
8. ڕشتەی مرواری، بەرگی شەشەم، (1979) و (چاپی دووەم 1999)و (چاپی سێیەم 2005).
9. ڕشتەی مرواری، بەرگی حەوتەم، (1980) و (چاپی دووەم 1999)و (چاپی سێیەم 2005).
10. ڕشتەی مرواری، بەرگی هەشتەم، (1983) و (چاپی دووەم 1999)و (چاپی سێیەم 2005).
11. گەشتێک لەکوردستاندا، (1956).
12. شۆڕشەکانی کورد (1959) و (چاپی دووەم 2005).
13. هەمیشە بەهار (1960).
14. دەستوورو فەرهەنگی زمانی کوردی، (1961).
15. ئەدەبی کوردی و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی کوردی، (1968).
16. نرخ شناسی، (1970).
17. دوو چامەکەی نالی و سالم، (1973).
18. کوردەواری، (1974).
19. دەقەکانی ئەدەبی کوردی (1978).
20. خۆشخوانی، (1978).
وە دوو نامیلکەی دەرکردووە، یەکەمیان بۆ یادی شاعیری پایەبەرز (پیرەمێرد) کە بەناوی (یادی پیرەمێرد)ەوە لەساڵی(1951) دەری کردووە کە (112) لاپەڕەیە، دووەمیان بۆ یادی مێژوونوسی پایەبەرز (محەمەد ئەمین زەکی بەگ) کە بەناوی (یادی کۆچی محەمەد ئەمین زەکی)ەوە لەساڵی (1948)دا دەری کردووە کە (80) لاپەڕەیە

⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
📚 İlgili Dosyalar: 11
🖇 Bağlantılı öğeleri: 30
📖 Kısa tanım
1.👁️وشەنامەکانی زمانی کوردی
👫 Kişiler
1.👁️علاءالدين السجادي
📕 Kütüphane
1.👁️ئەدەبی کوردی و لێکۆڵینەوە لە ئەدەبی کوردی
2.👁️دوو چامەکەی نالی و سالم
3.👁️دەستوور وە فەرهەنگی زمانی کوردی - عەرەبی - فارسی
4.👁️دەستووری زمانی کوردی، عەرەبی، فارسی
5.👁️دەقەکانی ئەدەبی کوردی
6.👁️رشتەی مرواری - بەرگی 1 تا 8
7.👁️شۆڕشەکانی کورد و کوردو کۆماری عێراق
8.👁️گێتیی زیندەوەر
9.👁️گەشتێک لە کوردستانا
10.👁️مێژووی ئەدەبی کوردی
11.👁️مێژووی پەخشانی کوردی 1
12.👁️مێژووی پەخشانی کوردی 2
13.👁️مێژووی پەخشانی کوردی 3
14.👁️مێژووی پەخشانی کوردی 4
15.👁️مێژووی راپەڕینی کورد
16.👁️ناوی کوردی
17.👁️ڕشتەی مرواری 1
18.👁️کوردواری
19.👁️یادی سوجادی: سەرجەمی ئەو وتارانەیە لە ئاهەنگی چلەی کۆچکردوو..
📷 Resim ve tanım
1.👁️عەلادین سەجادی لە زانکۆی بەغداد وانە دەڵێتەوە، ساڵی 1965
📅 Tarih ve olay
1.👁️00-12-1939
2.👁️13-12-1984
3.👁️1915
4.👁️1939
5.👁️1945
6.👁️1952
7.👁️21-11-1952
8.👁️30-03-1948
📂[ Daha...]

⁉️ Başlık özelikleri
🏷️ Kategori: 👫 Kişiler
⚤ Cinsiyet: 👨 Erkekler
👫 meslek: 📿 din
👫 meslek: ✍ Yazar
👥 Millet: ☀️ Kürt
🏙 Şehirler: ⚪ Suleymaniye

⁉️ Technical Metadata
✨ Ürün Kalitesi: 96% ✔️
96%
✖️
 30%-39%
Kötü👎
✖️
 40%-49%
Kötü
✖️
 50%-59%
Kötü değil
✔️
 60%-69%
Orta
✔️
 70%-79%
Çok iyi
✔️
 80%-89%
Çok iyi👍
✔️
 90%-99%
En iyi👏
96%
✔️
Bu başlık Hawrê Baxewan tarafından Dec 15 2008 1:13PM tarihinde kaydedildi
✍️ Bu başlık en son Hawrê Baxewan tarafından Dec 15 2020 11:04AM tarihinde Düzenlendi
☁️ Başlık Adresi
🔗
🔗
⚠️ Bu başlık Kurdipedia 📏 Standartlar göre eksiktir , düzenlemeye ihtiyaç vardı
👁 Bu başlık 38,218 defa görüntülendi

📚 Attached files - Version
Tür Version 💾📖🕒📅 👫 Editör Adı
📷 Resim tipi 1.0.122 KB Oct 30 2009 12:00AMHawrê Baxewan
📚 Kütüphane
  📖 EHMEDÊ XANÎ; KISA VE Ö...
  📖 KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
  📖 KÜRDOLOJİ AKADEMİK ÇAL...
  📖 İngiliz belgelerinde K...
  📖 Daha...


📅 Kronoloji
  🗓️ 27-01-2021
  🗓️ 26-01-2021
  🗓️ 25-01-2021
  🗓️ 24-01-2021
  🗓️ 23-01-2021
  🗓️ 22-01-2021
  🗓️ 21-01-2021


💳 Bizi destekleyin
👫 Kurdipedia Ekibi
💬 Yorumlar
⭐ Kullanıcı koleksiyon
📊 Istatistik Başlık Sayısı 380,148
Resim 61,420
Kitap PDF 11,554
İlgili Dosyalar 48,300
📼 Video 182
🗄 Kaynaklar 15,849
📌 Actual
Mehabad Kürt Cumhuriyeti 1946
William Aegleton JR
Turkçesi: M. Emin Bozarslan
İkinci baskı 1989
Köln-F. Almanya
Mehabad Kürt Cumhuriyeti 1946
RNK - KUK IV. Kongre Belgeleri
Rizgarîxwazen Neteweyî yen Kurdistane
Kürdistan Ulusal Kurtuluşçulan
1993
RNK - KUK IV. Kongre Belgeleri
Bi̇r Vahşeti̇n Anatomi̇si̇; Geni̇şleti̇lmi̇ş Ve Güncellenmi̇ş Ci̇zre Ablukasi Raporu
HDP
5th March 2018
Bi̇r Vahşeti̇n Anatomi̇si̇; Geni̇şleti̇lmi̇ş Ve Güncellenmi̇ş Ci̇zre Ablukasi Raporu
Heyder Elî (Egîd Cotkar)
Kod Adı: Egîd Cotkar
Adı Soyadı: Heyder Elî
Ana Adı: Rehîme
Baba Adı: Ednan
Doğum Yeri: Efrîn
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn / 25-03-2018
Heyder Elî (Egîd Cotkar)
KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
Prof. Dr. Abdullah Kıran
Behroz Şucaii
Prof. Dr. Osman Ali
Mehmet Bayrak
Dr. Ari Badinani
Seîd Veroj
Mamend Roje
Ziryan Rojhelati
2020
KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Sayfa oluşturma süresi: 0,327 saniye!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574