لە ساڵی 1876 ی سەردەمدا'' میلادی'' لە گوندی '' نوورس' ناوچەی
بەتلیسبەتلیس لە باکووری کوردستان هاتۆتە دنیاوە. لەسەرەتاوەلەژێر دەستی مەلا عەبدوڵڵای براگەورەیدا '' سەرف و نەحو'' ی خوێندووە. دواتر گوند بەگوند و شار بەشار بۆ خۆێندنی زانستە ئیسلامییەکان گەڕاوەو لەژێر دەستی مامۆستای جیاوازدا فێریان بووە. تاقیکردنەوەی زۆر قوورسی لەژێر دەستی هەموو مامۆستاکانیدا بڕیوە. زیرەکییەکی تایبەتی هەبووەو لێیدەگێڕنەوە کە لە ماوەی هەفتەیەکدا، پەڕتووکی '' جەمع لجەوامیع'' ی ئوسووڵی فیقهی لەبەر کردووە. لەبەر ئەوەی لە مشتومڕەکاندا لەزاناکانی ناوجەکەی زاناتر بووە، زۆری نەبردووە ناو و ناوبانگی دەرکردووە و ناویان ناوە'' سەعیدی باناوبانگ/ سەعید ئەلمەشهور''. دواتر دەچێتە شاری '' تللو'' و ماوەیەک دەمێنێتەوە، لەو ماوەیەدا '' قاموس الموحیت'' ی فەیروز ئابادی لەبەر دەکات.
ساڵی 1892 ی سەردەم، مەلا سەعید دەچێتە
ماردینماردین و لە مزگەوتی شارەکەدا وانە دەداتەوە. ناحەزانی لەلای والی ناوچەکە بەدەمییەوە هەڵدەبەستن و والیش بڕیاری دەرکردنی دەدات. لە ماردینەوە دەیبەنە بتلیس، کاتێک والی بتلیس راستی و شارەزایی ئەم لاوەی لا ئاشکرا دەبێت، جەختی لێدەکات لەلای بژی. ئەویش ئەو هەلە دەقۆزێتەوە و دەست دەداتە خوێندنەوە لەسەر بابەتی ئایینی و زانستی.

گواستنەوەی تەرمی سەعید نوورسی پێش فڕاندنی لەلایەن تورکەکانەوە
لە ساڵی 1894 دا دەچێتەشاری'' وان'' لەوێ دەست دەداتەخوێندنی زانستەکانی ماتماتیک و کیمیا و فیزیا و جیۆلۆجیا و فەلەکناسی و فەلسەفە و مێژوو. لەهەندێک لەو بوارانەدا هێندە شارەزایی پەیدا کردووە کە توانیوێتی دەربارەیان بنووسێت، لەبەر ئەوەش ناویان ناوە'' بدیع الزمان''. هەر لەو سەردەمەشدا لەرۆژنامەکانی تورکیادا دەنگوباسی ئەوە بڵاودەبێتەوە کە، وەزیری '' موستەعمەرات''ی بەریتانی لەوتارێکدا بۆ پاڕلەمانەکەیان گوتووێتی (هەتا قورئان لە دەستی موسوڵماناندا بێ ناتوانین حوکمڕانییان بکەین، لەبەر ئەوەچارەمان نییە، یان دەبێ موسوڵمانانی لێ دوورخەینەوەیان نەیهێڵین.) نوورسی کەئەو هەواڵە دەبیستێ، زۆر دڵگران دەبێ و دەڕوات بۆ ئەستەنبووڵ. لە ئەستەنبووڵ ساڵی1907 پڕۆژەی درووستکردنی دانیشتگەیەک لەسەر شێوەی دانیشتگەی '' ئەزهەر'' بەناوی '' مدرسە ئەلزەهرا'' بۆ خوێندنی ئایین و بوارە جیاوازەکانی زانستیش لە رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵدا دەخاتە بەردەم سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم.
ساڵی 1911 دەچێتەوڵاتی شام و لە مزگەوتی '' ئەمەوی'' وتارێک پێشکەش دەکات، لە وتارەکەیدا نەخۆشییەکانی '' ئوممە''ی ئیسلامی و چارەسەرەکانی دەخاتەپێش چاو و داوا لەموسوڵمانان دەکات بەئاگا بێنەوە. دواتر دەگەڕێتەوە ئەستەنبووڵ و پڕۆژەی دانیشتگەکە دەخاتە بەردەم سوڵتان ''رەشاد''سوڵتانیش بەڵێنی پێ دەدات و دارایی بۆ تەرخان دەکات و بەردی بناغەشی لەسەر ڕووخی دەریاچەی وان بۆ دادەنێن. وەلێ شەڕی جیهانی یەکەم ڕێگر بووەلەتەواوکردنی پڕۆژەکە.
نوورسی دژی ئەوەبووە دەوڵەتی عوسمانی بچێتە شەڕەوە، وەلێ کاتێک ڕووسەکان هێرشیان هێناوەلەبەرەی قەفقاسەوە، نوورسی لە شاری بەتلیس لەگەڵ قوتابییەکانیدا بەرگری کردووەو لەشەڕەکەدا بەسەختی بریندار دەبێ و بەدیلی لەگەڵ 90 ئەفسەردا، ڕەوانەی سیبریای دەکەن. بەهەر شێوەیەک بووەنوورسی لەسیبریا ڕادەکا و لەرێگەی وارشۆ و ئەڵمانیا و ڤیێننا و ەخۆی دەگەیەنێتەوە ئەستەنبووڵ. بەگەیشتنەوەی بۆ ئەستەنبووڵ پێشوازییەکی گەرمی لێدەکرێ و مێدلیای شەڕ '' ویسام ئەلحەرب'' ی دەدەنێ و پلەو پایەی دەوڵەتیی دەخەنە بەردەم، وەلێ ئەو هەمووی ڕەتدەکاتەوە جگە لە ئەندامێتی '' دار ئەلحیکمە ئەلئیسلامییە'' نەبێ کەتەنیا بۆ زانا گەورەکان بووە. لەو سەردەمەدا زۆرترین نووسراوە عارەبییەکانی خۆی بڵاوکردۆتەوە لەوانەش '' ئیشارات ئەلئیعجاز... و ئەلمەتنەوی''. دوای ئەوەی ئەستەنبووڵ دەگیرێ، بانگی دەکەن بۆ '' ئەنقەرە'' و ساڵی 1922 دەچێتە ئەوێ و دیسانەوە لەلایەن دەوڵەتەوە پێشوازییەکی زۆری لێدەکرێ، وەلێ کاتێک دەبینێ پاڕلەمان'' مەجلیسی مەبعوسان'' بایەخ بەئایین نادەن، دڵشکاو دەبێ و گلەییان لێدەکا و دیسانەوە پڕۆژەی دانیشگەکە دەخاتەوە بەردەست، وەلێ هەمیسان بارودۆخی سیاسی دەبێتەوە بەربەستی دامەزراندنی.
ساڵی 1923 نوورسی دەچێتەوە بۆ شاری''
وانوان'' و، لەئەشکەوتێکی چیای '' ئاڕک'' ی نزیک شار خۆی دورەپەرێز دەگرێ، وەلێ لە کێشە و هەرای ئەو سەردەمە ڕزگاری نابێت و نەیارانی بۆی تێدەچینن و لەگەڵ کۆمەڵێک خەڵکدا، دووردەخرێتەوە بۆ ناوچەی '' بوردوو''. دواتریش ساڵی 1926 بەتەنیا دووریدەخەنەوە بۆ '' بارلا'' لە باشووری ڕۆژاوای ئەنادۆڵ. لەوێش دەستدەداتەوە نووسین و زۆربەی'' ڕەسائیل ئەلنوور'' دەنووسێت و بەدەستخەت بەناو خەڵکیدا بڵاو دەبیتە. نوورسی بۆ ماوەی 25 ساڵان بۆ زۆر شوێنی تورکیا دوورخراوەتە و و نەیانهێشتووە ئارام بگرێ، وەلێ وازی لەنووسین نەهێناوەو هەتا ساڵی 1950 لەسەر نووسینی'' ڕەسائیل ئەلنوور'' بەردەوام بووە و ژمارەیان سەروو 150 نامەیەو لەژێر ناوی '' کوللییات ڕەسائیل ئەلنوور'' دا کۆکراونەوە و ساڵی 1954 لەچاپ دراون.
دڵەگەورەکەی ئەو زانا کوردە باوەڕدارە لە 23 ی ئاداری 1960 دا لەلێدان کەوتووە. وەلێ دوای مردنیشی جەندرمەکانی تورک نەیانهێشتووە بەئارامی بنێژرێ، دوای ئەوەی شاری'' ئورفە'' پڕ دەکەن لە جەندرمە چوونەدەرەوە '' مەنع تەجەول'' بەسەر شاردا دەسەپێنن و، بەفڕۆکە جەستەکەی دەبەن بۆ شوێنێکی نادیار.[1]