ئەبوبەکر محەمەد ساڵح کەریم - وەستا بەکری دارتاش
ساڵی 1947 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە منداڵییەوە هەستی بەئازارەکانی میللەتەکەی کردووە، بۆیە دوای تەواوکردنی خوێندنی ناوەندیی تێکەڵ بە کاروانی خەبات بووە.
لە شەستەکانی سەدەی رابردودا پەیوەندییکردوە بە ریزەکانی یەکێتیی قوتابیانی کوردستانەوەو دواتریش لەناو ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا درێژەی بەخەبات داوە.
ساڵی 1967 بۆتە پێشمەرگەو تا ساڵی 1970 بەردەوامبووە.
ساڵی 1973 پەیوەندییکردووە بە ریزەکانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستانەوەو بە هاوڕێ (پۆڵا) ناسرابوو.
ساڵی 1988 کراوە بە سەرپەرشتیاری رێکخستنی بابەگوڕگوڕی کەرکوک.
رۆژی05-11-1989 لەلایەن پیاوەکانی رژێمی بەعسی روخاوەوە دەستگیر کرا.
رۆژی16-10-1990 لەدادگایەکی کارتۆنی دا فەرمانی لەسێدارەدانی بەسەردا دراو رۆژی07-11-1990 لەگەڵ پۆلێ شەهیدی تردا ئازایانە چوونە بەرپەتی سێدارەو گیانی خۆیان کردە قوربانی کوردستان.
دوای ئازادکردنی عێراق لەچنگی رەشی بەعسییان، رۆژی25-05-2003، تەرمی پیرۆزی لەگۆڕستانی کەرخی شاری بەغداوە هێنرایەوە بۆ شاری سلێمانی و لە گۆڕستانی گردی سەیوان بەخاک سپێردرایەوە.