پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
نووری تاڵەبانی - نوری جەمیل محەمەد تاڵەبانی
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نووری تاڵەبانی

نووری تاڵەبانی
ناو: نووری
نازناو: نووری تاڵەبانی
ناوی باوک: جەمیل محەمەد
ناوی دایک: فاتمەخان
$ژیاننامە$
نووری تاڵەبانی لە بنەماڵەیەکى ئایینیى ناسراوى شارى #کەرکووک# لە #28-10-1937# هاتووە‌تە دونیاوە. کوڕی چوارەمى حاجى شێخ جەمیل تاڵەبانى، کوڕى شێخ محەمەد عەلى، حاجى شێخ عەلى گەورە، شێخ عەبدوڕەحمانی خالس (خالص) ، شێخ ئەحمەدى تاڵەبانى، مەلا مەحموودى زەنگنەیە. لە فەرمانگەی نفوسی کەرکووک ناوی بە محەمەد نووری شێخ جەمیل تۆمارکرابوو. سەدریە خانمی دایکی، کچى شێخ ئەحمەدى هەباس ضئاوایە لە هەورامانى ئەودیو لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان. دایکى باوکی لە نەوەى شێخ عوبێدوڵڵاى نەهریی ە.
نووری تاڵەبانی، دوو برای زانا و شێخی ئیڕشاد بوون. شێخ عەلی برا گەورەى (1939–1990) و شێخ عەبدوڕەحمان (1931–1978). شەهید نووسرەت خان خوشکى گەورەى (1933-1978) لە ژیاندا نەماون، هەروەها عیرفان تالەبانى. زیاد تالەبانى براى و فاتمەخانى خوشکى (1939-لە سالى 1991 لە کەرکووک مامۆستا شیرزاد حەسیب تالەبانى هاوسەری و نەهرۆى تاقانەى تەمەن 17 ساڵ پیکەوە شەهیدکراون.
نووری تاڵەبانی لە تەمەنی حەوت ساڵیدا لە قوتابخانەی بنەڕەتی ئیمام قاسمی کوڕان قەیدکراوە، خوێندنی ناوەندی و دواناوەندی لە کەرکووک تەواوکردووە. لە ساڵی 1954 لە کۆلێژی ماف (حقوق) لە بەغدا وەرگیراوە. دوای تەواوکردنی کۆلێژ لە مانگی تەمموزی ساڵی 1958 دەبێتە ئەندامی سەندیکای پارێزەران لە کەرکووک، بۆ ماوەیەک وەک پارێزەر لەوێ کار دەکات. لە ساڵی 1958 لە کۆلێژی (ئەفسەرانی یەدەگی) سەر بە وەزاڕەتی بەرگری لە بەغدا پۆشاکی سەربازی دەپۆشێ، لە ساڵی 1959 وەک (مولازیمى دووەم)، ئەفسەری یەدەگ بووە لە فەوجی 2، لیوای 3، فیرقەی 2، لە شاری کەرکووک. پاشان لە ڕواندز، شەقڵاوە، بارزان خزمەتی سەربازی دەکات، لە ناوەڕاستى سالى 1959 کۆتایی بە خزمەتى سەربازیى هاتووە کە لە کەرکووک بووە. لە ساڵی 1962 چووە بۆ فرنسا بۆ تەواکردنى خوێندنى بالا و دکتۆرا لە زانکۆى پاریس وەربگریت، سەرەتا خەریکى زمانى فرنسى بووە لە پەیمانگەی (ئەلیانس فرانسایز) لە پاریس، دواتر بڕوانامەی D.E.S. بە دەستدهیناوە لە زانکۆی (دیجۆن) و گەڕاوەتەوە بۆ زانکۆى پاریس بۆ خۆئامادەکردن بۆ وەرگرتنى دکتۆراکەی.

لە خوێندنی لە فەڕەنسا، ئاشنایەتی پەیدا کردووە لەگەڵ چەندان کەسایەتیی کەلتووری و سیاسی و ئەدەبی، وەکوو ڕۆژنامەنووس (ئێریک ڕۆڵۆ)، دکتۆر کامەران بەدراخان، (جان پیێر ڤینۆ)، (جۆیس بڵاو)، (پییر ڕۆندۆ)، (ژان پرادیی) و (ڕێنی مۆرییس) سکرتێری ڕێکخراوی هاوپشتی کورد و فەرەنسی.
دوای وەرگرتنی دکتۆراکەی بە پلەی زۆر باشە لە 6/26/1968، کە لەسەر بابەتێکی قانوونی فەڕەنسی بووە. دەگەڕێتەوە بۆ کەرکووک، پاشان دەچێتە بەغدا بۆ تەواوکردنی کارى هاوتای بڕوانامەکەى. هەر لەو ساڵەدا لە کۆلێجی قانوون و ئابووری لە زانکۆی بەسرا دامەزراوە.
پاش دوو ساڵ مانەوە لە زانکۆى بەسرە گەڕاوەتەوە بۆ بەغدا، لە کۆلێجی قانوون و سیاسەت بووەتە مامۆستا، لەو ماوەدا لە زانکۆی (موستەنسریە)ى ئەهلى بابەتی قانوونی بازرگانی دەڵێتەوە. لە ساڵی 1971 لەگەڵ خاتوو دکتۆر عەتییە حەمە سەعید ژیانی خێزانی پێکدەهێنێ.
لە ماوەی ساڵانی وانەوتنەوەی لە زانکۆکانی بەسرە و بەغدا، کۆمەڵێک توێژینەوەی قانوونى و لێکۆڵینەوەى لە گۆڤارە قانوونی و زانستییەکان بە زمانەکانی عەرەبی و فەرەنسی بڵاودەکاتەوە، هەروەها دوو پەرتووک لەسەر قانوونى بازرگانی عێراقى دەنووسیتەوە.
لە ساڵی 1973 لە زانکۆی سلێمانی دەست بەکار دەبێت. و ئنیستیتوی کارگێڕی دادەمەزرینێ، کە تایبەت بووە بە فەرمانبەرانی ئەو پارێزگایە. لە کۆتایی ئەو ساڵەدا، لەسەر داوای خۆی دەچێتە بەریتانیا بۆ ئامادەکردنی توێژینەوەیەکی زانستی لە زانکۆی گلاسکۆ. دواتر بە زمانى عەرەبى توێژینەوەیەک بە ناونیشانی: تاوانەکانی ڕژێم دژی گەلی کورد بڵاودەکاتەوە، هەوەها لێکۆڵینەوەیەکی دیکە لەسەر فیدراڵیزم بە زمانی عەرەبی بڵاودەکاتەوە کە پاشان لە گۆڤاری کۆری زانیارى کوردى لە بەغدا بڵاودەکریتەوە.
لە مانگی ئەیلولی ساڵی 1975 دەگەڕێتەوە بۆ زانکۆی سلێمانی، دوای هەوڵێکی زۆر، کۆلێژێک لەژێر ناوی کۆلێژی کارگێڕی لە زانکۆی سلێمانی دەکریتەوە، سەرۆکایەتی بەشی کارگێڕیی دەکەویتە ئەستۆى ئەو. سەرەڕای کاندیدکردنی لەلایەن سەرۆکایەتیی زانکۆوە بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاگرى ئەو کۆلیژە، بەڵام وەزارەتى خوێندنى بالا لە بەغدا ڕاگری کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری لە زانکۆی بەغدا، کە سەر بە پارتی بەعس بووە، لە شوێنی ئەو دادەنێ. پاش ساڵێک دکتۆر نووری ڕاژەی خۆی دەگواسیتەوە بۆ کۆلێژی قانوون لە زانکۆی بەغدا. دوای ماوەیەکی کوورت دەچیتە زانکۆی سەڵاحەدین لە شاری هەولێر، دیسان دەیگوازنەوە بۆ کۆلێژی قانوون لە زانکۆى بەغدا لەبەر هۆکاریی سیاسی خانەنشین دەکری، نابی لە ناوەوە و لە دەرەوە وانە بڵێتەوە و نابێ بچێتەوە بۆ کەرکووک، ناچار لە هەولێر نیشتەجێ دەبێت.
دکتۆر نووری ڕەشنووسیی دەستوورێک بۆ هەرێمی باشووری کوردستان لە ساڵی 1992 ئامادە دەکات، یەکەم کەس بووە داوای سیستمی فیدڕاڵی بۆ هەرێم کردووە.
لە ماوەی ئەو نۆ ساڵەی لە هەولێر دەبێت. پەرتووکی (نیکیتین) لە فەڕەنسییەوە وەردەگێڕێتە سەر زمانی عەرەبی. هەروەها فەرهەنگی قانوونى تەواو دەکات، کە یەکەم فەرهەنگی قانوونىیە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و فەرەنسی و ئینگلیزی، هەر یەکە لەو دوو پەرتووکانە پێنج جار چاپ کراونەتەوە. لە ساڵی 1995 لە سوید پەرتووکێک لەسەر سیاسەتى بە عەرەبکردنکردی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە، کە پاشان شەش جار بە کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی چاپکراوەتەوە.
لە کۆتایی ساڵی 1992 بەناچاری هەرێم بەجێدێڵی و دەچێتەوە دەرەوە. لە 1993، لە لەندەن هەوڵی ئامادەکردنی پڕۆژەی دەستوورێک بۆ عێراقی پاشەڕۆژ دەدات. لە ئەیلولی 1994 بەشداری دەکات لە کۆنفرانسی زانکۆی (پرنستنی) ئەمەریکی، بابەتیک لەبارەى پڕۆژە دەستوورى هەرێم پێشکەش دەکات. لە سالى 1993 بە سەرۆکی ڕێکخراوی کورد بۆ مافەکانی مرۆڤ لە بەریتانیا هەڵدەژێردێت.
لە 1994 تا 1998 بەردوام بووە لە هەوڵ و کۆشش لەگەڵ ئاشتیخوازانی دی بۆ ڕاگرتنی شەڕی ناوخۆ لە باشوورى کوردستان. لە 1998بەشدارى دەکات لە کۆبوونەوەی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی لە لەندەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد. لە 1999 بەشدارى دەکات لە ئامادەکردنی پەیڕەوی (کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە دەرەوە) و بەشداری لەو کۆنگرەیە دەکات. لە ساڵی 2002 بەشداری کۆبوونەوەیەک دەکات لە بەرلین دەبەستری دەربارەی بارودۆخی ناوچەی کەرکووک. هەر ئەو ساڵەدا لە کۆنفرانسی (ڕێکخراوی ئەحمەد بۆ لێکۆڵینەوە لە واشنتون) کە لەبارەی مافی چارەنووسی کورد بووە بەشدارى دەکات. لە فەڕەنسا لەو سالەدا بەشدارى لە کۆنفرانسی حیزبی سەوزی فەرەنسی دەکات کە لەناو هۆڵی بەرلەمانی ئەو وڵاتە بەسترابوو. لە 2003 لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کەرکووک، لە لەندەنەوە بەشدارى تیدا دەکات، لە واشنتۆن بەسترابوو .
لە ساڵی 2003 دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان، پاش ساڵێک دەبێتە سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان. لە ساڵانى نێوان (2005–2009) وەک پەڕڵەمانتارێکی سەربەخۆ لە پەڕڵەمانی هەرێمی کوردستان کار دەکات، گەرچی نزیکەی 20 ساڵ کاری کردبوو بۆ پەسندکردنی پڕۆژەی دەستوورێک بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام هەموو هەوڵەکانی بە فیڕۆدەچن.
دکتۆر نووری لە سالى (2011) تا (2015) دەبێتە سەرۆکی دەزگاى ئەکادیمای کوردی لە هەرێمى کوردستان، پێشتریش ساڵی 2007 بە ئەندامی ئەو دەزگایە هەڵبژێردرابوو. یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکانی ئەکادیمیای کوردی لەو ماوە سەرۆکى ئەو دەزگایە بووە کارکردن لەسەر پڕۆژەی ئینسکڵۆپیدیای کوردستان / دائرە معارف کوردستان بووە بۆ کۆکردنەوەى زانیاریی لە بارەی کورد و کوردستان، کە کارێکی گەورەى نەتەوەیی بووە، پێشبینی دەکرا ئەو بەرهەمە لە (10) بەرگدا تەواوبکرێت بەڵام بە داخەوە تەواونەکراوە. لە سەرەتاى ساڵى 2015 دەستی کردووە بە درووستکردنى پەرتووکخانەیەکى گەورە لەناو بیناى ئەکادیمیاى کوردى، یەک ملیۆن پەرتووکی ئەلیکترۆنی و زیاتر لە یانزە هەزار پەرتووکى چاپکراوی لەخۆگرتبوو..
دکتۆر نووری لە 13/9/2015 دەستی لە سەرۆکایەتی و ئەندامیەتی ئەکادیمیای کوردی کیشاوەتەوە، هۆیەکانى بە نووسراوى دیارى کردووە، لەو ڕۆژەوە لە هەولێر نیشتەجێیە و خەریکی نووسین و لێکۆڵینەوەکانی خۆیەتی دەربارەی قانوون و دەستوور و ئەدەب و سیاسەت.
ئەو تاقە کورێک و دوو کچی هەیە بە ناوەکانی: کۆسار و نیسار و هەوار.

بڕوانامەکانی:
• بڕوانامەی قانوون (BA, LLB) ، فاکەڵتی حقووق لە بەغدا، لە عێراق، 1958.
(DES) (Diplôme d’Etudes Superiلە قانوون، زانکۆی دیجۆن، فاکەڵتی قانوون، فەرەنسا 1966.
• دکتۆرای دەوڵەتى لە قانوون، زانکۆی سۆربۆن-پاریس، فەرەنسا، 1968.

بەرهەمەکانی:
بە زمانی کوردی:
• پڕۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان و پێشنیازی چاککردنی کەموکووڕییەکانی، د. نووری تاڵەبانی، 2013، هەولێر،
• کوورتەیەک لە تاوانەکانی ڕژێمی عێراق دژی گەلی کورد، د. نووری تاڵەبانی، شاناز ڕەمزی کردوویەتى بە کوردى.
• پڕۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان و ڕەنجی بیست ساڵە، د. نووری تاڵەبانی، هەولێر، دەزگای تەفسیر.
• ناوچەی کەرکووک و هەوڵی گۆڕینی باری نەتەوەیی ئەم ناوچەیە، د. نووری تاڵەبانی، 1998، هەولێر
• جەزبەی عێشق، دیوانی شێخ عەبدوڕەحمان تاڵەبانی (خاڵص) ، هەولێر
• بیرەوەری و بانیژەباسێک لە نووسینەکانم، بەرگی 1، د. نووری تاڵەبانی، 2021،

ناونیشانى بەشێک لە نووسینەکانى د. نوورى تاڵەبانى بە کوردى:
• دکتۆر فەرەیدون هادى، زانا و کوردپەروەر بە یەکجارى بەجێى هێشتین، (کوردستانى نوێ) ، ژمارە (3341) ، 14 / 4 / 2002 و هەفتەنامەى (میدیا) ، ژمارە (295) ، 26ى حوزەیرانى 2007.
• بەشێک لە ماددەکانى پڕۆژەى دەستوورى هەرێمى کوردستان لە جێگاى خۆیاندا نەهاتوون، (کوردستان ڕاپۆرت) ، ژمارە (84) ، 8 / 10 / 2006.
• هەوڵى ئامادەکردنى پڕۆژەى دەستوورێک بۆ عێراق چەند ساڵێک لەمەوبەر، (کوردستانى نوێ) ، ژمارە (3225) ، 17 / 11 / 2003
• لە یادى دکتۆر شێرکۆ فەتحوڵڵاى جوانە مەرگ، (کوردستانى نوێ)، ژمارە (1327)، 18 / 1 / 2002، و (هاوڵاتى) ژمارە (148) ، 5 / 11 / 2003
• کاربەدەستانى عێراق سەددامیان بە شێوازێک لە سێدارە دا خۆى و هەوادارانى خوازیارى بوون، (جەماوەر) ، ژمارە (206) ، 8 / 1 / 2007
• دەستەى قانوونى باڵا، دامەزراندنى و…، (هاوڵاتى) ، ژمارە (57) ، 21 / 1 / 2002
• پڕۆسەى ئامادەکردنى پڕۆژەى دەستوور بۆ هەرێمى کوردستان، گۆڤارى (مەڵبەند) کە لە لەندەن دەردەچوو، ژمارە (64) . هەروەها، (ڕێگاى کوردستان) ژمارە (178) ، 24 / 10 / 1995
• یەکخستنەوەى هەردوو ئیدارەکە و یاداشتێک، (هاوڵاتى) 22 / 9 / 2003.
• هەڕەشەى ئیجرائات وەرگرتن....، (ڕۆژنامە)، ژمارە (32) ، 7 / 8 / 2007
• دواخستنى تەماشاکردنى پڕۆژەى...، (کوردستان ڕاپۆرت) ژمارە (224) ، 11/ 6 / 2007.
• لە یادى ئەنفالدا، (میدیا)، ژمارە (236) ، 18 / 4 / 2006.
• سەروەریى قانوون. 16 / 4 / 2007.
• مامۆستا ڕەشید عەبدولقادر...، (میدیا) ژمارە (199) 12 / 7 / 2005
• پڕۆژەى نیزام) .. هاوڵاتى.
• ئەرکى هەنووکەیى...، (برایەتى) ، ژمارە (3981) ، 1 / 5 / 2007.
• دامەزراندنى زانکۆى کەرکووک....
• کاتى پەسندکردنى دەستوور بۆ هەرێمى کوردستان هاتووە، (هاوڵاتى) ژمارە (215) ، 9 / 3 / 2005
• ماددەى 140 هیچ زەمانەتێکى تێدا نییە...، (میدیا) (206) ، 30 / 8 / 2005.
• لەپێناو چارەسەرکردنى بارى ئێستاى کوردستان, (کوردستانى نوێ)، ژمارە (842)، 21 / 11 / 1994
• لە عێراق دیموکراسى نابێ ئەگەر حکومەت...، (میدیا) ژمارە (217) ، 22 / 11 / 2005
• چەند تێبینییەک سەبارەت...، (ئاوێنە) ژمارە (42) ، 31 / 10 / 2006
• هەڵبژاردن دەبێت. پاش نەهێشتنى سیاسەتى بە عەرەبکردن...، (کوردستانى نوێ)، ژمارە (3226)، 4 / 12 / 2003
• * فیدڕالى ئیدارى لە سنوورى ...، (کوردستانى نوێ) ، ژمارە (3266) ، 9 / 1 / 2004
• لەیادى ڕاپەڕینى بەهارى 1968، (میدیا) ، (225) ، 119 / 4/ 2006
• یاداشتنامەیەک پێشکەش بە کۆنفرانسى پاریس لە ساڵى 2006 کراوە، (هاوڵاتى) ژمارە (261)، 15 / 2 / 2006
• نەبوون و نەمانى ئۆپۆزسیۆن لە کوردستان...، کوردستان ڕاپۆرت، ژمارە (34) ، 22 / 6 / 2006.
• پەڕڵەمانى کوردستان مافى ئەوەى هەیە پڕۆژەى ...، (کوردستانى نوێ)، ژمارە (3677) ، 22 / 5 / 2005.
• باشترین ڕێگا ئەوەیە پڕۆژەى دەستوورى عێراق..، (کوردستانى نوێ) ، (3267) ، 20 / 5 / 2005
• بنەماکانى پڕۆژەى دەستوورى هەرێمى کوردستان و پەسندکردنى، (هاوڵاتى) (223) ، 11 / 5 / 2005
• * میدیاکانى کوردستان بێبەریکراون، (ئاسۆ) ، ژمارە (195) ، 23 / 2 / 2006
• پۆستى سەرۆکى هەرێمى کوردستان…، (هاوڵاتى) ژمارە (221) ، 27 / 4 / 2005
• فەرهەنگێکى قانوونى کوردى...، (کوردستانى نوێ) ، (3119) ، 16 / 7 / 2003
• بەستنى کۆڕێکى قانوونى لە کۆتایى مانگى نۆڤەمبەرى 1995 لە واشنتۆن.
• ڕێککەوتنى لیستى هاوپەیمانى لەگەڵ لیستى...، گۆڤارى (گوڵان) ، (528) ، 17 / 3 / 2005
• چەمکى ڕێککەوتنى ئارەزوومەندانە، (گوڵان) (533) ، 21 / 4 / 2005
• کێشەى کورد لە چوارچێوەى قانوونى نێودەوڵەتیدا، (هاوڵاتى) ، (145) ، 15 / 10 / 2005
• لەگەڵ گۆڤارى (کاروان) ، چاوپێکەوتنی، 14 / 6 / 2004
• پەیوەندیى نێوان کورد و تورکمان، ( ڕۆشنبیرى کورد) ، ژمارە (2) هاوینى 2001.
• کۆنفرانسى زانکۆى (پرنستنى) ) ئەمریکى، گۆڤارى (مەڵبەند) ، ژمارە (53) ، ئۆکتۆبەرى 1994.
• چەند تێبینییەک لەبارەى پڕۆژەى دەستوورى هەرێمى کوردستان.
• مەولانا شێخ عەبدوڕەحمانى خالص، گۆڤارى (باسکار) ، ژمارە (2) ، زستانى1999.
• جارێکى تر لەگەڵ شێخ ڕەزاى تاڵەبانى، گۆڤارى (کاروان) ، 1988
• چاوپێکەوتن لەگەڵ مامۆستاى قانوون و پەڕڵەمانتارى سەربەخۆ، دکتۆر نووری تاڵەبانی، سازدانى: ئارام عەلى سەعید.، هەفتەنامەى (کۆمەڵ) ، ژمارەى (350) ، 29 تشرینى دووەمى 2008.
• هەڵوێستى مالکى لەگەڵ کورد: گەر زانیت ئەزم، گەر نەتزانى دزم !، (ڕۆژنامە)، ژمارە (357)، چوارشەممە 17ى ئەیلەلى 2008
• ڕۆژنامەى (ڕووبەر) لەگەڵ قانوونزان دکتۆر نوورى تاڵەبانى سەبارەت بە کێشە سیاسى و قانوونیەکان لە هەرێمى کوردستان و شێوەى چارەسەرکردنیان، سازدانى: هێمن عومەر، (ڕووبەر) ، ژمارەى (55) ، ڕێکەوتى 15ى ئادارى 2011.
• بیروڕا گۆڕینەوەیەک لەگەڵ ڕووناکبیرێکى تورک لە هەولێر، سەبارەت بە مەسەلەى کەرکووک، هەولێر، 6 ى حوزەیرانى 2007
• فیدڕالى ئیدارى، لەسنوورى لامەرکەزێتییەکى ئیداریى فراوان تێپەڕناکات.
• چەند پرسیارێکى قانوونى لە دکتۆر نوورى تاڵەبانى لەبارەى ڕاگیاندنى کۆشکى سپى، (ئاوێنە) ژمارەى (203) ، سێشەممەى 22 کانوونى یەکەمى (دیسەمبەرى) 2009.
• گۆڤارى (شەقام) لەگەڵ قانوونزان و پەڕڵەمانتارى سەربەخۆ، بیرۆکەى ئامادەکردنى پڕۆژەى دەستوورى هەرێمى کوردستان چۆن لاى ئێوە گەڵاڵە بوو؟
• چاوپێکەوتن لەگەڵ دکتۆر نوورى تاڵەبانى، سەرۆکى ئەکادیمیاى کوردى، سەبارەت بە کێشەکانى زمانى کوردى لە هەرێمى کوردستان، هەولێر، 27/1/2014
• لەبارەى دامەزراندنى ئەنجوومەنێکى سیاسى لە کوردستان، هەولێر 11 نیسانى 2007 ڕۆژنامەى (هاوڵاتى) .
• تێبینی: ئەمانەی سەرە ژمارەیەکی کەمی بڵاوکراوەکانی دکتور نووری تاڵەبانین. لێرە چاوپێکەوتنەکانی تیڤی ئاماژەیان پێنەکراوە.

بە زمانی عەرەبی:
• مسألة کرکوک بين الحل والتأجيل، بحث قدّم في الندوة التي نُظمت في لندن في 24/ 9/2005، تحت عنوان :إيجاد حل قانوني لمسألة کرکوک.
• جريمة الابادة، بحث نشر في مجلة (القضاء) التي تصدرها نقابة المحامين في العراق، العدد الثالث، آب ايلول .1970.
• الجديد في المطالبة الترکية بولاية الموصل، لندن، 6/8/2002.
• من الذي يعمل على تقسيم العراق؟، جريدة الاتحاد الأسبوعية، العدد (1074) ، 19/4/2002
• حول مفهوم النظام الفيدرالي، مجلة المجمع العلمي الکردي، المجلد السادس عشر والسابع عشر، 1987 الطبعة الثانية، 1992، مطبعة زانکو الطبعة الثالثة، عام 2005.
• مقترحات دستورية تعمل على تعقيد المسألة الکردية وليس حلها، ڕدا على مقترحات دستورية للدکتور غسان العطية، لندن، جريدة الحياة، 6/6/1999
• مذکرة مفتوحة الى ڕئيس وأعضاء القيادة السياسية للجبهة الکردستانية، حول الأساس القانوني لقانون ڕقم (2) لسنة 1992 بشأن (انتخاب قائد للحرکة التحررية الکردستانية) ، اربيل، 30/4/1992.
• مقابلة مع جريدة ڕيَکاى کوردستان بتأريخ 29/12/2000
• جرائم النظام العراقي ضد الشعب الکردي التي تدخل ضمن مفهوم جرائم الابادة البشرية، کراس نشر في لندن 26/ 6/ 1997 .
• کرکوک في موسوعة عراقية صادرة عام 1947، بحث قُدم في ندوة نظمها (مرکز کربلا للبحوث والدراسات) في لندن، حول مدينة کرکوک، في 27/ 7/ 2001
• الاسس التأريخية لمطالبة کردستان العراق بالنظام الفيدرالي ومرتکزات هذا النظام، لندن، 20/ 1/ 1994
• سياسة تغيير الواقع القومي لمدينة کرکوک قديما وحديثاً، بحث قُدم في ندوة مرکز کربلاء للبحوث والدراسات في لندن حول مدينة کرکوک، في 22/ 7/ 2001
• الحالة في کرکوک قبل تعرضها لسياسة التطهير العرقي وبعدها ، لندن، 11/ 12/ 2002
• ملاحظات حول مشروع دستور إقليم کردستان، لندن 30/ 7/ 2001 ، الاتحاد، العدد (499) ، 15/ 11/ 2003
• المسألة الکردية في العراق وآفاقها المستقبلية، لندن، 10/ 5/ 1991 وفي التآخي، العددان (4108-4109) و في. 3/ 11/ 2003
• الفرق بين من يضحي بحياته لمنع الأذى عن شعبه، وبين من لايضحي بسلطته لانقاذ شعبها، الحياة، 16/ 3/ 2003
• مذکرة الجنرال شريف باشا الى مؤتمر فيَرساى للسلام عام 1919، مترجمة من الفرنسية، مجلة القافلة، العدد الاول 1993.
• الفيدرالية کنظام دستوري لعراق الغد، جريدة الحياة، العدد 4516 في 18/ 12/ 2002 ، و الاتحاد، العدد 495 في / 10/ 2002 .
• صلاح الدين الأيوبي وقومه الکرد، الحياة 1/ 10/ 1999 ، العدد 13355
• حول المحاکمة الدولية لمرتکبي جرائم الأبادة في يوغسلافيا السابقة، مجلة الثقافة الجديدة، لندن، 17/ 2/ 1997
• مذکرة الى ڕئيس المفوضية العليا المستقلة للأنتخابات في العراق حول الانتخابات في کرکوک، في 29/ 12/ 2004
• مذکرة حول ماورد في مشروع بيان اعلان مباديء بشأن العمل السياسي في کوردستان والمعارضة العراقية في11/ 6/ 1994
• مذکرة مقدمة الى حلقة دراسية منظمة في لندن تحت عنوان: التجربة الدستورية في العراق خلفيات وآفاق حول دستور عام 1925 وتقييم التجربة الدستورية في العراق، لندن، في 5 /4/1994
• حول وضعية حقوق الانسان في العراق وکيفية تطبيق قرار مجلس الأمن ڕقم 966 ، الاتحاد، العدد 108 و 109 في 10/12/1994
• القضية الکردية کما يطرحها الکاتب الترکي اسماعيل بيشکجي، جريدة الحياة اللندنية، لندن 1999
• عداء النظام الکمالي للکرد قديم قِدَم هذا النظام، جريدة الحياة اللندنية، 18 /10/1998
• الکرد والعشائر الکردية في الدولة العثمانية، دراسة أکاديمية، الاتحاد، العدد468، 12 /4/2002
• نداء حول سياسة النظام العراقي بشأن تغيير الواقع القومي في کردستان العراق، قٌدم الى المشارکين في مؤتمر الحوار العربي الکردي الذي إنعقد في القاهرة في نيسان 1998.
• الکرد أقدم سکان کرکوک والترکمان أحدثهم والتکارتة أعرق العشائر العربية، جريدة الحياة اللندنية، العدد14553 في 26 /1/12003
• في تحديد العلاقة الدستورية بين العرب والکرد في العراق، بحث قٌدم في الندوة التي نُظمت في معهد الکومنويلث في لندن، والتي شارک فيها شخصيات عراقية عديدة في الفترة مابين 4- 5 /11/1995
• حول الفيدرالية مرة اخرى، جريدة المنار الکردي، لندن، العدد 15، 13 /7/2002
• بين الکرد والفلسطينيين ملامح مأساة مشترکة، جريدة الشرق الاوسط، العدد 8626، 11/7/2002.
• حان الوقت لحل المسألة الکردية في ترکيا سلمياً، الحياة العدد 14726، في 19 /7/2003
• الامارات العربية نموذج الدولة الفيدرالية في العالم العربي، التآخي، العددان 4091 و 4092 في 5–12 /10/2003
• کيفية تقرير مصير ولاية الموصل العثمانية، الاتحاد 346، 26 /11/1996
• کرکوک في موسوعة عراقية صادرة عام 1947
• من أجل إعداد مشروع دستور للدولة العراقية الفيدرالية، تشرين الأول، ، لندن، 1993
• مذکراتي و بعض کتاباتي، د. نووري طالباني، 2021، طهران.

بە زمانی فەڕەنسی و ئینگلیزی:
• La Compensation Entre Divers Comptes Ouverts a un Meme Titulaire dans une Meme Bank; Thesis for Doctorate, Faculty of Law & Economics Sciences, Paris University, 1968
• Le Role de Juge de l’Application des Peines en Driot Francais; for the DES, Diploma in Law, Faculty of Law & Economics Sciences, Dijon University, 1966.
• Les Tendances Modernes dans le Droit Musulman; Comparison Law Magazine, Faculty of Law & Politics, Vol.2, Baghdad, 1972.
• Sur le Moyen Unique en Droit Francais; Law & Politics Magazine, Vol. 3, Baghdad, 1977.
• The Proposed Constitution for the Iraqi Kurdistan Region; published in the University press and given as a lecture in Princeton University, USA, September, 1994.
• Human Rights in Iraq and the Implementation of the Security Council Resolution No. 688; published in the Council press and given as a lecture in London, December, 1994.
• A General View of Society in Iraqi Kurdistan; published in the University press and given as a lecture in London, 1998.
• The Relationship Between the Kurds and the Central Government in Iraq; translated to Italian and published in the (Acque & Terre) , bimestrale di politica internazionale e cooperazione allo sviluppo, No 2, 1999 (Italy) .
• The Kurdish View on the Constitutional Future of Iraq, London, June 1999.
• Observations on the Proposal to Establish a Property Claims Commission in the Kirkuk Region (24/04/2003) . Some observations on the situation of the displaced persons of Kirkuk, post-conflict (19/03/2003) .
• Kirkuk-Past and Present (11/03/2003) .
• Set up ad hoc International Criminal Tribunal for Iraq, Part I , (12/10/2002) .
• The Kurdish View on the Constitutional Future of Iraq-Part II, (10/10/2002) .
• The Re-establishment of the University of Kirkuk on a New Basis (24/08/2003) .
• A Dictionary Law: Arabic-Kurdish-French and English, Erbil, Iraqi Kurdistan, Aras press, 2004, second edition 2006, third edition 2008, fourth edition 2009, fifth edition 2011.
• Who Owns Kirkuk? Middle East Quarterly, Winter 2007.
• The Policy of Arabization of the Kirkuk Region, Journal of the Kurdish Academy, col. 16, 2010.
•The Kurds and Self Determination according to the new principles of international law, Journal of the Kurdish Academy, vol. 17, April 2011.
• The State of Kurdistan Between Imagination and Reality, Journal of the Kurdish Academy, vol. 23, 2012.
• Autobiography And a Collection of my Essays, Dr Nuri Talabani, 2021,
[1]
ئەم بابەتە 18,503 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 4
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 27
پەرتووکخانە
ژیاننامە
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 28-10-1937 (87 ساڵ)
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
جۆری کەس: مافناس
جۆری کەس: (ئەکادیمی)
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 16-12-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 18,503 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.116 KB 30-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.657 چرکە!