دەکەوێتە شارۆچکەی #مێرگەسوور# و سەربە شارەدێی #بارزان#، لە شاری هەولێر و (2200) پی بەرزە لەئاستی ڕووی دەریاوه، دەکەوێتە سەر بەرزایی لوتکە چیای #برادۆست# و مێژووی ئەم ئەشکەوتە دەگەرێتەوە بۆ چاخی بەردینی کۆن بۆ (7000) ساڵ پێش زایینی و بەکۆنترین و گەورەترین ئەشکەوت دادەنرێت لە ئێڕاقدا لەبەرزی (18م) و درێژی (40م) و پانی (27م) کە فراوان دەبێت بۆ ناوەوە تا دەگاتە (60م) بەنزیکەیی.
لە ساڵی (1951 تا 1961) هەڵکۆلینی سەرەتایی تێدا ئەنجام دراوە لەلایەن زانا (رالف سولیکی) بەپالپشتی بەرێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار لەوکاتەدا، ئەم هەلکۆلینەش تەواو نەکراوە و لەئەنجامی ئەم هەڵکۆلینەش چوار چین دۆزراوەتەوە.