ئەم شارەدێیە، ژمارەی دانیشتوانی 41.000 سەرە، دەکەوێتە ناوچەیەکی دەشتایی، ڕێگای نێوان عەنکاوە و ناوەندی هەولێر زۆربەی گوندەکان قیرتاو کراوە، عەنکاوە 5 کلم و 5 خولەک لە ناوەندی هەولێر دوورە، لە هاویندا وشک و گەرمە باراناوی و ساردە لە زستان، بەڵام لە بەهار و پایز خۆش و مامناوەندیه، سامانی سرووشتی سەرەکی زەویە کشتوکاڵیە بە پیتەکەیەتی، باری ئابووری ناوەندی عەنکاوە باشە، بەوەی ژمارەیەکی زۆری دانیشتوانەکەی کارمەندی میرین، یان لە ڕێکخراوە ناحکومیەکان کاردەکەن، جگە لەوەی ژمارەیەکی زۆریشیان لە دەرەوەی وڵات کاردەکەن یارمەتی کەسوکاریان دەدەن لە ناوەوەی وڵات، بەڵام باری ئابووری گوندەکان باش نییە. بەوەی خەڵکی خەریکی کشتوکاڵ و ئاژەڵ بەخێوکردنن و ڕێژەی بێ کاری بەرزە باری ئاسایش لە ناحیەکە باشە. هیچ کێشەی کۆمەڵایەتی نییە.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 6,432 անգամ