شارەدێی بەحرکە سەربە پارێزگای هەولێرە و 35 گوند دەگرێتەخۆ ،ژمارەی دانیشتوانی 43.000 سەرە، دەکەوێتە ناوچەیەکی دەشتایی، لای باکوور هەندێک گرداویە، ڕێگای نێوان بەحرکە و ناوەندی هەولێر قیرتاوە، بەحرکە بە 12 کلم و 10 خەلەک لە هەولێرەوە دوورە، لە هاوین وشک و گەرمە، باراناوی و ساردە لە زستان، بەڵام لە بەهار پاییز خۆش و مامناوەندیە، سامانی سروشتی سەرەکی زەویە کشتوکاڵیە بە پیتەکەیەتی، باری ئابووری بش نییە، خەڵکی کشتوکاڵ و ئاژەڵ بە خێوکردنەوە، خەریکن هەروەها هەندێکیشیان پێشمەرگەن، ڕێژەی بێکاری بەرزە ڕێکخراوە ناحکوومیەکان چالاکیان نییە لە ناوچەکە، باری ئاسایش لە ناحیەکە باشە هیچ کێشەی کۆمەڵایەتی نییە.