ئەو هاوینەهەوارە لە گەرووی ڕێگای هاملتۆندایە لەنێوان شارۆچکەی خەلیفان و شاری #سۆران# بە درێژای (12) کم. تاڤگەی گەلی عەلی بەگ لە بەرزایەکی بڵند بەتەوژمێکی خێرا ئاوێکی زۆر دێتە خوارەوە لە نێوان هەردوو شاخی کۆڕەک و برادۆست.
گەلی علی بەگ (130) کم لە هەوێرەوە دوورە و بە یەکێک لە هاوینەهەوارە جوانەکانی #هەولێر# و کوردستان دادەندرێت، بەرزی ئەو هاوینەهەوارە لە ئاستی ڕووی دەریا (800) مەتریەو هاوینان پلەی گەرمی دەگاتە (35) سەدی و (10) پلەی ژێر سفر لە زستاناند.
هەر لەوگەرووەدا چەند کانییەکی دیکە هەیە و هەڵدەقوڵێ کەمایەی حەسانەوە و ڕابواردنی گەشتەوەرانە کەوا چێشتخانە و کافترییان لە تەک کراوە.