چۆمان
ساڵی 1970 بۆتە شارۆچکە و ساڵی 1983 لەبەر شەڕی هەشت ساڵەی عێڕاق-ئێران راگوێزراوە بۆ ئۆردوگا زۆرەملێکان و ساڵی 1991 دوای راپەڕینەکەی کوردستان، شارۆچکەکە ئاوەدانکراوەتەوە.ئەم شارۆچکەیە لە شاردێکانی (سمیلان، گەڵاڵە، حاجی ئۆمەران، قەسرێ) پێکدێت. کۆی گشتی گوندەکانی (116) گوندە و ڕێژەی دانیشتوانەکەی (47) هەزار کەسە.
سنوورەکەی: لە ڕۆژهەڵاتەوە هاوسنووری شاری
پیرانشارپیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە باکوورەوە هاوسنووری شارەدێی سەنگەسەری ناوچەی پشدەرە، لە ڕۆژئاواوە هاوسنوورە لەگەڵ شارۆچکەی
سۆرانسۆران، لە باشوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ شارەدێی
سیدەکانسیدەکان.