لە شاری سلێمانی لە کوردستانی عێراق و لە ساڵی (1922)دا "کۆمەڵەی کوردستان" بە سەرۆکایەتی "مستەفا عەزیز یامەلەکی" دامەزرا. ئامانجی ئەو کۆمەڵە بریتی بوو لە یارمەتی دان و کۆمەک کردنی شێخ مەحمودی حەفید کە دژی ئینگلیز و بۆ مافەکانی کورد ڕاپەڕینی دەکرد. ئەو کۆمەڵەیە ڕۆژنامەی "بانگی کوردستان"یان دەردەکرد. هەر ئەو کۆمەڵەیە یاداشتنامەیەکیان لە (01-10-1924)دا نارد بۆ "عوسبەتولئومەم" و تیایدا بەرەوڕووی داواکاری تورکیا وەستانەوە سەبارەت بە ولایەتی موسڵ.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 4,481 مرة