مشکۆ هەولێری
نەجم محەمەد، مشکۆ
هەولێرهەولێری هونەرمەندی قۆریات و بەستەی رەسەن و مەقامی کوردی بوو، کەم کەس هەیە لەکوردستان ناوو ناوبانگی ئەم هونەرمەندە میللییەی نەبیستبێ، بەتایبەتی مەقامە بەناوبانگەکەی (لە پاش مەرگم).. مشکۆ ناوی تەواوی (شەوکەت کورِی سەعید کورِی حاجی ئیبراهیم ئاغای دێرێییە)، ساڵی 1908 لە گەرِەکی سەرای
قەڵای هەولێرقەڵای هەولێر لەدایکبووە، لەساڵی 1914دا لەژێر فشاری گرانی و قاتوقرِیدا ماڵیان لە هەولێرەوە گواستۆتەوە بۆ گوندی (دێرێ)، کە گوندی باووباپیرانی بووەو لەساڵی 1918 دەگەرێنەوە هەولێر، ساڵی 1923 باوکی کۆچی دوایی دەکات و دواتر حاجی سابیری عەلافی خاڵی بژێویی خێزانەکەیان لەئەستۆ دەگرێَ و بۆ یەکەمجار لەماڵی (عەلی پاشای دۆغرەمەچی) لەساڵی 1931دا مەقامی (بەیات) دەخوێنیت، لەو ئاهەنگەدا کە بەبۆنەی بوون بەئەندام پەڕڵەمانی ناوبراوەوە سازکرابوو. لەسەر دەستی مامۆستای مەقامات و دەنگخۆشی شاری هەولێر (شەهابە) فێری گۆرانی و مەقامات بووە، کە شەهابە قوتابخانەیەکی رەسەنی گۆرانی و مەقاماتی عیراقی بوو. هەروەها لە (کاویسە ئاغا)وە فێری لاوک بووەو لاوکی (لێ لێ جەوێ)ی لەوەوە بیستووە و دواتر تۆماریکردووە. مشکۆ لەساڵی 1939دا ژنی هێناوە کچێکی بووە، لەساڵی1943دا بەرەو بەغداد دەرِواو ژن و کچەکەی لە هەولێر جێدێڵێَ، پاشان ژنەکەی تووشی نەخۆشیی گرانەتا دەبێَ و هەر بەهۆی ئەم نەخۆشیەوە گیان لەدەست دەدات، کاتێک مشکۆ لەبەغدا ئەم هەواڵە دەبیستێَ بەپەلە دەگەرێتەوە هەولێرو دەچێتە سەر گۆرِەکەی و شیعرەکەی (ئەختەر) بەدەستکارییەوە بەمەقام دوڵێ و لەگەڵیشیدا ئەڵبەتە دەگری کە دەڵێ (لە پاش مەرگم چ فایدەیە بێیە سەرقەبرم لەبۆ شیوەن) دیارە ئەمەش چیرۆکی لەدایکبوونی مەقامی (لەپاش مەرگم)ە، دواتر لەساڵی 1948دا ژنی دووەم دێنێتە وە لەو ژنەش دوو کورِو کچێکی دەبێت، شایەنی گوتنە کورِەکانی لەخۆشەویستی و وەفایانەوە بۆ باوکیان تۆمارگەیەکیان لە هەولێر بەناوی (تۆمارگەی مشکۆ)وە داناوە. مشکۆ هاورِێیەتی و دۆستایەتیی هونەریی لەگەڵ گەلێک لەهونەرمەندە گەورەکانی کورددا هەبووە، لەوانە: (
کاوێس ئاغاکاوێس ئاغا و عەزیز ئاغاو
محەمەد عارف جزیریمحەمەد عارف جزیری و
حەسەن جەزراویحەسەن جەزراوی و
تایەر تۆفیقتایەر تۆفیق و
رەسوڵ گەردیرەسوڵ گەردی و حەیدەر بەقاڵ و.. هتد).
لەساڵی 1950دا لەدانیشتنێکی ئاهەنگسازیدا لەماڵی (لەتیف چەخماخچی) لەقەڵای هەولێر لەگەڵ (محەمەد عارف جزیری)دا پێکەوە بەدووقۆڵی گۆرانی دەڵێن، هەروەها لەساڵی 1956دا لەسەر داوەتی (شێخ لەتیف کورِی شێخ مەحمودی حەفید) دێتە
سلێمانیسلێمانی و لەوێ لەگەڵ گۆرانیبێژی دەنگخۆش (رەشۆل عەبدوڵڵا)دا ئاهەنگێکی پرِ لەجۆش سازدەکەن، لەپایزی 1957دا دوای لافاوە گەورەکەی سلێمانی دێتە سلێمانی و بەشداریی ئەو ئاهەنگە دەکات کە سازدرابوو بۆ کۆکرنەوەی یارمەتی بۆ زەرەرمەندانی ئەو کارەساتە. لەدوای شۆرِشی 14ی تەمموز بەمەبەستی ناسینی مەقامبێژانی و ناساندنی گۆرانی و مەقاماتی کوردی لەگەڵ (لەتیف چەخماخچی و چەند هاوەلیکی دیکەیان) سەردانی شاری
موسڵموسڵ دەکەن و لەوێَ بەهاوکاریی تیپی مۆسیقای مامۆستا (غانم یەحیا) کە هونەرمەندێکی ئەرمەنیی پسپۆرِ بوو لەئامێری کەمانچەدا، کاسێتێک بۆ مشکۆ تۆمار دەکەن، هەروەها لەدوای رێککەوتنی 11ی ئاداری 1970 لەگەڵ هونەرمەندان تایەر تۆفیق و حەیدەر بەقاڵ و یونس مەحمودو جەمیلە و فایەق بازرگان و محەمەد ئەحمەد ئەربیللی و فوئاد ئەحمەد و محەمەد جەزا چەند ئاهەنگێکی هاوبەشیان تۆمار کردووە. مشکۆ لەماوەی ئەو تەمەنەیدا بابلێین لەگەنجی و بەرەو سەرەوە تا ئەوکاتەی نەخۆش کەوت و نەخۆشییەکەی چیتر مەودای نەدا قورِگی بۆ گۆرانی وتن بەکاربهێنێَ، ئەویش لەسەرەتای ساڵی 1989دا بوو کە نەخۆش کەوت، ئەو ماوەیەی کە دەکاتە زیاتر لە (60) ساڵ لەتەمەنی هەر بەمەقام و قۆریات و بەستەو گۆرانی خۆی خەریک کردووەو خزمەتی هونەری کوردیی کردووە. مشکۆ دوای (81) ساڵ تەمەن و لە(18-05-1989)دا دڵە گەورەکەی لەلێدان کەوت. بەکۆچی دوایی ئەم هونەرمەند بۆشاییەکی گەورە کەوتە هونەری قۆریات.
[1]