گروپی قەیوان
لە ساڵی 1997 و لە ناوەندی بازرگانیی کوردیدا وەک هەوڵێکی تایبەت بۆ بەشدارکردن لەو گۆران و گە شە کردنانەی کوردستانی گرتۆتەوە دامەزراوه. ئەویش لە چوارچێوەی گەشەکردنەکانی گۆڕەپانی خزمەتگوزاری و بازرگانیی لە هەرێمی کوردستاندا. ئەم گروپە سەرەتا وەک نوسینگەیەکی بازرگانی دەستی بەکارکردووە تا ساڵی 1998 لە ژێر ناوی کۆمپانیای قەیوان بۆ بازرگانی گشتیی سنوردار مۆڵە تی وەرگرتوە و بوارەکانی کاری بریتی بوون لە بازرگانیی گشتی و گواستنە وەی کەلوپەل لە دەرەوەی عیراق بۆ ناوەوە و کاری ترانزێت بۆ ئێران، هەروەها لە بواری ئامێرەکارەباییەکانیشدا کاری کردووە و ساڵی 2002 دا بەشی بەڵێندەرایەتیی گشتی لە بواری بیناسازیدا کردۆتەوە و وەک کۆمپانیایەکی پلە "یە ک" تۆمارکراوه. لە ساڵی 2005 داو لە بە ر فراوانبوونی کارەکانی بووە بە گروپێک لە کۆمپانیا بە ناوی گروپی کۆمپانیای قەیوان کە زیاترلە 500 کارمەند لە بواری جیاجیادا کار لە کۆمپانیاکانیدا دەکەن.