عومەر عوبێد عەبدولقادر ناسراو بە ئاری بابان، لە ساڵی 1953 لە شاری #کەرکووک# لەدایک بووە.
یەکەمین پێشانگای لە ساڵی 1972 لەگەڵ هونەرمەندان (گارا-ئەیوب شەریف) لە هۆڵی ئیمام قاسم لە کەرکووک کردووەتەوه. خاوەنی چەندین پێشانگای تایبەتە و بەڕێوەبەری پەرتووکخانەی گشتی #سلێمانی# بووە، وە لە کۆتایی مانگی سێی 2008دا بەهۆی سووتانی ماڵەکەیەوە زیاتر لە 100 تابلۆی سوتا و بەم بۆنەیەوە ئاری بابان بەشێکی گەورەی ئەرشیفی هونەری خۆی لەدەست چوو.
ئاری بابان لە #26-12-2020# کۆچی دوایی کرد. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 116,929 car hatiye dîtin