عەبدوڵڵا پەشێو شاعیرێکی بەناوبانگی کوردە.
لە 1946 لە گوندی #بێرکۆت# لە دەشتی #هەولێر# لەدایکبووە. لە 1970 لە دامەزراندنی #یەکێتی نووسەرانی کورد# لە بەغدا بەشداری کردووە. لە 1973 ڕۆیشت بۆ یەکێتی سۆڤیەت و لە ساڵی 1979 ماستەری لێکۆڵینەوەی زمانە بێگانەکانی وەرگرت و ساڵی 1984 پلە PhD لە #زمانناسی# بەدەست هێنا. ساڵەکانی 1985 تا 1990 لە زانکۆی ئەلفاتیح لە لیبیا مامۆستا بوو. پەشێو لە 1995ەوە دانیشتووی فینلاندە.
بەرهەمەکانی
پەشێو یەکەم هۆنراوەی لە 1963 و یەکەم کۆمەڵە شیعری لە 1967 بڵاو کردووەتەوە.
دوانزدە وانە بۆ منداڵان (1979) ، بەرلین (ئاڵمان)
#شەو نییە خەوتان پێوە نەبینم#
#شەونامەی شاعیرێکی تینوو#
#بتی شکاو#
بەرەو زەردەپەڕ (2001) ، سوید
پەشێو هەروەها بەرهەمەکانی چەندین نووسەر و شاعیری گەورەی جیهان وەک Walt Whitman و Alexandr Pushkin وەرگەڕاندوەتەوە بۆ کوردی.
http://www.pashew.com