لە ساڵی 1950 لە شاری #سلێمانی# لەدایکبووە، لە تەمەنی لاوێتییەوە وەک #پێشمەرگە#یەکی ئازا و دڵسۆز بەشداریی شۆڕشی ئەیلوولی کردووە و هاوسەنگەری پێشمەرگەی گیانپاک (عومەر ساڵح مەنسوور) بووە. لە شۆڕشی نوێشدا یەکێک بووە لە پێشمەرگە سەرەتاییەکان و ماوەیەکی زۆریش لەگەڵ شەهید ئارام (شاسوار جەلال)دا بووە لە ناوچەی قەراخ. لە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی 20ەوە ڕوویکردووەتە یەمەن، لوبنان، بولگاریا و پاشانیش چووەتە هۆڵندا.
لە بەرەبەیانی ڕۆژی 28-10-2004 لە نەخۆشخانەی سلۆتەرفارت شاری ئامستەردام لە هۆڵندا بەنەخۆشیی شێرپەنجەی سی کۆچی دوواییکردووە.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 9,093 مرة