پێشمەرگە
وشەیەکی کوردییە بۆ شەڕکەرە کوردەکان کە هەندێک بە شەڕکەرانی ئازادی ناویان دەبەن. وشەکە بە مانای ئەوانەی کە رووبەڕووی مردن ئەبنەوە دێت و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە نزیکەیی لەو کاتەوە هەیە کە جوڵانەوەی کوردەکان بۆ سەربەخۆیی لە سەرەتای ساڵانی 1920 دا دەستی پێکردووە، ئەمەش دوا بەدوای رووخانی هەردوو ئیمپراتۆریی عوسمانی و قاجاری کە ناوچەکانی کوردستان لەژێردەستیاندا بوو.
هێزەکانی پێشمەرگە رۆڵێکی بەرچاویان بینی لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان لە جەنگی دژی حکومەتی بەعس لە عێراق.
⚠️ تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی رێزمانییان و خستنە رستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...