یەکێکە لە ڕێکخراوە سەرەکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و لە ساڵی 1963 دا دامەزراوە و بارەگای سەرەکی لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیایە و چالاکیەکانی لە زیاتر لە 89 دەوڵەتی جیهاندا وەگەڕخستووە و لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991یشەوە لقی خۆی لە هەرێمی کوردستان کردۆتەوە. ئەم ڕێکخراوە یارمەتی خۆراکی و بەرنامەکانی پێشخستنی ئابوری و کۆمەڵایەتی لە وڵاتە جیاجیاکاندا پیادە دەکات.