پڕۆسەیەکی سەبازی بوو لە کۆتایی ساڵی هەشتاکاندا لە لایەن ڕژێمی پێشووی ئێڕاقەوە بۆ سەر گوندە کوردییەکان ئەنجامدرا و بەهۆیەوە هەزاران گوند ڕووخێنران و بەپێی ئاماری حکومەتی هەرێمی کوردستان 182 هەزار کەس بێ سەروشوێن کران و لە دوای ساڵی 2003شەوە ئێسک و پروسکی هەزارانیان لە ناوەڕاست و باشووری ئێڕاق دۆزرایەوە. ئەنفال ئاماژەیە بۆ سوورەتێکی قورئان و لەدوای ساڵی 1988ەوە وەک زاراوەیەکی سیاسی، سەربازی و کۆمەڵایەتی بەکاردەهێنرێت، چەندین وشەی تری وەک ئەنفالکراو، ئەنفالکردن و ئەنفالچیی لێ داتاشراوە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 8,664