رێکخراوێکی کوردستانی غەیرە حکوومی (NGO) و سەربەخۆیە، لە پێناوی پێوانە و خۆێندن و دیار کردن وتۆمار کردنی ڕا و بۆچوون و تێگەیشتنەکانی خەڵکی کوردستان لە مەڕ پرسە سیاسی وئابووری ورۆشنبیری و کۆمەڵایەتی وئاکادیمی وزانستییە گرنگەکانی ژیان وژیاری گەلی کوردستان کار دەکات، بەرەو بەرهەم هێنان و ئەکتیڤ کردنی هزرێکی کراوە و لیبراڵ و نوێخوازیی کوردی لە چوارچێوەی هزری جیهانی نوێ دا.
رێکخراوی پۆینت بۆ ڕاپرسی و لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان (POOPSS) کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی کوردستانەوە بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (743) لە بەرواری (23-01-2007) لە بەر ڕۆشنایی هەردوو ماددەی (4) و (5) لە یاسای ژمارە (15)ی ساڵی (2001)ی پەرڵەمانی کوردستان ڕێگەی پێ دراوە، کار لە پێناوی ورووژاندنی پرسە گرنگەکان و وەرگرتن و کۆکردنەوەی ڕای خەڵک بە هەموو چین و توێژەکانیانەوە لە مەڕ پرسەکان، بە ڕێگای دابەشکردنی فۆرمی تایبەت و بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکان بە شێوەیەکی زانستی لە ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێت دا دەکات و بۆ چۆنیەتیی سوود وەرگرتن لە ئەنجامەکان لە گەڵ دامودەزگا حکوومی و ناحکوومی و ئەکادیمییەکان دا هەماهەنگی دەکات.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 9,552 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!