پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 514,857
Wêne 104,261
Pertk PDF 18,882
Faylî peywendîdar 94,718
Video 1,232
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
جەلال تاڵەبانی - مام جەلال
Pol: Kesayetîyekan | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook3
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber1
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
8 Deng 4
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English4
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جەلال تاڵەبانی

جەلال تاڵەبانی
ناسراو بە #مام جەلال#، لە 6ی نیسان دوای هەڵبژاردنی لەلایەن کۆمەڵەی نیشتمانیی ئێراقەوە لە 2005 پۆستی سەرۆک کۆماری ئێراقی پێدرا، بەوەش بوو بە یەکەم سەرۆکی کوردی لە مێژووی سیاسی ئێراقدا کە پۆستی سەرۆکی وڵاتی لەئەستۆ گرت، هەروەها یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق لەوەتەی مێژووی درووستبوونی ئێراقەوە لە بیستەکانی سەدەی ڕابردووەوە.
مام جەلال کوڕی شێخ حیسامەدین کوڕی شێخ نوورەڵا کوڕی شێخ غەفووری تاڵەبانییە. هاوینی ساڵی 1933 (هەرچەند لە ناسنامەدا 1934 نووسراوە) لە گوندی (#کەلکان#) ی قەتپاڵی چیای #کۆسرەت# لە دایکبووە، کە دەڕوانێتە #دەریاچەی دوکان#.
چەند ساڵێک تەمەنی منداڵی لەو گوندە بەسەر بردووەو دواتر باوکی بووە بە ڕێبەری #تەکیەی تاڵەبانی# لە #کۆیە#. لەوێ چووەتە قوتابخانەی سەرەتایی و بە سەرکەوتوویی خوێندنی تەواوکردووە، خوێندکارێکی زیرەک لێهاتوو بووە، هەر لە تەمەنی منداڵییەوە نیشانەکانی سەرکردایەتی بە جۆرێ لێدەرکەوتووە کە پێش هاوڕێکانی دەکەوت بۆ کۆڕی پرسە و ئەو بۆنانەی لەو سەردەمەدا بەڕێوە دەچوون، بەیانیان لە کاتی ڕیزبوونی قوتابییاندا، مامۆستاکان پێش هەمووان ئەویان هەڵدەبژارد بۆ خوێندنەوەی شیعری نیشتمانیی و نەتەوەیی.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1286/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=جەلال تاڵەبانی و خێزانەکەی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1286/0009.JPG=KTML_Photo_End=
ساڵی 1945: ئاهەنگێکی میللی لە کۆیە بۆ #نەورۆز# سازکرا، تاڵەبانی کە لە تەمەنی سیانزە ساڵیدا بوو بەشداری تێدا کرد و وتەی حەماسئامێزی خوێندەوە، بووە مایەی سەرسۆڕمانی مامۆستا و بەشداربووان.
لە ساڵی 1946 دا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی خوێندکار و بەئامۆژگاری یەکێک لە مامۆستاکانی کۆمەڵەیەکی فێرکاری نهێنی دامەزراندبە ناوی (کۆمەڵەی پێشخستنی خوێندنەوە) (K.P.X) و مام جەلال بە سکرتێری هەڵبژاردرا، ئامانجێکی کۆمەڵەکە هاندانی خوێندکاران بوو بۆ خوێندنەوەی دەرەکی.
لە هەمان ساڵدا و دوای دامەزراندنی #پارتی دیموکراتی کورد# لە16ی ئابی 1946 کەوتە ژێر کاریگەریی بەرنامەی پارتی و لە چوارچێوەی ڕێکخستنەکانییدا کەوتە چالاکی خوێندکارانە.
دوای چوونە ناو کاری سیاسییەوە، ڕۆژنامەی (ڕزگاری) کە پارتی دیموکراتی کورد بە نهێنی دەریدەکرد، کوورتە وتاری لەژێر نازناوی (ئاگر) دا بۆ بڵاو دەکردەوە.
ساڵی 1947 بوو بە ئەندام لە پارتی دیموکراتی کورد و چالاک و لێهاتوو بوو لەو ئەرک و فەرمانە حزبیانەی پێی دەسپێردران.
ساڵی 1948 خوێندنی سەرەتایی تەواوکرد و لە ناوەندی کۆیە بوو بە خوێندکار، ئەو ساڵە بە ساڵی (وەسبە) (راپەڕین) ناسرابوو، کە گەلی ئێراق توانی پەیماننامەی (پۆرتسماوس) هەڵبووەشێنێتەوە و حکومەتی ساڵح جەبر بڕوخێنێ و حکومەتی محەمەد سەدر دابمەزرێنێو لەو کەشوهەوا ئازادیەدا کە لە سایەی ئەم (راپەڕینە) هاتە کایەوە، هەڵبژاردنێکی گشتی خوێندکاران ئەنجامدرا بۆ هەڵبژادنی نوێنەرانی کۆنگرەی گشتی.
ئەوە بوو جەلال تاڵەبانی بە نوێنەری خوێندکارانی کۆیە هەڵبژێردرا و بەشداری لە یەکەمین کۆنگرەی خوێندکارانی ئێراقدا کرد کە لە نیسانی 1948 لە گۆڕەپانی (السباع) ی شاری بەغدا بەسترا. لەم کۆنگرەیەدا بۆ یەکەمین جار گوێی لە شاعیری مەزن (محەمەد مەهدی جەواهیری) بوو، کە شیعرە بە ناوبانگەکەی (رۆژی شەهید) ی خوێندەوە، کە بۆ جەع فەری برای و بۆ شەهیدانی وەسبە وتبووی. ئەو ساتانە لە ژیانی تاڵەبانیدا مێژوویی بوون و وای کرد ببێتە یەکێک لە مریدەکانی شیعری ئەو و دواتریش بوو بە ئازیزترین دۆستی و ئەو دۆستایەتییە تا دوا ساتەکانی ژیانی شاعیر بەردەوام بوو.
ساڵی 1949 و لە سایەی حوکمی عور فی و تۆقاندن کە کوردستان و ئێراقی گرتەوە، تاڵەبانی لە حزبدا سەرکەوت و بووە ئەندامی لیژنەی ناوچەی کۆیە.
لە شوباتی 1951 دا و لە کۆنگرەی دووەمی پارتی دیموکراتی کورد، بە ئەندامی لیژنەی ناوەندی هەڵبژێردرا، بەڵام لەبەر پاراستنی ڕیزەکانی پارتی پلەکەی خۆی بە هەڤاڵێکی خۆی بەخشی کە دوای دەرچوونی لە زیندانی بەشداری لە کۆنگرەدا کردبوو.
لە ساڵی 1951 دا لەگەڵ چەند هەڤاڵێکدا گیراو بۆ شاری موسڵ دوور خرایەوە، لەوێش لە #خەبات#ی سیاسیدا بەردەوام بوو و دواتر چووە کەرکووک بۆ تەواوکردنی خوێندن و سەرلەنوێ دامەزراندنەوەی ڕێکخستنەکانی حزب و بووە بەرپرسی ڕێکخستنەکانی کەرکووک. لە هەمان ساڵیشدا ئەرکی چاپ و بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوەکانی بە شێوەیەکی نهێنی گرتە ئەستۆ تا ئەو ڕۆژەی گیرایەوە.
ساڵی 1952 چووە کۆلیژی ماف (حقوق) لە بەغدا کە ئەو دەمە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کورد پەرتەوازە بوو، بەڵام مام جەلال توانیی ڕێکخستنەکانی حزب تۆکمە بکاتەوە.
لە کانوونی دووەمی 1953 دا بەشداریی کۆنگرەی سێیەمی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا و لە مانگی شوباتدا سەرپەرشتی یەکەمین کۆنگرەی یەکێتی قوتابییانی کوردستانی کرد و لە کۆنگرەیەدا بە سکرتێری گشتی قوتابییانی کوردستان هەڵبژێردرا و لە هەمان ساڵیشدا یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی (یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان) ، هەر لەو کاتانەدا نوێنەری پارتی بوو لای زۆربەی حزبە نهێنێ و ئاشکراکانی ئێراقی.
ساڵی 1954 بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرا.
ساڵی 1955 سە فەری دەرەوەی ئێراقی کرد و لە فیستیڤاڵی لاوان و قوتابییانی جیهانی لە وارشۆ بەشداری کرد و لەوێوە سەردانی یەکێتی شوورەوی ئەوسا و چینی کرد.
ساڵی 1956 لەبەر چاوان ون بوو، کەوتە خەباتی ژێر زەمینی و ناچار بوو لە پۆلی چوارەمی ما فدا خوێندن بەجێبهێڵێت.
ساڵی 1957 سە فەری سووریا و مۆسکۆی کرد و لە فیستیڤاڵی لاوان و قوتابییانی مۆسکۆ بەشداری کرد و هاتنی بۆ سووریا بە فرسەت زانی بۆ پەیوەندی بە کوردەکانی ئەوێوە و پەیوەندییەکی سیاسی درووستبوو. لە هەمان ساڵیشدا گەڕایەوە ئێراق و بەشداری لە کارەکانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی یەکگرتوو کرد و بوو بە بەرپرسی ڕۆژنامەی (خەباتی کوردستان) کە لە سلێمانی بە نهێنی دەریان دەکرد.
لە یەکەمین ڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی 14/ی گەلاوێژی ساڵی 1958، سەرپەرشتی ڕێکخستنی خۆپێشاندانی جەماوەری سلێمانی کرد و بە هاوکاری هەڤاڵانی حزب لەنێو شاردا، پاشان چووە بەغدا و بەشداریی لە کاروباری مەکتەبی سیاسی و دەرکردنی گۆڤاری (ڕزگاری) (التحریر) دا کرد، هەروەها ئەرکی ئەو خەباتەی لە ئەستۆ گرت کە لەنێو ڕیزەکانی حزبدا فراوان دەبوو، وەک پێویستییەکی بوونی حزبێکی پێشڕەوی کوردستانی و ڕێکخراوە پێشەییەکان بەرهەڵستکاری کردنی ئەو هەوڵانەی کە دەیانویست پارتی دیموکراتی کوردستان بکەنە پاشکۆی حزبێکی ئێراقی.
ساڵی 1959 جارێکی تر بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرا و لە هەمان کاتدا ئە فسەری یەدەکی کەتیبەی چوارەمی تانک بوو، هەروەها بەشداری لە دەرکردنی ڕۆژنامەی (خەبات) دا دەکرد کە بە زمانی عەرەبی دەردەچوو، وە بە ناوی (#پیرۆت#) ەوە وتاری تێدا بڵاودەکردەوە.
ساڵی 1960 بەرپرسی لقی سلێمانی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی بوو کە خولێکی هۆشیاری بۆ کادێرەکان کردەوە.
ساڵی 1961 بووە سەرنووسەری ڕۆژنامەی (کوردستان) و دوای داخستنی ڕۆژنامەی خەبات دووچاری ڕاوونان بوو لە بەغدا، بەڵام لە شەوی نەورۆزی هەمان ساڵدا وتارێکی دژی دیکتاتۆریەت خوێندەوەو بەرگری لە بارزانی خوالێخۆشبوو کرد کە ئەو سەردەمە قاسم کۆمەڵێک تاوانی دابۆوە پاڵ لە ئەنجامی ئەوەدا فەرمانی گرتنی دەرچوو و بە نهێنی گەڕایەوە سلێمانی و خۆی شاردەوە و بەشداری لە ڕێکخستنی مانگرتنی گشتیدا کرد کە لە شەشەی ئەیلوولدا کرا.
لە ئەیلولی 1961 دا کە شۆڕش هەڵگیرسا، بەرپرسی ناوچەی سلێمانی بوو، یەکەمین بنکەی شۆڕشی لە چەمی ڕێزان کردەوە و سەرپەرشتی کرد و فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی لیوای سلێمانی
کرد تا وای لێهات زۆر فراوان بوو و بووە هێزێکی گەورە، ئەوە بوو کرا بە لێپرسراوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
لە نەورۆزی 1962 دا، سەرکردایەتی ئەو هێڕشە بەر فراوانەی کرد بۆ سەر ناوچەی #شارباژێڕ# و لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا دەست بەسەر هەموو بنکەی پۆلیسی شارەدێی #بناوەسووتە# و چوارتادا گیرا و هێزەکانی بەرەو شارۆچکەی پێنجوێن برد و تەواو ناوچەکەیان ئازاد کرد. بەم شێوەیە هەردوو ناوچەی شارباژێڕ و پێنجوین بوونە دوو ناوەندی شۆڕش و سەرکردایەتی. لە 1962 1963 زۆربەی ناوچەکانی قەرەداغ و قەڵاسێوکە و گەرمیان و سەنگاو ئازاد کران. ئەو دەمە مام جەلال فەرماندەی هێزی ڕزگاری بوو، لە هەمان کاتیشدا سەرپەرشتی دامەزراندنی ناوەندەکانی بەمۆ و هەڵەبجە و تەوێڵە و بیارەی دەکرد.
ساڵێ 1963 و دوای کودەتا ڕەشەکەی شوبات، مام جەلال بە سەرۆکی وە فدی کوردی دەستنیشان کرا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی تازەدا کە لە سەرتادا ڕەزامەندیان لەسەر گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی ڕەوای کورد نیشاندا، هەروەها سەردانی کۆماری میسری و جەزائیری کرد و چاوی بە عەبدولناسر و بن بێلا کەوت و لە هەمان ساڵیشدا سەردانی ئەوروپای کرد و نوێنەرایەتی شۆڕشی کوردستانی کرد و سەرکەوتوو بوو بۆ ناساندنی کێشەی کورد و ئاشکرا کردنی بارودۆخی کوردستان و کۆکردنەوەی یارمەتیی و هاوکاری بۆ شۆڕش لە وڵاتانی فەرەنسا، ئەڵمانیا، ڕووسیا، چیکسلۆ فاکیا و نەمسا.
ساڵی 1967 بەشداری لە کۆڕی (ئیشتراکیەکانی عەرەب) کرد لە جەزائیر و لێکۆڵینەوەیەکی زۆر بە پێزی دەربارەی کێشەی کورد و شەرعیەتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد و دۆستایەتی نێوان کورد و عەرەب پێشکەشکرد.
ساڵی 1970 ڕۆڵی کاریگەریی خۆی بینی لە یەکگرتنەوەی هەردوو باڵی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێشتر ببوونە دوو باڵ و ناکۆکیەکی تاڵ و خوێناوی لەنێوانیاندا هەبوو.
ساڵی 1972 سە فەری دەرەوەی ئێراقی کرد و ماوەیەک لە لوبنان و میسر و سووریا مایەوە و دوای ڕووخاندنی شۆڕشی کورد کە لە ئەنجامی ڕێکەوتننامەی نێوان سەدام و شای ئێران لە ئاداری 1975 لە جەزائیر ئیمزا کرا، تاڵەبانی هەر لەو ناوچانەدا مایەوە.
لە 01-06-1975 لە دیمەشق لەگەڵ دەستەیەک لە هەڤاڵانیدا #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#یی دامەزراند و نەخشەی بۆ هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ دانا کە لە 01/ی حوزەیرانی 1976 ڕاگەیەنرا و بووە سکرتێری گشتی یەکێتیی.
لە ساڵانی دوای دامەزراندنی یەکێتی لەسەر چالاکی سیاسی و سەرکردایەتی حزب و شۆڕش بەردەوام بوو لەگەڵ هەڤاڵەکانی لە چیا و ئەشکەوتەکانی کوردستاندا دەژیا.
لە 06/نیسانی 2005، مام جەلال 227 دەنگی لە کۆی 248 دەنگی ئەندامانی کۆمەڵەی نیشتمانی ئێراقی بە دەستهێنا و بە هەڵبژاردنێکی ڕاستەوخۆ بە یەکەمین سەرۆکی هەڵبژێراوی ئێراق هەڵبژێردرا.
ڕۆژی 03-10-2017 کۆچی دوایی مام جەلال لە ئەڵمانیاوە ڕاگەیەنرا.
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 157,650 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی پوک سەنتەر
فایلی پەیوەندیدار: 66
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 329
ئامار و ڕاپرسی
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پەرتووکخانە
ژیاننامە
شوێنەکان
هۆز - تیرە - بنەماڵە
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1933
ڕۆژی کۆچی دوایی: 03-10-2017 (84 ساڵ)
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
جۆری کەس: کەسایەتی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): کۆیە
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
هۆکاری گیان لەدەستدان: مەرگی سروشتی و نەخۆشی
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): ئەڵمانیا
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-02-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 14-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 157,650 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.160 KB 03-10-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 514,857
Wêne 104,261
Pertk PDF 18,882
Faylî peywendîdar 94,718
Video 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 0.688 çirke!