ناو:
مەهابادمەهاباد جەمال
ناوی باوک: جەمال
ناوی دایک: بەدیعە
رۆژی لەدایکبوون:
25--12-197225--12-1972
شوێنی لەدایکبوون:
سلێمانیسلێمانی
ژیاننامە
لە گەڕەکی سەرشەقام لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، قۆناغەکانی خوێندنی بەسەرکەوتویی بڕیوە، دواقۆناغ پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی، بەشی کارگێڕی و گەنجینەی لە 1993 دا تەواوکردووە، لە ئێستادا فەرمانبەرە لە
وەزارەتی ڕۆشنبیریوەزارەتی ڕۆشنبیریی، بەشی هونەری شێوەکاریی، هەروەها خاوەنی گەلەرییەکە بەناوی (گەلەری ئاهو) لە گەڕەکی شاری سپی لە سلێمانی، سێ پێشەنگای تایبەتی کردۆتەوە، یەکەم/ لە گەلەری زاموا بە ناوی (بۆنی خاک) لە شاری سلێمانی 2007، دووەم/ لە گەلەری چوارچرا، شەقڵاوە،
هەولێرهەولێر بەناوی (خوداتان بە دڵ و بەگیان خۆش بوێ، تکایە لێبوردەبن) لە 2008، سێیەم/ لە گەلەری ئازاد شەوقی لە سلێمانی 2018. هەروەها خاوەنی دوو مۆنومێنتی گەورەیە، یەکەم/ مۆنومێنتی (دەروازەی شەهیدانی شار) لە دووڕیانی سەرچنار، لە سلێمانی 2010، قەبارەی یەک مەتر بە دوو مەترە، دووەم/ مۆنومێنتی (شاکاری گڵجۆشی گۆران) لە پارکی ئازادی، بە بەرزی چوار مەتر دروست کراوە، 2021.
[1] دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 3,233 مرة