ئاڵتان تان
- ساڵی 1958 لە پارێزگای
باتمانباتمان لەدایک بووە. کوڕی بەدیع تانە کە سەرمایەدارێکی ناسراو بووە و لە کودەتا سەربازییەکەی 1980 دا دەستگیرکراوە و بە ئەشکەنجەی زیندان گیانی سپاردووە.
- خوێندنی ئەندازە و بیناسازی تەواوکردووە.
- ساڵی 1987 پەیوەندی بە پارتی رەفاهەوە کردووە و بووەتە بەرپرسی ئەو پارتە لە باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا، بەڵام کاتێک رەفاە لەگەڵ حزبی نەتەوەپەرستی مەهەپە هاوپەیمانیی بەست، ئاڵتان تان هەڵوێستی وەرگرت و وازی لە ئەندامەتی رەفاە هێنا.
- لە 2000 تا 2002 ئەندامی بەڕێوەبردنی پارتی هادەپی کوردی بووە، واتر دەوڵەتی تورک ئەو پارتەی هەڵوەشاندەوە.
- چەندین بڵاوکراوەی سیاسی داناوە و ناونیشانی دوا کتێبی بریتییە لە
کێشەی کوردکێشەی کورد: یان برایەتی راستەقینە، یاخود بەندایەتیی تەواوەتی..