ناسراوە بە جەمال، بەدەستە ڕاستی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# دادەنرێت. ساڵی 1957 لەئورفە لەدایکبووە. دەرچووی کۆلیژی ئەندازیاری زانکۆی غازی عەنتابە، لە 1979دا پەیوەندی بە#پەکەکە#وە کردووە. لەساڵانی نێوان 1980 تا 1988 لە لوبنان و ڕۆژئاوای کوردستان کاری ڕێکخستنی کردووە. لە 1989ەوە تا 1991 بەمەبەستی بەهێزکردنی ڕێکخستنەکانی پەکەکە، ڕوویکردووەتە ئەوروپا. لە 1991دا گەڕاوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە 1992شدا ئۆجەلان بەرپرسیارییەتی فەرماندەیی شەڕی #بۆتان#ی پێسپاردووە.
قەرەیڵان کە بەواتای ڕەشمار دێت، ڕۆڵی گەورەی لەداهێنانی خەباتی شێوازی چەکداری و گەریلاییدا بینیوە، شێوازێک کە پشت بەتوانای مادی شۆڕش خۆی دەبەستێت، ئەم تەرزە خەباتەی ئەوان: وردەکاری لەبەڕێوەچوونی ژیانیان، شێوەی جلوبەرگو هەڵسوکەوت و جوڵەیان، ئامادەکاری و بایەخێکی زۆریان بە پەروەردەکردنی گەریلا، لەو شێوازە کلاسیکییەی #پێشمەرگە#یاتی لای خۆمان، جیایان دەکاتەوە.
ساڵی 1998، لەیەکێک لە ئۆپراسیۆنە مەترسیدارەکانی سوپای تورکیادا، کە بە 2000سەربازەوە هێرشیان هێنابووە سەر گەریلا، قەرەیڵان بەسەختی بریندار دەبێت. لە 1999دا جارێکیتر دەچێتەوە ئەوروپاو سێ مانگ بەرپرسیارێتی ڕێکخستنەکانی لەئەستۆ دەگرێت، پاشان دەگەڕێتەوە بۆ چیاکانی #قەندیل#. بەهۆی خۆشەویستیشیەوە لەنێو ڕیزەکانی گەلو گەریلادا، ساڵی 2004 لەسەر پێشنیاری ئۆجەلان بەسەرۆکی کۆنسەی KCK هەڵدەبژێردرێت. ئەم پیاوە پراگماتییە، کە هەندێک پێیانوایە نوێنەرایەتی باڵی نەتەوەیی نێو پەکەکە دەکات، لەدیدی میتی تورکییەوە بەیەکێک لە کەسە هەرە مەترسیدارەکان لەسەر دەزگا ئەمنییەکانی تورکیاو دەوڵەتی تورک دادەنرێت، هەربۆیە هەوڵو کۆششێکی گەورەیان بۆ لەناوبردن و دەستگیرکردنی خستووەتە گەڕ.