لە زمانی خۆیەوە:
لەدایکبووی: سلێمانی 1973
دەرچووی ساڵی خوێندنی 2006-2007ی بەشی کۆمەڵناسی، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانییە.
کاری توێژەری و ڕۆژنامونوسی دەکات، بەرپرسی ماڵپەری ڕۆژنامەوانی (چاوی خەڵک)ە. http://www.chawyxelk.com
خاوەنی کتێبی (دەروازەی چۆنێتی بەکارهێنانی بەرنامەی SPSS لە توێژینەوەی زانستیدا) کە چاپخانەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپیکردووە بە ژمارەی سپاردنی (119) لە ساڵی 2007 دا.
چەندین توێژینەوەی ئەنجامداوە بۆ ڕێکخراوەکان. هەروەها بەتوێژینەوەیەک بەشداریکردووە لە کۆنفرانسی جیهانی خویندنی باڵا، لە 11-13-12-2007 دا ناونیشانی توێژینەوەکەی (بەراوردی ئاستی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی 2005-2006). کە لە لە بەرگی چوارەمی کۆی توێژینەوەکاندا بڵاوکرایەوە لە لاپەڕە 221دا.
چەندین وتاری بڵاوکراوەی هەیە لە ڕۆژنامەی هاوڵاتی و ماوەی ساڵێک بەرپرسی لاپەرەی پەروەردە و خوێدنی هاوڵاتی بووە.