خەندان محەمەد جەزا
لە دایکبووی ساڵی (1971) ی شاری #سلێمانی#یە و سەرۆکی ڕێکخراوی ڕۆشنبیری خانزادە لە سلێمانی. خاوەنی پەڕتووکی بەناوبانگی (#ئۆقیانووسێک لە تاوان#) ە.
خەندان محەمەد جەزا لە ساڵی 1993 لەڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کاری کردووە، بۆیەکەمجار وەک ژن کاری لەسەر منداڵی سەرشەقامەکان کردووە، پاشان لەگەڵ ڕێکخراوی منداڵپارێزی بەڕیتانیا بۆژنانی ئەنفال، هەروەها لە ساڵی 1996- 2008 وەک بەڕێوەبەر لەڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد سەربەڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی و ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیاری پڕۆژەی گرتوخانەو کێشە کۆمەڵایەتییەکانی کردووە، ئەندامی بۆردی دژ بەتوندو تیژی منداڵان و ژنان بووە، هەروەها بەشداری لەزۆربەی سیمینارو کۆنفرانسەکانی ناوەوەو دەرەوەی وڵات بووە. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 14,557 defa görüntülendi