ساڵی 1964 لە شاری #سەردەشت# لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندی هەر لەم شارە تەواوکردووە. ساڵی 1992 بەکالۆریۆسی زمان و ئەدەبیاتی فارسی لە کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی عەلامە تەباتەبایی شاری تاران وەرگرت. پاشان ساڵی 1997 ماستەری عیرفانی لە زانکۆی تاران تەواوکرد و ساڵی 2007 دکتۆرای ئەدەبیاتی فارسی لە زانکۆی فیردەوسی مەشهەد وەرگرتووە. هەروەها لە ڕێگای ئاکادمیای زانستی تاجیکستان، دکتۆرای مێژووی زانستی لە زانکۆی مۆسکۆ وەرگرتووە. ئێستا لە 4 زانکۆی تاران کە لە ئاستێکی بەرزی زانستی دان، وانە بە خوێندکاران دەڵێتەوە لەوانە: کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی تاران وانەی کۆنینەناسی، زانکۆی ئازادی ئیسلامی تاران وانەی مێژوو، زانکۆی پەیامی نووری تاران وانەی ئەدەبیاتی فارسی و زانکۆی مەزاهیبی ئیسلامی وانەی ڕوش تحقیق واتە چۆنییەتی لێکۆڵینەوە.
دکتور نادر کەریمیان بێجگە لە وانە وتنەوە بە خوێندکاران، زۆرتری کاتەکانی ژیانی خۆی لەسەر توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر فەرهەنگ و دابوونەریتەکانی کۆنی کوردەواری تەرخان کردووە و تاکوو ئێستا چەندین پەرتووکی پڕبایخی لەم بوارانەدا پێشکەشی پەرتووکخانەی کوردەواری کردووە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,382 جار هاتیە دیتن