باکووری ناوی ئەندریۆس کوڕی ئیسرائیل خممۆ یۆنان لە گوندی (ساتیبەگ)ی پارێزگای (#وان#) لە #باکووری کوردستان#ەوە کۆچیان کردووە بۆ #باشووری کوردستان# تا لە ئاگری شەری #سەفەربەلک# و سوپای عوسمانی ڕزگاریان بێ.
باکووری لە ڕێکەوتی 05-11-1928 لە #قشلە#ی #کۆیە# لەدایکبووە.
ناوی دایکی ئینیار لازار عەبدال و لە گوندی (خەراشک)ی پارێزگای (وان) لەدایکبووە.
باکووری لە شاری کۆیە #تیپی مۆسیقای باواجی# دامەزراندووە و زیاتر لە 50 گۆرانی تۆمارکردووە. هەروەها چەندین بەرهەمی نووسینی لەسەر ژیاننامەی هونەریی خۆی و موزیکی کوردی بڵاوکردووەتەوە. (بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
خاوەنی گۆرانیی بەناوبانگی (هەستە هەستە کیژی جوان؛ بەهارە کاتی سەیران؛ درەنگە خۆت بگۆڕە؛ بابڕۆین بۆ #بەستۆرە#)یە.
جگە لە گۆرانییەکانی، باکووری ئاوازدانەر و موزیکژەنێکی زۆر بەتوانا بووە. بەردەوام ئامێری عودی ژەنیوە.
ڕۆژی #02-11-2022# لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.