ساڵی 1967 لەشاری حەبانییە لەدایکبووە و ساڵی 1973 لەشاری بەغدا دەستی بەخوێندن کردووە و ساڵی 1982 گەراونەتەوە بۆ شاری #زاخۆ# و ساڵی 1984 دەچێتە ڕیزی شۆرشەوە لەرێکخراوی باوەری سەر بە #پارتی دیموکراتی کوردستان# و 1984 چۆتە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی #سلێمانی#، ساڵی 1987 لەناو پەیمانگا و لەکاتی وێنەکێشاندا لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر کراوە و لەهەمان ساڵدا لە سەربازگەی فایدە لەگەڵ دوازدە کەسی دیکەدا شەهید کرا، ئێستا لەشاری #دهۆک# هۆڵێک بۆ چالاکییە هونەرییەکان بەناوی شەهید سەلمانەوە ناونراوە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,370 جار هاتیە دیتن