لە زمانی خۆیەوە:
من لەکۆتاییەکانی ساڵی (1975) لەدایک بووم، خویندنم تا قۆناغی یەکەمی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بەشی میکانیک برِیوەو دواتر لەبەر هەندێک هۆکار بۆم تەواونەکراوە.
لەسەرەتای نەوەدەکانەوە شیعرو بابەتی ئەدەبیم نوسیوەو وەک شێوە کارێکیش کارمکردووەو یەکەمین پێشانگای شێوەکاریم لەقۆناغی ناوەندیدا کردۆتەوە، تائێستا بەشداری زیاتر لە (10) پێشانگای هاوبەشم کردووەو بەرگی زیاتر لەپازدە (15) کتێبم نەخشاندووە. لەساڵی (1997)وە بەردەوام بابەتم لەرۆژنامەکاندا بڵاودەبێتەوە و بەگشتی خاوەنی ئەم کتێبانەم (پروشە، شیعری مناڵان ساڵی 1998، کەڤاڵی وەنەوشە، شیعری مناڵان ساڵی 2000، گۆرانییەکی قژ زەرد، شیعر ساڵی 2002، ئەو مناڵەی دوێنێ گریا، ستونی ڕۆژنامەوانی تەنز ئامێز ساڵی 2004، چرپەچرپی ئەودویو ئازادییەکانی ژن، وتار لەمەرِ پرسی ژن ساڵی 2004، بەهەشتێ لەکاغەز، ستونی ڕۆژنامەوانی تەنز ئامێز ساڵی 2005، دڵۆپە، شیعر ساڵی 2005، بچوکبوونەوەی ئینسان، ستونی ڕۆژنامەوانی تەنز ئامێز ساڵی 2006، باویلکە، شیعری مناڵان ساڵی 2006) ئێستاش سکرتێری (یانەی قەڵەم)م لەسلێمانی و سەرپەرشتیاری پرِۆژەی کتێبی یانەی قەڵەمیشم.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 27,427 times