چەمچەماڵ
بە یەکێک لە شارۆچکە دێرینەکانی کوردستان و عێراق دەژمێردرێت و نزیکی 10 کم لە گوندی (
چەرمووچەرموو) وە دوورە کە بە یەکەم مەڵبەند دادەنرێت کە مرۆڤ کشتوکاڵی تێدا کردووە، ئەمەش بە هێزترین بەڵگەیە بۆ دێرینی ئەم شارۆچکەیە کە لەو کاتەوە مرۆڤی تێدا نیشتەجێ بووە. ئەرگە چی لە رووی مێژووییەوە سەرچاوەی ئەوتۆمان نیە لەسەر ئەم شارۆچکەیە بەڵام بوونی قەڵایەک لە ناوەڕاستی شارەکە راستی و دروستی دێرینی ئەم شارە دەسەلمێنێ بە تایبەتی پاش دۆزینەوەی چەند پارچە ئاسەوارێک کە مێژوکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانیەکان
قائیمقامیەت بە یەکێک لە کۆنترین دەزگا میریەکان لەساڵی 1851 ئیمبراتۆریەتی عوسمانی و دەسەڵاتداران شاری چەمچەماڵیان کردوە بە قەزا پاشان گونێک دراوەتەو سەر با ناحیەی
بازیانبازیان جارێکی ترو لە ساڵی 1922 سەر لە نوێ کراوەتەوە بە قەزا تا ئێستاش قەزایە.
سەبارەت بە ناوی شارەکە چەندەین بیر و بۆچوون، بەلام زۆربەی لە خاڵێک یەکدەگرنەوە ئەوەیش وەکو باس دەکرێت کە لە کاتی خۆیدا ئەم ناوچەیە رەز و باخێکی زۆری تێدا بووە و هەر ماڵێک لە سەر رەز و باخی خۆی بووە پاشان بە هۆی لافاوێکی گەورەوە کە ئەم ناوچەیە دەگەڕێتەوە زۆربەی رەز و باخەکان لافاو رای دەماڵێ و خاپووری دەکات، بەڵام جارێکی تر و سەرلەنوێ ئەم شارە دروست دەکرێتەوە.
لە کاتی فەرمانڕەوایی بابانەکان بەشێک بووە لە خاکی
سلێمانیسلێمانی و ئەوان هەڵیان سوڕاندووە تا ساڵی 1851 کە دەوڵەتی عوسمانی سلێمانی داگیر دەکات لە کاتی داگیر کردنی عێراق لە لایەن بەریتانیاوە ئەم شاررۆچکەیە خراوەتە سەر پارێزگای
کەرکوککەرکوک، لە کۆتاییی ساڵی 1975 دووبارە ئەم شارۆچکەیە خراوەتەوە سەر پارێزگای سلێمانی و یەکێکی تر لە بیر و بۆچوونەکان لەسەر شارۆچکەی چەمچەماڵ ئەوە کە هۆزی هەمەوەندهەمەوەند لە کاتی خۆیدا لە شاری چەمچەماڵی لە ئێرانەوە هاتوون شارۆچکەکەیان ئاوەدان کردۆتەوە بەو ناوەوە ناویان ناوە
شارۆچکەی چەمچەماڵ لە باکورەوە زنجیرە چیای دەربەندی بازیان و لە رۆژهەڵاتیش رووباری باسەڕە و زێ خوارویش رۆژئاوای ئەم شارەیە گردەکانی بانی مەقان باشووری سنوری جوگرافیای چەمچەماڵ دیاری دەکەن.
هۆزە سەرەکیەکانی چەمچەماڵ:
جاف، هەمەوەند،
زەنگەنەزەنگەنە، شێخبزێنی، کاکەیی، شوان، شێخ سمایلی، شێخان، کافرۆشی، تاڵەبانی، دەلۆ، کێژ، لەک و سارت.
لە رووی ئابووریەوە لە مێژەوە خەڵکی ئەم شارە خەریکی کاری کشتوکاڵی بوونەوە بژێوی خۆیان پێ پێدا کردووە بە تایبەت دانەوێڵە، وەکو گەنم و چۆ و نیسک و نۆک، لە گەڵ ئەوەشدا ئاژەڵداریان کردوە و مەڕو مالاتیان بە خێو کردووە. پەیوەندی و مامەڵە کردنی خەڵکی ئەم شارۆچکەیە لە گەڵ شاری کەرکوک دا بە هێز بووە بازرگانەکان و دانیشتووانی شارەکە بۆ دابینکردنی پێداویستی بژێوی رۆژانە بۆ شاری کەرکووک چوون. چەمچەماڵ لە کانزادا دەوڵەمەندە بە تایبەتی گازی سروشتی.
[1]