زایەڵە، بەشی کوردیی ڕادیۆی نێونەتەوەیی سوید، یەکەم وەشانی خۆی لە ئێوارەی ڕۆژی شەشی مانگی یەکی ساڵی 2001 دەست پێکرد. ئەم ڕادیۆیە لە کۆتاییەکانی دەیەی حەفتاوە وە دەستی بەکار کرد و ئێستا بە چەندین زمانی بیانی بۆ وێنە بۆسنی و سێربی و کرۆواتی، قەرەجی، ئاڵبانیایی، سومالیایی، سریانی، عەرەبی، فارسی، ئینگلـیزی، ئاڵمانی، سامی، فینلـەندی، ڕووسی و کوردی بەرنامە بڵاو دەکاتەوە. ناسر سینا، یەکێکە لە کارمەندە بەرچاوەکانی ئەم ڕادیۆیە.
ناونیشانی ماڵپەڕی ڕادیۆ: http://sr.se/kurdiska