ناوی تەواوی (دارا محەمەد ساڵح)ە ساڵی (1956) لەگوندی بارۆیی بازیان چاوی بۆ کوردستان هەڵهێناوە، لەساڵی (1976) پەیوەندیکردووە بەڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە، ساڵی (1977) چەکی شەرەف و پێشمەرگایەتی لەهەرێمی (5)ی قەرەداغ دەکاتە شانی و دەبێتە نموونە پێشمەرگەی ناوچەکە، ساڵی (1981) دەبێتە فەرمادەی کەرتی دووی بازیان و لەژیانی پێشمەرگایەتی چەندینجار بەسەختی برینداردەبێت لە 27-02-1982 لەگەڵ (3) هاوسەنگەریدا (بەکری خەمە، عەول شێخ وەساڵی، نوری هومرزیاری) لەشاخی دارۆغا پاش شەڕێکی سەخت و بەرگرییەکی زۆر بەرامبەر جاش و سەربازو چەندین فڕۆکە، گەورەترین شەرەفیان پێدەبەخشرێت و شەهیددەبن.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 11,316 جار هاتیە دیتن