قادر خەبات
فەرماندە و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول و مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێ قادر خەبات رائەگەیەنین، قادر خەبات لە ساڵی 1937 لە گوندی خەزێنەی بناری چیای
قەندیلقەندیلیی دەڤەری باڵەکایەتی لەدایکبووە. ساڵی 1955 چۆتە ریزەکانی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان. لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی 1961 بووەتە پێشمەرگە و چەندین پلەی پێشمەرگایەتی بڕیوە. دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول قادر خەبات وەک پێشمەرگەیەک لە چیای قەندیل دەمێنێتەوە و درێژە بەخەبات دەدات.
لە سەرەتای شۆڕشی نوێدا، لەسەر داوای سەرکردایەتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە 14-04-1976 یەکەم مەفرەزەی پێشمەرگە پێکدەهێنێت و بارەگای لە بناری قەندیل دەکاتەوە.
لەبەر لێهاتوویی و قارەمانیەتی چەندین پلەی پێشمەرگایەتی دەبڕێت و لە ساڵی 1979 دەبێتە جێگری هەرێمی 7ی باڵەک و دوای ساڵێک دەکرێتە فەرماندەی ئەو هەرێمە.
دوای پێکهێنانی تیپەکان، دەکرێتە سەرتیپی 74ی باڵەک و 93ی سەفین و 91ی پشدەر. ساڵی 1988 پلەی ئەندامی مەکتەبی عەسکەری پێدەبخشرێت. لە راپەڕینە مەزنەکەی بەهاری 1991 دەورێکی باڵا ئەبینێت لە رزگارکردنی شارو شارۆچکەکان و شاری
هەولێرهەولێر و رزگارکردنی
کەرکوککەرکوک و لە دوا ساتەکانی رزگارکردنی کەرکوکیشدا بەسەختی بریندار دەبێت.
لە دوای راپەڕینیش وەک کادرێکی سەربازی لێهاتوو درێژە بەخەباتی پێشمەرگایەتی دەدات و دوا پلەی ئەندامی فەرماندەیی گشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە.
قادر خەبات لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا بەشداری و سەرپەرشتی دەیان داستان و نەبەردی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کردووە.
ئەندامی هەرسێ کۆنفرانسی کۆمەڵە و هەرسی کۆنگرەی ی.ن.ک بووە و مەدالیای رێزلێنانی وەک پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێی پێبەخشراوە.
بەهۆی نەخۆشییەوە لە ئێوارەی 30-09-2013 لە تەمەنی 76 ساڵی دا لە شاری
سلێمانیسلێمانی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
[1]