图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,357
图片 105,642
书籍 19,138
相关文件 96,355
Video 1,306
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
حسێن میسری
小组: 传记 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook2
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
排名项目
1 投票 5
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي2
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حسێن میسری

حسێن میسری
ساڵی 1957 لە گەڕەکی شوان لە شاری #کەرکووک# لەدایکبووە.
لەبەر باری سیاسی و ئابووری خێزانەکەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، بۆیە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە کردووە و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بووەتە خوێنەرێکی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەکان، زمانی عەرەبی، تورکی، هیندی بەباشی زانیوە.
ساڵی 1977 کە بۆ خوێندنی کۆرسی شانۆیی دەچێتە میسرو لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1783/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=حسێن میسری=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1783/0002.JPG=KTML_Photo_End=
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە شاری #موسڵ# لە شانۆیی (من الزی قتل الوحش) وەکوو ئەکتەر بەشداری کردووە، لە نووسینی عەلی سالم و عەدنان جویدجاتی.
ساڵی 1979 پەیوەندیکردووە بە تیپی شانۆیی ئەزموونگەری کەرکووکەوە، هەر لەو تیپە دەستی بە ئەزموونی شانۆیی کردووە و بەشداری چەند شانۆیەکی تری کردووە و بیروڕای پێشکەوتووانەی هەبووە لە تیپەکەدا.
ساڵی 1979 نواندن - لە شانۆیی (باڵندە و ڕێوی) - دەرهێنانی (جەعفەر موسا) - نووسینی (ناتق خلوسی) .
ساڵی 1979 نواندن - لە شانۆیی (الدراویش یبحپون عن الحقیقە) - دەرهێنانی (عەبدولڕەزاق محەمەد عەزیز) - ئەم شانۆییە بە گەورەترین نمایش ئەژمارکرا لەسەر ئاستی ئێراق و چەندین نووسینی لەسەر نووسرا.
ساڵی 1979 وانەی هونەری بۆدی تەکنیکی وتۆتەوە لە تیپەکەی.
ساڵی 1980 یاریدەدەری دەرهێنەری شانۆیی (دوا گۆرانی) - دەرهێنانی (عەبدوالڕەزاق محەمەد عەزیز) .
ساڵی 1981 - یاریدەدەری دەرهێنەری شانۆیی (بەسەرهاتی دۆستی ئاژەڵ) - دەرهێنانی (عەبدوالڕەزاق محەمەد عەزیز) .
ساڵی 1981 - نواندن لە شانۆگەری (گەمەی سوڵتان و وەزیر) - دەرهێنانی (عەبدوالڕەزاق محەمەد عەزیز) .
ساڵی 1982 - نواندن لە شانۆیی (دارستانی یوتوبیا) - دەرهێنانی (ئیسماعیل هەورامی) سەرپەرشتیاری گشتی (دەرهێنان) ەکە بووە.
ساڵی 1983 - نواندن لە شانۆیی (حب ابیکاک و موتە) - ئامادەکردنی (جەلال پۆڵا) و ساڵی 1984 لە فێستیڤاڵی ساڵانەی (المنتدی المسرح) لە بەغدا نمایشکراو خەڵاتی باشترین ئەکتەری گەنجی پێبەخشرا.
لەم شانۆگەرییەدا بەسەرکەوتوویی سەرنجی هونەرمەندە گەورەکانی بەغدای ڕاکێشا.
لە ستۆدیۆی ئەکتەر لە تیپەکەی کاریکردووە.
ساڵی 1991 ئەندامی دامەزرێنەری تیپی شانۆی قەڵا بووە لە کەرکووک، هەرچەندە دووربووە لە شارەکەی، هەمیشە دەستی یارمەتیی بۆ هەموو هونەرمەندانی دوای خۆی بەهەموو کەمینەکانەوە درێژکردووە و بەتایبەتی تیپی قەڵا کە تا ئێستاش بەردەوامن لە کارکردن - لە ڕێگەی هەردوو کەناڵی خاک TV و کەناڵی ئاسمانی کوردسات-ەوە.
ساڵی 1985 هاتووەتە شاری #سلێمانی# و ئەندامێکی چالاکی تیپی نواندنی سلێمانی بووە.
ساڵی 1985 دەرهێنانی شانۆگەری (گوڵی بەهار هات) - نووسینی (جەلیل القیسی) لە فێستیڤاڵی لاوانی سلێمانی - خەڵاتی یەکەمی دەرهێنان و بەرهەمی پێبەخشرا.
ساڵی 1987 دەرهێنانی شانۆیی (هەڵهاتنی مانگ) - نووسینی (لیدی گریگۆری) .
ساڵی 1988 نواندن لە شانۆیی (سێتای ئاسنین) - دەرهێنانی (جیهاد دڵپاک) .
ساڵی 1989 نواندن و ئامادەکردن و دەرهێنانی شانۆیی (ئەو پیاوەی خۆی بە بارمتە دانا) نووسینی (مەهدی ئەلسماوی) .
یەکەمین هونەرمەندی کورد بوو کە هونەری پانتومایمی هێنایە هونەری شانۆی کوردی، بە سازدانی کۆڕو سیمینار تایبەت بەم هونەرە لە شارەکانی سلێمانی، #هەولێر#، #دهۆک#، کەرکووک، بەغداو پێشکەشکردنی کاری هونەری.
ساڵی 1990 نواندن و ئامادەکردن و دەرهێنانی شانۆیی (نجنسکی ساتی زەماوەند) کارێکی پانتومایم لە فێستیڤاڵی ساڵانەی (المنتدی المسرح) لە بەغدا، خەڵاتی ڕێزلێنانی (نواندن و دەرهێنانی) پێبەخشرا.
ساڵی 1991 نواندن و سیناریۆو دەرهێنانی (سەمایەکی بێ ناونیشان) کارێکی پانتۆمایم.
یەکەمین هونەرمەندی کوردە کە کاری شانۆیی هێنایە سەر شەقام و شوێنە گشتییەکان بەشێوەی کەرنەڤاڵ و هەمیشە کارەساتی (هەڵەبجە و ئەنفال) پانتاییەکی گەورەی هەبوو لەکارەکانییدا.
ساڵی 1992 سیناریۆو دەرهێنانی (کەرنەڤاڵی #هەڵەبجە#) لە شەقامی مەولەوی تا بەردەرکی سەرا.
ساڵی 1992 سیناریۆو دەرهێنانی (کەرنەڤاڵی ئاشتی) لە ئەمنە سوورەکە.
ساڵی 1992 سیناریۆو دەرهێنانی (تابلۆی ڕامان بۆ 1ی ئایار) ، کەرنەڤاڵی زیندانە سیاسییەکان (کەرنەڤاڵی منداڵانی ئەنفال) .
ساڵی 1992 نواندن لە فیلمی (مەرگی ئەرخەوانی) دەرهێنانی (کامەران ڕەئوف) .
ساڵی 1993 نواندن لە فیلمی (فرمێسکی ڕەش) دەرهێنانی (کامەران ڕەئوف) .
ساڵی 1993 ئامادەکردن و دەرهێنانی شانۆیی (دەروێشەکان بەدوای ڕاستیدا وێڵن) ، نووسینی (مستەفا حەڵاج) لە یەکەم فێستیڤاڵی شانۆیی سلێمانیدا خەڵاتی یەکەم دەرهێنان و باشترین بەرهەمی پێبەخشرا.
ساڵی 1994 (ئەلف و بێی تەواوکەری جەستەکان) - ئامادەکردن و دەرهێنانی شانۆیی (گەمەی چاوەڕوانی) .
ساڵی 1994 سیناریۆو دەرهێنانی شانۆیی (مەرگی کورسییەک) لە فێستیڤاڵی دووەمی شانۆیی سلێمانی - خەڵاتی باشترین دەرهێنان و بەرهەمی وەرگرتووە.
ساڵی 1995 تولیف و دەرهێنانی شانۆیی (کەرنەڤاڵی دەمامکەکان) .
ساڵی 1995 بەشداری لە پێشانگای (ئاوارەبوون) لە وێرانەی (حەسیب ساڵح) لەگەڵ هونەرمەندان (مدحت کاکەیی، چیمەن ئیسماعیل، ئاری بابان، سهاد ستار) .
ساڵی 1995 ئامادەکردن و دەرهێنانی شانۆیی (چیرۆکی خۆشەویستی) نووسینی (فەلاح شاکر) لە فێستیڤاڵی سێیەمی شانۆیی سلێمانی خەڵاتی یەکەمی وەرگرتووە.
ساڵی 1996 تەولیف و سەرپەرشتیاری گەمەکە - شانۆیی (دوای سەدەیەک شەڕ ساتێک بۆ گەمە) .
ساڵی 1996 ئامادەکردن و دەرهێنانی شانۆیی (پاسەوان) - نووسینی (هارول پینتەر) .
ساڵی 1997 نواندن و ئامادەکردن و دەرهێنانی شانۆیی (دیفز - دیفز) دەقی (هارولد پینتەر) لە چوارەمین فێستیڤاڵی شانۆیی سلێمانی - خەڵاتی پێش مەندی کاری تەکنیکی جەستەی لە بواری نواندن پێبەخشرا.
ساڵی 1997 زێوانی گۆڕستان - ئامادەکردن و دەرهێنانی شانۆیی (گۆڕستانێکی نوێ) لە نووسینی (شێرزاد حەسەن) .
ساڵ] 1997 سیناریۆو دەرهێنانی کەرنەڤاڵی (ناپاڵم و سەمای گوڵەبەڕۆژەکان) لە شەقامی مەولەوی بۆ بارەگای UN تایبەتبوو بە ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر هاتنە ژوورەوەی سوپای تورکیا بۆ خاکی کوردستان.
ساڵی 1998 ئامادەکردن و دەرهێنانی شانۆیی (لە تەنتوومانێکدا) .
ساڵی 1998 سیناریۆو دەرهێنانی (نمایشی شەختە فرمێسکەکانی ئەنفال) لە شەقامی مەولەوی بۆ بەردەم بارەگای UN.
ساڵی 1999 ئامادەکردن و دەرهێنانی شانۆیی (سزاو تاوان) . نووسینی (فەلاح شاکر) .
پاش درووستبوونی (خاک TV) حسێن میسری بووە دامەزرێنەری بەشی درامای خاک و لێپرسراوی بەشەکە و چەندین هونەرمەندی گەورە و گەنجی لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک، کەرکووک، #کەلار#، هەڵەبجە لەخۆگرت و یەکەمین هونەرمەندی کوردە کە خاوەنی (21) کوورتە دراما و نووسین و سیناریۆو دەرهێنانی (8) درامای درێژ بێت.

کارە هونەرییەکانی لە بەشی درامای خاک ساڵی 1997 - 2009
ساڵی 1997-1998 ئامادەکردن و دەرهێنانی کوورتەدرامای (تەمەر هنیدی، بۆ خۆم ناگریم، سێ دزەکە، خەنەکەی مام حەسەن، مانگ گیران، پلە و چاو ماسی، سەعە درۆزنەیان...، بەناو نەقاش، فەرەجی، پینەچی، پاشاو سێ پرسیار، ملکەڕێوی، دیدەنی، زنجیرە درامای (کەریم تاک دینار، شەش ئەڵقە) .
بەرنامەیەکی هونەری تایبەت بە مانگی ڕەمەزان.
ساڵی 1999 سیناریۆو دەرهێنانی درامای (خۆرنەوازان) بەشی یەکەم (15) ئەڵقە، بیرۆکەی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد.
ساڵی 2000 نووسین و سیناریۆو دەرهێنانی درامای (خۆرنەوازان) بەشی دووەم (17) ئەڵقە.
ساڵی 2001 ئامادەکردن و دەرهێنانی کوورتە درامای منداڵانی: 1- ئەردەڵان و کۆمپیوتەر. 2- #سۆران#ی بۆیاخچی. 3- ئەحمەدی نەوت فرۆش.
ساڵی 2001 نووسین و سیناریۆو دەرهێنانی درامای (خەمی چۆلەکەکان) (29) ئەڵقە.
ساڵی 2001 ئامادەکردنی سەکۆی شیعری - ئامادەکردن و دەرهێنانی شانۆیی (گۆڕستانێکی بێ گۆڕ) ئاهەنگە شیعری (قوبادی جەلیل زادە) .
ساڵی 2002 سیناریۆو دەرهێنانی - ئۆپەرێتی سرودی سەربەستی لەیادی دووەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد.
ساڵی 2002 هەناسەکانی ئەنفال - شانۆی گەڕۆک لەناو خوێندنگاو فەرمانگە و کارگە و پاسەکاندا.
ساڵی 2002 نووسین و سیناریۆو دەرهێنانی درامای تەلەڤزیۆنی (رەشەی پۆلیس) (31) ئەڵقە.
ساڵی 2003:-
1- بەرنامەی تەلەڤزیۆنی، بەشی درامای خاک و نامەیەکی کراوە.
2- بەشی درامای خاک و ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە.
3- بەرنامەی خەڵک و خاک - خاک و خەڵک.
4- بەرنامەی خاک و بەساڵاچووان.
ساڵی 2003 نووسین و سیناریۆو دەرهێنانی درامای (حەسەنە فەنی) (19) ئەڵقە.
ساڵی 2004 سیناریۆو دەرهێنانی تابلۆی (سوێند) لە چلەی شەهیدانی کارەساتی 1ی شوباتی 2004 - هەولێر.
ساڵی 2004 سیناریۆو نووسین و دەرهێنانی درامای (جومعە) (27) ئەڵقە.
ساڵی 2005 ڕێپۆرتاژێک بۆ پەیمانگای هونەرە جوانەکانی - #کفری#.
ساڵی 2005 نووسین و سیناریۆو دەرهێنانی درامای (گوڵە بێ ڕۆژەکان) (15) ئەڵقە.
ساڵی 2007 نووسین و سیناریۆو دەرهێنانی درامای (نیشتمان) (15) ئەڵقە.
یەکەمین هونەرمەندە کە شانۆگەری لە مزگەوتدا پێشکەشبکات.
ساڵی 2008 ئامادەکردن و دەرهێنانی شانۆیی.
(بێم لەوێیت) شیعری قوبادی جەلیل زادە، نمایشکردنی لە مزگەوتی قازی محەمەد.
ساڵی 2009 ئامادەکردن و دەرهێنانی شانۆیی (هارون) لە نووسینی ڕۆمانی (هارون ئەلرەشید) ی محەمەد موکری، نووسین و سیناریۆی (رەزاو ڕەمەزان) .
لە بەرەبەیانی ڕۆژی 31-05-2009 لە شاری سلێمانی ماڵ ئاوایی کرد.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览70,682
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | پەسار فایەق - ماڵپەڕی پەیامنێر
相关文件: 5
挂钩项目: 5
小组: 传记
Date of Birth: 00-00-1957
Date of Death: 31-05-2009 (52 年份的)
Country of death: 南库尔德斯坦
No specified T3 20: No specified T4 468
No specified T3 82: Kerkuk
No specified T3 85: 南库尔德斯坦
Place of death: 苏莱曼尼亚
人键: 艺术家
性别:
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 31-05-2009
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):31-05-2023
URL
此产品已被浏览70,682
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.134 KB 31-05-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,357
图片 105,642
书籍 19,138
相关文件 96,355
Video 1,306
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!