پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,271
وێنە 105,510
پەرتووک PDF 19,120
فایلی پەیوەندیدار 96,154
ڤیدیۆ 1,296
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
خانەقین
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû3
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe2
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خانەقین

خانەقین
#خانەقین# شارێکی کوردستانییە کەوتۆتە باشووری کوردستان، شارۆچکەیە و تا ئێستا سەر بە پارێزگای دیالەیە. سنووری ئیدارەی خانەقین لەنێوان هێڵی پانیی (Latitude 343469 N) وە هێڵی درێژی (Longitude 454006 E) . رووبەری ئیداریی 3915 کم2، و بەرزایی لە ئاستی دەریاوە 201 مەتر.
شارۆچکەی خانەقین کەوتۆتە نێوان شارۆچکەی #هەڵەبجە# لە باکوورەوە. شارۆچکەی #مەندەلی# و شاخی #حەمرین# سنووری لە باشووردا دیاری دەکات. رووباری سیروان لە ڕۆژاوا و سنووری ئێراق و ئێران لە ڕۆژهەڵات. لە ساڵانی هەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، ژمارەی دانیشتووانی بە 175000 کەس مەزەنە کراوە. بەڵام ڕاستی ژمارەی دانیشتووانی نەزانراوە لە ئەنجامی تەقەلای حکومەتی ئێراق بو گۆڕینی دیمۆگرافییای شارەکە.
زۆربەی هەرە زۆری دانیشتووانی خانەقین کوردن و بە زاراوەی کەڵهوڕی و گۆرانی زمانی کوردی قسەدەکەن کە هەندێ جار بە هەڵە بە فەیلی ناویان دەبردرێت. کوردی فەیلی زاڕاوەیەکی دیکەی زمانی کوردییان هەیە، ئەویش زاڕاوەی (لوڕی و لەکی) یه. زۆربەی دانیشتووانی باشووری خانەقین بەرەو شاری مەنەلی و بەدرەوجەسان لە بەشی ئێراق و #ئیلام# و #کرماشان# لە بەشی ئێران، لوڕن یا لەکن و بەو زاڕاوەیە قسەدەکەن. لە ڕووی ئایینییەوە ئیسلامن و بەشێکی زۆری شیعە مەزهەبن بەشەکەی دیکەش سوننە. بەشێکیش کاکەیی و سنجاوی. بێجگە لە کورد، ژمارەیەکی تورکمان، عەرەب، جوولەکە و کریستیان و سائبی و مەندائی لە خانەقین دژین. لەبەر هەمەڕەنگی ئایینی و مەزهەبی پێکهاتەی دانیشتووانەکەی، ژمارەیەکی زۆری حسێنیەی شیعە و مزگەوتی سوننەی تێدایە. کڵێسایەکی کریستیان تییدایە. سیناگوگی جوولەکەکانیش تێدابوو، بەڵام لە ساڵانی دوای دامەزراندنی ئیسرائیل و دەرکردنی جوولەکەکان لە خانەقین، ڕووخێنرا. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1865/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=خانەقین=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1865/0003.JPG=KTML_Photo_End=
لە ساڵانی حوکمی ڕژێمی بەعسدا، گۆڕانکارییەکی زۆر بەسەر پێکهاتەی دانیشتووانەکیدا هات کە بە پڕۆسەی (بەعەرەبکردن) ناسراوە. کوردی ڕەسەنی خەڵکی شارەکە بەزۆر دەرکران و دوورخرانەوە بۆ باشووری ئێراق، عەرەبی ئەوێ لە شوێنەکانیان نیشتەجێ کران. دەستکرا بە ڕووخاندنی دیهاتەکان وەکوو بانمیل، مەلا عەزیز، قولە یەهودی و پێوکەونەیکەنە و چەندین دیهاتی دیکە. ڕووخاندنی پاڵاوگەی نەوتی خانەقین کە بەپاڵاوگەی ئەڵوەند ناسرابوو. گواستنەوەی کرێکارەکانی بۆ شارەکانی دیکەی ئێراق. درووستکردنی چەندین گەڕەک بۆ نیشتەجێکردنی عەرەبی بەعەرەبکردن لە خانەقین، بۆ نموونە: گەڕەکی (شعلة) لە ئەرکەوازی، (7 نیسان) لە کارێز، (الاشتراکیة) لە مەڵکشای، (آبو عبیدة ابن الجراح) لە عالیاوەی کوێخا زۆراب، (التأمیم) لە تۆڵەفرۆش، (الشیبانی) لە یوسف بەگ کە هەر گەڕەکێکی لە (100-150) خانوو بێکهاتبوو.
شاری خانەقین زۆر دێرینە، بەدرێژایی مێژوو شوێنی نیشتەجێی مرۆڤ بووە. هەبوونی ڕووباری ئەڵوەن کە بەم ناوچەیەدا دەروات، ڕۆڵێکی دیاری هەبووە لە ئاوەدانیبوونی و بەپیتکردنی خاکەکەی. زەویوزاری دەوروبەری ڕووباری ئەڵوەن بۆ کشتوکاڵ و بەکارهێنراوە هەر بۆیە مرۆڤ لێی نیشتەجێ بووە و بووەتە خاڵیکی گرنگی ڕێگای هاتووجۆ لەنێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا کە ئەوسا بە ڕێگای خراسان ناسراوە،
لە سەردەمی مەملەکەتی کۆتییەکان (8 سەدە پ. ز.) ، ناوی خانەقین وەکوو (ئاوارتیوم) هاتووە. لە کاتی تێپەربوونی ئەسکەندی گەورە بەو ناوچەیەدا (3 سەدە پ.ز.) ناوی وەکوو (ئارتیمیتا) لە مێژووی یونانی کۆن هاتووە. ناوی مەرکەزی ویلایەتی سابینا لە نووسراوەکانی سەردەمی ئاشورییەکان بە (خودون) هاتووە کە دەکاتە شوینی ئێستای خانەقین.
لە کتابی (المسالک و الممالک، أبو القاسم عبد اللە بن أحمد، بن خرداذابه/ ساڵی 300 هجری – 912ی میلادی مردووە) لاپەڕەی 3 و 7 ناوی خانەقین هاتووە وەک (طسوج-ناحیه) کە حەوت فەرسەخ لە #جەلەولا#و و شەش فەرسەخ لە قەسری شیسرینەوە دوورە.
لە کتابی (معجم البلدان، یاقوت الحموی ساڵی 621ی هجری 1227ی میلادی، لاپەڕەی 340 بەشی دووەم) ناوی خانەقین بەم شێوەیە هاتووە (خانقین: بلدة من نواحی السواد فی طریق همذان من بەغداد، بینها وبین قصر شیرین ستة فراسخ لمن یرید الجبال، ومن قصر شیرین إلی حلوان ستة فراسخ؛ قال مسهر بن مهلهل: وبخانقین عین للنفط عظیمة کثیرة الدخل، وبها قنطرة عظیمة علی وادیها تکون أربعة وعشرین طاقاً، کل طاق یکون عشرین ذراعاً)
لەکتابی (صبح الاعشی، ساڵی 821ی هجری نووسراوە لە لایەن الشیخ ابی العباس أحمد القلقشندی (756-827ی هجری) ، بەشی چوارەم لاپەڕەی 403 ناوی خانەقین هاتووە بە هەمان شێوە کە حەوت فەرسەخ لە #جەلەولا# وە شەش لە #قەسری شیرین# ەوە دوورە.
ئاشکەرایە کە هاتنی هێزی ئیسلام بۆ خانەقین پاش شەڕی جەلەولا بووە لەنێوان موسڵمانان و ساسانییەکان لە ساڵی (16 هجری - 637 میلادی) ، شەڕەکە 8 مانگی خایاند و موسڵمان سەرکەوتن و بەردەوام بوون لەداگیرکردنی ناوچەکە بەرەو خانەقین و حەلوان (سەرپێڵ زەهاو) . کەواتە هەر لەو سەردەمەدا ناوی خانقین بووە بەهەمان شێوەی ئێستا. لەکاتی هاتنی مەغول بۆ داگیرکردنی بەغدا لە ساڵی (635 هجری) خانەقین بەتەواەی ڕووخێنراوە، لە تۆڵەی شکاندنی هێڕشی پێشتریان لە ساڵی (634 هجری) . خانەقین ناوی وەکوو (کاروانسەرا و حەلوان) یش هاتووە، حەلوان یان ئەلوان، ئەلوەن ناوی ناوەندی چەند شاریک بووە کە دەکاتە ئێستای سەرپێڵ زەهاو.[1]
ئەم بابەتە 77,465 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | محەمەد جەهاد - ماڵپەڕی خانەقین
فایلی پەیوەندیدار: 8
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 92
ئامار و ڕاپرسی
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پەرتووکخانە
ژیاننامە
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
نەخشەکان
وێنە و پێناس
ڤیدیۆ
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
تۆپۆگرافی: لەسەر ڕووبار
تۆپۆگرافی: دەشت
جۆری شوێن / شوێنەوار: شارۆچکە
ژمارەی دانیشتووان: 100 هەزار تا نیو ملیۆن
گۆڕینی ڕەگەز : بە عەرەب کراوە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 23-07-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 29-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 77,465 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.199 KB 23-07-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
کورتە باسێک لە بابەت ئەدەبی میللی (فۆلکلۆری) کوردی یەوە
کورتەباس
هەندێ وێنە لە فۆلکلۆر و کەلەپووری کوردی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
دێوو ئەفسانەو سەربردەی مرۆڤ
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
بنیاتەکانی چیرۆکی گیانداران لە ئەدەبی فۆلکلۆری ی کوردی دا
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,271
وێنە 105,510
پەرتووک PDF 19,120
فایلی پەیوەندیدار 96,154
ڤیدیۆ 1,296
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
کورتە باسێک لە بابەت ئەدەبی میللی (فۆلکلۆری) کوردی یەوە
کورتەباس
هەندێ وێنە لە فۆلکلۆر و کەلەپووری کوردی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
دێوو ئەفسانەو سەربردەی مرۆڤ
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
بنیاتەکانی چیرۆکی گیانداران لە ئەدەبی فۆلکلۆری ی کوردی دا
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.5 چرکە!