ناوی ڕۆمانێکی بەختیار عەلیە. پاش بڵاو کردنی ئەم ڕۆمانە کە دووهەمین ڕۆمانیەتی، سەرنجی زۆری بۆ لای خۆی ڕاکێشا. ئەم ڕۆمانە پێک هاتووە لە 22 بەش و یەک بەشی کۆتایی و سەرجەم 255 لاپەڕەیە. بە پێی ئەو مێژووە لە کۆتایی دوواهەمین لاپەرە دا دانراوە، ئەم ڕۆمانە لە ماوەی 10 مانگ دا لە مانگی 1 تا مانگی 10 ی سالی 1997ەوە نووسراوە. ئەم ڕۆمانە لە لایەنی بڵاوکراوەی ڕەهەند، سالی 1998 لە سوێد بڵاوبووەوە. ناوی ڕۆمان بە ئەو ئێوارەیە ئاماژە دەکات کە پەروانە و یەکێک لە هەڤاڵانی بە ناوی میدیا، دوو پاڵەوانی سەرەکی چیرۆکەکە، لە لایەن براکانیانەوە و لە بەر دەم کۆمەڵێک کەسایەتیی مەزهەبی دا کە بڕوایان ئەوەیە لەگەڵ گوناهباران دا دەجەنگن، لە سێدارە دەدرێن. دوواتر ئەم ئێوارە دەبێتە سەمبۆلی زستان، مردن و دۆراندن.
بەداخەوە، خاوەنی ئەم پەڕتووکە مافی بڵاوکردنەوەیی لە کوردیپێدیا سەندەوە! ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 34,575 جار هاتیە دیتن