سۆران ساڵح حسێن
سۆران لە (02-08-1979) لەشاری دەربەندیخان لەدایک بوە، خوێندنی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەیی هەرلەم شارەدا تەواوکردوە، لەساڵی 1999 لە کۆلێژی سامانی تەندروستی ئاژەڵ لەزانکۆی سلێمانی وەردەگیرێت و سەرکەوتوانەلەساڵی (2003) بەپلەی زۆرباش برِوانامەی بەکالۆرێس وەردەگرێت، لەساڵی 2004 وەک ئەندازیاری کشتوکاڵی لە فەرمانگەی کشتوکاڵی دەربەندیخان دادەمەزرێت.
سۆران، جگەلەوەی وەک گەنجێکی خوێن گەرم و نیشتمان پەروەر لەناو تەواوی هاورِێکانیدا دەناسرێت، بەهەمان شێوەش گەنجێکی بەئاگا و رِۆشنبیرێکی واقیع بین بوە.
سۆران بۆسەرخستنی پرِۆژەکانی گەنجان و بەئاگاهێنانەوەی گەنجان بەتایبەتی قوتابیانی زانکۆی سلێمانی لەگەڵ چەند هاورِێیەکی تریدا لەشاری سلێمانی رِۆژنامەیەک بەناوی (خوێندنی لبیرِاڵ) دەردەکەن، کە ئەو رِۆژنامەیە دەبێتە سەکۆیەک بۆئەو گەنج و خوێنداکارانەی کە هیچ سەکۆیەکیان نییە تا دەنگی تێدە هەڵببرِن و تەعبیر لە بیرو بۆچونەکانیان بکەن، سۆران لەم هەوڵەیاندا سەرکەوتوانە بەردەوام دەبێت، تائەو کاتەی دوای پرس و رِاوێژکردن بەهاورِیکانی و زیاتر فراوانکردنی مەوداکانی ئازادی بیرورِای جیاواز بیرلە دەرکردنی رِۆژنامەیکی تر دەکاتەوە و دوای چەندین کێشەو دروستبونی لەمپەر لەبەردەم ئاواتەکانیدا، دواجاربرِیاری دەرکردنی رِۆژنامەیک ئەدات بەناوی (شوناس) کە خۆی دەبێتە خاوەنی ئیمتیازی رِۆژنامەکە، بەڵام بەداخەوە لەدوای دەرچونی (2) ژمارە لە رِۆژنامەی (شوناس) لەبەر نەبونی توانای ماددی و هاوکاری نەکردنی لەلایەن وەزارەتی رِۆشنبیرییەوە، رِۆژنامەکە رِادەگرێت، بەڵام خۆی وەک گەنجێک و وەک خوێنەرێکی جدیی بەردەوام دەبێت لە هۆشیارکرۆدنەوەی کۆمەڵگاو گەنجان و قوتابانی هاورِێی.
سۆران ئەو کاتەی لەزانکۆی سلێمانی دەبێت بەشداری چەندین چالاکی کردوە لەوانە : کاتێک وەزارەتی خویندی باڵا برِیاری برینی دەرماڵەی خۆێندکاران ئەدات سەرپەرشتی خۆپیشاندانەکانی زانکۆی سلێمانی دەکات و بەهۆی بەردەوام بونیان وەزارەتی خوێندنی باڵا و حکومەت ناچار دەبەن کە دەرماڵەی قوتابیان سەرف بکەنەوە، لەساڵی (2002) ئەو کاتەی کە رِژێمی تورکیا بۆردومانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و هێرش دەکاتەسەر ناوچە سنوریەکان، سۆران وەک گەنجێکی هەڵسورِاو بەشداری لە خۆپیشاندانی قوتابیانی زانکۆی سلێمانی دەکات و بەبەرچاوی میدیاکانی ناوخۆ و جیهانەوە ئاڵای تورکە کان دەسوتێنێت و پاشان دەسەڵاتی کوردی بۆ ئەوەی هەمیشە نۆکەری خۆیان بۆ تورکەکان بسەلمێنن لەرِاگەیاندنە رِو زەردەکانیاندا، هێرش دەکەنەسەر خۆپیشاندەرەکان و لە تورکە فاشیستەکان دەپارِێنەوە بۆئەوەی جارێکی تر وەک نۆکەر قبوڵیان بکەنەوە.
سۆران لەسەرتای دامەزراندی (گروپی ئازاد) وەک ئەندامێکی چالاک لە گەڵ هاورِێکانیدا لەشاری دەربەندیخان بەردەوام دبێت لە خزمەتکردنی داخوازیەکانی خەڵکی شاری دەربەندیخان، لە کاتی خۆپیشاندانەکەی رِۆژی (15-07-2003) دا لەدوای ئەوەی داواکاریەکانی خەڵکی دەگەیەنن بە کار بەدەستانی شارەکە، لەلایەن بەرپرسە ئیداریەکانی ئەو کاتەی پارێزگای کەرکوک و ئاسایشی دەربەندیخان، ئەو خۆپیشاندا بە مەترسیەک بۆ لەدەستدانی کورسیەکانیان دەزانن و لەدوای تەواو بونی رِێپێوانەکەی رِۆژی (15-07-2003) دەکەونە بەر هێرشی ئاسایشی دەربەندیخان و دور لەهەمو بەهایەکی مرۆیانە و دڵ رِەقانە پەلاماری چەند گەنجێک ئەدەن و چەندین گەنجی تریش زیندانی دەکەن کە سۆران یەکێک بو لەو گەنجانە.
بۆئاشکرا کردنی سەرمایەی وەزیرەکانی حکومەتی هەرێم و ئەندام پەڕڵەمانەکانی (9) کەس لەگەنجانی دەربەندیخان بەرلە هەر کەسێکی سیاسی و رۆِشنبیری لەکوردوستاندا یەکەمین کەسانێک بون کە ئەو داواکاریانەیان لەرِیگەی ئەندام پەڕڵەمان (محەمەدی حاجی مەحمودی گولە خانە) وە گەیاندە پەڕڵەمانی کوردستان، کەسۆران یەکێک بو لەو گەنجانە.
(سۆران) وەک گەنجێ چالاک و رِۆشنبیر هەمیشە لەپێشەوەی گەیاندنی داواکارییەکانی خەڵک بوە بە دەسەڵات، لەخۆپیشاندانەکەی رِۆژی (07-08-2006) یەکێک بو لە گەنجە پێشەنگەکانی ئەو خۆپیشاندانە و لەکاتی پەلاماردانی گەنجەکاندا لەلایەن هێزەکانی ناوخۆ و پیاوانی دەسەڵادارەوە ورەی گەنجانی بەرزکردو وەتەوە تا بۆئەوەی بەشێوەیکی شارسانیانە لەبەرامبەریان بوە ستتنەوە، بەڵام دڵ رِەقی و بێبابکی هێزەکانی ناوخۆی حکومەت لەم شارەدا گەیشتە رِادەیەک کە بەشێوازێکی نا ئینسانیانە هەرچی دەهاتە بەردەستیان وەردیان دەکرد و گوللە بەجێماکانی بەعسیەکانیان دەنا بەجەستەی گەنجانەوە و چەندین گەنج دەستگیرکرا کە یەکێک لەو گەنجانە (سۆران) بو، دوای مانەوەی سۆران وهارِیکانی لە زیندانی کانی گۆمەوە و زیندانی سەرشەقام لەشاری سلێمانی بۆماوەی پانزە رِۆژ و دوای ئازادکردنیان، لەلایەن گەنجان و خەڵکی شاری دەربندیخانەوە وەک پاڵەوان پێشوازیان لێکرا، بەڵام هەزارە داخ و ئەفسوس بۆ سۆرانی هاورِی و خۆشەو یستمان، سۆرانی هەمیشە لەیادمان، سۆرانی دەم بەخەندەو قسە خۆشمان لەرِۆژی (31-07-2009) دوای ململانیەکی توند لەگەڵ نەخۆشیدا بۆدواجار بەجێی هێشتین و تەنا یادگاری و ئەزمونەکانی بەجێهێشت.