🔓 Çûnejûrewe
➕ Nardin
⌨ Kîbord
📁 Zortir ...
🏠|📧|Derbare!|Pertûkxane|📅 28-02
🏠 Destpêk|📧 Peywendî|💡 Derbare!
|
📅 Emiro 28-02 le mêjûda
📅Krronolojiyay rûdawekan
📅 Rojekan
📆28-02-2020
📆27-02-2020
📆26-02-2020
📆25-02-2020
📆24-02-2020
📆23-02-2020
📆22-02-2020
📂 Zortir ...
📅28 February
📝 Bellgenamekan
📊 Amar u Rapirsî
✌️ Şehîdan
💚 Enfalkirawan
☪ Qurbanîyi Da'ş
😞 Q. şerî nawxo
👩 Q. tundutîjî
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
|💳 KomekYarmetîman bide bo pêkhênanî kurdîpêdiyayekî başitir. tenanet komekêkî biçûkîş debête yarmetîderman.
yarmetîyi êweman dewêt bo:
* bedesthênanî tekinelociyayi başitir û xêratir...
* damezirandinî rêkxirawî kurdîpêdiya û bûnî çend karmendî taybet bexoyewe, ta berdewam nawerrokî kurdîpêdiya başitir bikrêt.
|📕 PertûkxaneGewretirîn pertûkxaney dîcîtallî Kurdî! - (10,682) pertûk||
👫 Isan
Isan (İhso, Heso) li Agiriyê erebeya destan a çar teker digerîne û debara xwe dike. Ji gundê Zado ye û kurê Midiryayê ye Birayekî wî yê mîna wî kêm aqil heye, navê wî Kerem e. Isan gelekî Keremê birayê xwe hezdike. Tiştê ku ez dizanim, Isan gelekî jinan hezdike û kêmaqil e. Ez di derbarê wî de agahiyên berfireh bibînim, ezê binivîsînim Navê Isan yê kod, Çîçoyê Erebevan e.
Gelekî dide çêran û dengê wî gelekî gur e
👫 Isan
🏷️ Pol: Kesayetîyekan
Isan
Klîk bike bo zaniyarîy zortir û wêneyi gewretir!
👫 Jacqueline Surenovna Musaelyan
Di sala 1957 ew ji beşa Fîlolojiya Îranî yên li Zanîngeha Lênîngradê ya dewletê xilas kir.
Ji sala 1958 an de li IOM xebitî، Lêkolîner Senior Di 1978، di bin rêveberiya Doctor of Philosophy MB Rudenko de teza xwe ya ji bo asta kandîdatê zanistiya sîmayên li ser babeta The Kurdish poem Zambilfrosh û Versiyon ji komalê xwe parast. Published 7 pirtûk û li ser 40 articles. Di dema niha de، bi hev re bi grubê EI Vasilyeva amade ji bo weşandina vê xebatê Eşîrên kurdan. ferhenga Reference .
herêmên
👫 Jacqueline Surenovna Musaelyan
🏷️ Pol: Kesayetîyekan
Jacqueline Surenovna Musaelyan
Klîk bike bo zaniyarîy zortir û wêneyi gewretir!
👫 Margarita Borissowna Rudenko
Margarita Borissowna Rudenko rusî (Маргарита Борисовна Руденко) 9. Gulan 1926 li Tiflisê † 27. Tîrmeh 1976 li Leningradê peyvzan, rojhilatnas, kurdnas, nijadnas, û zaneya wêjeyî rûsî bû
Rudenko damezrînera lêkolîna wêjeyî di kurdnasiya rusî de, danera kataloga destnivîsên kurdî ya yekemîn bû, Pirtûkxaneya Saltykow-Schtschedrin li Sankt Petersburgê xwediya wan destnivîsan. Zêde, werger û ravekera rexneyî li ser çendîn berhemên kurdî yên Serdema Navîn wek Şêxê Sen'anê Feqiyê Teyran, Mem û Zînê Eh
👫 Margarita Borissowna Rudenko
🏷️ Pol: Kesayetîyekan
Margarita Borissowna Rudenko
Klîk bike bo zaniyarîy zortir û wêneyi gewretir!
📕 Kitêbî yekem Bo Polî yekemî seretayî Be tîpî latînî
Nûsîn u amadekirdinî: Kerîm Danişyar
Swîd – 2007
📕 Kitêbî yekem Bo Polî yekemî seretayî Be tîpî latînî
🏷️ Pol: Pertûkxane
Kitêbî yekem Bo Polî yekemî seretayî Be tîpî latînî
Klîk bike bo zaniyarîy zortir û wêneyi gewretir!
📊 Babet 370,846 | Wêne 57,459 | Pertk PDF 10,682 | Faylî peywendîdar 39,121 | 📼 Video 164 | 🗄 Serçawekan 13,674 |
🔣 لۆزان | 🏷️ Pol: Hemecore | Zimanî babet: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

لۆزان

Faylî peywendîdar 📂
پەیمانی لۆزان ئەو پەیمانەیە کە کوردستانی گەورەی تێدا دا بەشکراو بوو بە ژێر دەستەی دەوڵەتە گەورەکان و زلهێزەکانی جیهان، پاش ئەوەی (کەمال ئەتا تورک) سەرۆک و دامەزرێنەری دەوڵەتی تورکیا، بە هەوڵی دیپلۆماسی و پاڵیشتی یەکێتی سۆڤێتی جاران توانی (پەیمانی سیڤەر) هەڵوەشێنێتەوە، لە رێکەوتی 24-07-1923 کۆنفرانسێکی نوێ لە لایەن دەوڵەتانی ئینگلیزو فەرەنسا و ئیتالیا و رووسیا، لە شاری "لۆزانی وڵاتی سویسرا " بەسترا، مەبەست لە بەستنی ئەو کۆنفرانسەش، کەبە (پەیمانی لۆزان) ناوی دەرکرد، داڕشنەوەی سەرلەنوێ قەوارەی سیاسی و جوگرافی رۆژهەڵاتی ناوەراست بوو. لەو رۆژەدا بوو بڕیارێکی نامرۆڤانەو، دوور لە هەموو یاساو پرانسیپێکی مرۆڤی و نێو دەوڵەتی لە دژی نەتەوەی کورد درا، بەبێ ویست و ئاگاداری نەتەوەی کورد خاکی کوردستان و تێکرا دانیشتوانەکەی لە نێوان هەر چوار دەوڵەتی ئێران و عێراق و تورکیا و سوریا دابەشکرا. پارچەی پێنجەمی کوردستانیش کەبە کوردستانی سوور ناو دەبرا، کەوتە ژێر دەستی یەکێتی سۆڤێتەوە، دەوڵەتە کۆلۆنیالیستەکان، پاش داڕشتنی قەوارەی سیاسی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، بۆ پاراستنی بەرژەوەندی درێژخایەنی خۆیان لە ناوچەکەدا، دەستیان کرد بە یارمەتی دانی سەربازیی و فرۆشتنی چەکو پشتیوانی کردنی سیاسی و دیبلۆماسی لەو رژێمانەی کوردستانیان بەسەردا دابەشکرا بوو.
لەدوای پەیمانی لۆزانەوە راپەڕینی کوردان لە نێوان ساڵانی 1918 تا 1938 لە باشورو باکورو کوردستانی رۆژهەڵات، بۆ وەدەست هێنانەوەی مافی زەوتکراوی خۆیان لە لایەن دەوڵەتە داگیرکەرەکانەوە بە دڕندانەترین شێوە بەرپەرچ درانەوە. دەوڵەتەکانی گەورەی کۆڵونیالیستەکانیش بە مەبەستی هاوکاری کردن لە ئەو دەوڵەتانە راستە خۆو ناراستەو خۆ پشتگیری سەریازیی و لۆجستیکییان پێشکەش دەکردن. پشتیوانی سۆڤیەت بە سەرۆکایەتی ستالین لە تورکیاو، دژاتیی کردنی شۆرشەکەی شێخ سەعیدی پیران و رۆخانی مەملەکەتی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەلیکی کوردستان (شَخ مەحمودی نەمر) بە هاوبەشیکردنی سوپای عەرەب و ئینگلیز، هەروەها رووخانی کۆماری کوردستان بە سەرۆکایەتی پێشەوا قازی محمەد، لە لایەن سوپای ئێران و پشتیوانی کردنی ئەمریکا و ئینگلیز لە رژێمی حەمە رەزا شا، چەند نمونەیەکی ئەو گەلەکۆمە نێو دەوڵەتی و ناوچەییەن کە دەرهەق بە گەلی کورد، لە دوای بەستنی پەیمانی لۆزان ئەنجام دران.
دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان پاش سەرکەوتنی جێبەجێکردنی بەندەکانی پەیمانی لۆزان لە دژی کورد سیاسەتێکی هاوبەشیان لە دژی کورد گرتەبەر و دەستیمانکرد بە جینۆسایدی ئابوری و فەرهەنگیی و رەگەزی و تاڵانکردنی کانزاو بەرو بوومی کوردستان و دەرکردنی کورد لە سەر زێدی باو باپیرانیان، بە نیازی ئەوەی کە نەتەوەی کورد لە نیو زمان و نەتەوەی خۆیاندا بتوێننەوەو ناوی کوردستانیش لە سەر نەخشەی جوگرافی جیهان بسڕنەوە.
پەیڕەوکردنی ئەو پلانەی کە لە پەیمانی لۆزاندا هاتبوو لە ئاکامدا بە درێژی کات کاریگەری سامناکی بۆ سەر کورد بەدواوە بوو، دەوڵەتە داگیر کەرەکان لە پاش لۆزان دەستیان کرد بە توندکردن و بەستنی سنورەکانیان و بەدەیان و سەدان هەزار خزم و بنەماڵە لە یەکدی دابڕان. لە سایەی پەیمانی لۆزاندا، لە سوریاو تورکیا حاشا لە بوونی کورد وەک نەتەوەیەک کراو لە عێراقیش سیایەتی تەعریب و بنەبڕکردن و ئەنفال و جینۆساید کردنی گەلی کورد هەمیشە لە ئارادا بوو، لە ئێرانیش هەر لە دەسەڵاتی رەزا شاوەو دامەزراندنی دەوڵەتی فارسەوە هەموو ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ناوی کوردستانیان لە سەریان لابراو تەنها چەند شارو شارۆچکەیەکیان ناونا کوردستان. هەرلە سایەی پەیمانی لۆزانەوە بوو داگیرکەرانی کوردستان لە رووی ئابووری و گەشەی پیشەسازییەوە بەردەوام پێشیان لە رەوتی گەشەسەندنی ئاسایی وسروشتی گرتووەو، داهاتی نەوت و کانزاو سامانی کوردستان لەماوەی ئەو هەشتا نەوت ساڵەدا کەلە هەزاران ملیۆن دۆلار تێپەر ِدەکات لە پێناوی پێشخستنی ئابووری و پیشەسازی خۆیاندا دەستەبەر کرد. بەدەیان و سەدان کوردیش بەهۆی بێکاری و نەبوونی بژێویی وەک هێزی کار، رویان کردە ناوچەکانی ئەوان و بەنرخێکی کەم کاریان پێکراوە.
لەسایەی پەیمانی لۆزاندا بوو کوژرانی زیاتر لە ملیۆنێک کورد لە راپەڕێنەکانی شێخ سەعید و ئیحسان نووری پاشاو سەید رەزای دێرسیم و راگواستنی ملیۆن و نیوێک کورد لە باکور بۆ ناوچە تورک نشینەکان و لە ناوچونی کۆماری ئۆتۆنۆمی کوردستانی سور لە لایەن سۆڤێتەوە و بڵاوەپێکردنی دانیشتوانەکەی بەناو کۆمارەکانی دیکەی سۆڤێتدا دا و هێرشی سەربازیی بۆ سەر باشوری کوردستان و رووخانی حکومەتەکەی مەلیک مەحمود و وێرانکردنی پێنج هەزار گوند لە باشورو کیماباران کردنی شارو شارۆچکەکانی کوردستان و ئەنفال کردنی گەلی کورد لەلایەن رژێمی سەدامەوە و روخانی کۆماری مهاباد و لە سێدارەدانی پێشەوا قازی و سەدان رۆڵەی گەلی کورد لە کوردستانی باشورو دەرکردنی فتوای جیهاد لە دژی کوردو هەموو ئەو کوشت و بڕو ماڵوێرانییەی کە لە بەشەکانی دیکەی کوردستان بە سەر کورد هاتن هەمووی لە سایەی پەیمانی نەگریسی لۆزانەوە بوو، هەر بۆیە پەیمانی لۆزان بە سەرەتاو سەرچاوەی هەموو بێبەختی و نەهامەتی و ماڵوێرانی و دواکەوتنێکی کورد لە کاروانی سەرفرازیو پێشکەتن دادەنرێت.

⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Serçawekan
[1]📡 Mallper | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رادیۆی نەوا

⁉️ Taybetmendîyekanî babet
🏷️ Pol:🔣 Hemecore
🏳️ Zimanî babet:🏳️ کوردیی ناوەڕاست

⁉️ Technical Metadata
✨ Kwalîtîyi babet: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Xirap👎
✖️
 40%-49%
Xirap
✖️
 50%-59%
Xirap nîye
✔️
 60%-69%
Mamnawendî
✔️
 70%-79%
Zor başe
✔️
 80%-89%
Zor başe👍
✔️
 90%-99%
Nayab👏
✔️
Em babete lelayen: (Hawrê Baxewan)ewe le: Aug 13 2009 1:11PM tomarkirawe
✍️ Em babete bo diwacar lelayen: (System Administrator)ewe le: Sep 2 2012 12:13PM baştirkirawe
☁️ Nawnîşanî babet
🔗
🔗
👁 Em babete 13,599 car bînrawe

💬 Bîrurakantan
💬

dastan xosh bet bo am babata barasti mn xom badwai am babataya zor garam 7azm akrd zyatr labarai paimani lozan bzanm chwnka mn xom nawm lozana wa 7azm krd hamw shte darbarai am paimana bzanm barasti shteki dltazen bw zorm pe naxosh bw balam dastan xosh bet ewa rastyakan axana rw hewadarm agar har shteki trtan lasar am paimana zani blawi bkanawa dastan xosh bet dwbara
lozan
Sep 6 2012 11:10AM
sharifsozan@yahoo.com


📚 Attached files - Version
Cor Version 💾📖🕒📅 👫 Nawy tomarkar
📷 Faylî Wêne 1.0.118 KB Aug 13 2009 1:11PMHawrê Baxewan
✍️ Em babete baştir bike!
☰ Zortir
⭐ Bo naw lîstî kokirawekan
💬 Rayi xot derbareyi em babete binûse!

✍️ Gorankarîyekanî babeteke!
🏷️ Metadata
RSS

📷 Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
🔎 Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Nirxandinî babet
1 Deng 4 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

لۆزان

📚 Faylî peywendîdar: 3
📂[ Zortir...]
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
📅 Rêkewt u Rûdaw
1.👁️30-06-1925
📂[ Zortir...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Katî afrandinî lapere: 14,414 çirke!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574