ساڵی 1977 لە شاری #سنە# هاتۆتە دنیا. خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هونەرە شانۆییەکان و ماستەری بواری سینەمایە. تا ئێستا دروست کردنی چەندین کورتە فیلم لەوانە: چینە، گوڵە بەڕۆژەکان، حاڵی هەمووان باشە و کلاس پێک دێت لە کارنامەی هونەری خۆیدا هەیە و لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین خەڵاتی لە فیستیڤاڵەکانی کورتە فیلمی درامی ڕۆژاوای وڵاتی ئێران، بەرهەمەکانی ناوەندەکانی حەوزەی هونەری، فەردا، ڕوشد و ڕویش بەدەستهێناوە.
نەسیری ئیستا وانەبێژی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئێران نووسینگەی سنە و بەرپرسی بەشی هونەرە وێنەییەکانی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستانە و لە شەشەمین خولی فیستیڤاڵی پارێزگایی فیلم و وێنەی فۆتۆگرافی ژیار کە لە مانگی پووشپەڕی 2009 لە سنە بەڕێوەچوو، ئەندامی لێژنەی هەڵبژاردنی بەشی فیلمە بوو.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,672 keer bekeken