ژیاننامە
لەرێکەوتی 25-09-1967 لە
هەولێرهەولێر لە گەرەکی
خانەقاخانەقا لە دایکبووە تا پۆلی 3 ناوەندی خۆیندووە، لە منداڵیدا لە قوناغی سەرەتایی زۆر زیرەک بوو، هەموو ساڵێک بە یەکەم دەرچووە، ئەو وزەیەکی باشی هە بوو، وەرزشکارێکی باش بووە.
ئەردەلان لەخێزانێکی کورد پەروەرو گەورە بووە، هەر لە تەمەنی هەرزەکاری حەزو خولیای هونەری هە بووە هەر زو لە تەمەنیکی زۆر بچووک هەوڵدەدات پەیوەندی بەڕیزەکانی پیشمەرگەی کوردستانەوە بکات بەڵام لەبەر بچوکی تەمەنی وەرناگیرێت.
خەباتی
دوای 18 ساڵی ئەردەڵان دەبێتە
پێشمەرگەپێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەتیپی 86 ی بەرانەیەتی.
لە دوای شاڵاوی بەدناوی
ئەنفالئەنفالییش لە ساڵی 1988 لەناو رێکخستنەکانی یەکێتی، دەست بەخەباتی نهێنی دەکات، لەناوی شاری هەولێر، لە راپەرینیشدا سەرپەرشتی هێزیک دەکات بۆ چەند گەرەکێک لەوانە، گەرەکی خانقا تاکو دەگاتە، شارع هەولێر..
لە
کۆڕەوکۆڕەوی 1991 کوردستان بە جێ دەهێڵێت و دەچێتە وڵاتی سوید، ماوەی 15 ساڵ لە غوربەت ژیا، دەمەوێت لێرەدا یەکێک لەوتەکانی بهێنمەوە یادی خوێنەری خۆشەویست کە بەردەوام لەگەڵ لەگەڵ هاوەڵەکانی دەیووت (مرۆڤ هەستە من قەت هەست ناکەم کە لەهەندەرانم هەمیشە وا دەزانم لە کوردستانم) هێندە خۆشەویشتی بۆ خاک و نیشتمانی هەبوو.
چالاکیی هونەری
ئەردەڵان نمونەی هونەرو هونەر مەندانی کورد بوو، لەساڵی 1986 یەکەم کاسیتی خۆی بلاوکردۆتەوە..لە ساڵی 1993یش لە وڵاتی سوید یەکەم ئەلبوومی بڵاوکردەوە.
ئەردەڵان خاوەنی 5 ئەلبومی گۆرانییە...لەوانە،
شەم - şem
ئەلبومی 2007 - Elbumî 2007
وەفای عەشق - Wefay 'Eşq
هەڵبژاردە – Hellbjarde
ئەردەڵان بەکر – لە یەکێک لە گۆ
رانیەرانیەکیانیدا بەناوی (کچی گاور) دەڵێت:
کچی گاور دڵی بردم ئەشقی بووم پیری کردم
تازە دونیایی من وایە من بریندارم ئەو تەبیبم
وا دەرۆی و جێم دەهێلی
برینی کۆنە بە ئێش دێنی
دەرۆی پێم بڵی بۆ چ لایەک
هیچ کەس وەک من خۆشتی ناوێ
ئیشقی جوانیت وای لێکردم دونیاو خەیاڵی بردم
لە تەمەنی نێو گەنجیما رسوای هەردوو دونیات کردم
جوانەمەرگ نە خۆشی درێژخایەنی هەبوو، خۆی دەیزانی، چونکە پزیشکەکان پێیان گوتبوو، بەڵام ئەو زۆر بەئومێدێکی گەورەوە لەدڵ و خەیاڵی دانابوو چاک ببێتەوە، یاخود بەرەو باشی بڕوات و ئیتر دەست بکات بە وەرزش و ژیانێکی نوێ بۆ خۆی دابین بکات !؟ بەڵم لە هەمان کاتدا نەیدەویست ئازیزانی خۆی دڵ گران بکات بەم هەواڵە ناخۆشەی.. بڕیاری دابوو کە لای کەس باسی نەکات تەنها لەلای براکانی و چەند کەسێکی تر.
مخابن، مەرگ رێگەی نەدا ئەردەڵان کاری باشترو جوانتر پێشکەش بکاتو، لەرۆژی 2009-10-10، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی سوید، بەنەخۆشی کۆچی دوایی کردو. دوای چوار رۆژیش لە ئێوارەی 2009-10-14، تەرمەکەی گەییشتەوە هەولێرو رۆژی 2009-10-15، لە مەراسیمێکی شایستەدا لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە هەولێر بەخاک سپێردرا.
ڕۆژی
06-03-201406-03-2014 بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی و نیاز نوری نەقیبی سەندیکای هونەرمەندان و ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی و رۆشنبیران و بنەماڵەی هونەرمەندی کۆچکردوو ئەردەڵان بەکر، لە پارکی منارە لە هەولێر پەردە لەسەر پەیکەری ئەو هونەرمەندە لادرا.
پەیکەرەکە لەلایەن پەیکەرساز رێبین سەرکار-ەوە دروستکراوەو پۆرترێتە و قەبارەکەی دوو ئەوەندە و نیوی قەبارەی ئاساییە و لەمادەی فایبەر گڵاس دروستکراوە.
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!|
📷 Resim tipi |
1.0.1 | 6 KB |
| |
Oct 12 2009 11:04AM | Hawrê Baxewan |