جەلال محەمەد حامید ئاغجەلەری
✌️ شەهیدان
لە ئاغجەلەر لەخێزانێکی کوردپەروەر لەدایکبووە، ەمنداڵی لەسۆزی دایکی بێبەشدەبێ و دایکی کۆچی دوایی دەکات، بەلام نەنکی دەیگرێتە ئامێزی گەرمی خۆی و نازی دەکێشێ، کاتێکیش گەورە دەبێت دەچێتە بەر خوێندن و خوێندکارێکی زیرەک و وریا دەردەچێت، تا تەواوکردنی پۆلی چواری ئامادەیی، لەپۆلی دووی ناوەندی پەیوەندیدەکات بەڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستانەوەو ئەندامێکی چالاک قارەمان دەردەچێت و هەموو ئەوکارانەی بۆی دادەنرا لەلایەم شۆڕشەوە زۆر ئازایانە جێبەجێدەکردن، ئەو رۆڵە جەربەزەیە زۆربەی نوسین و هەڵواسینی بلاوکراوەکانی شۆڕشی، لەئاغجەلەر ئەنجامداوە بەرەو نەمری دواجار دەست لەخوێندن هەڵدەگرێ و پەیوەندیدەکات بەهێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە لەساڵی 1981 لەهەرێمی دووی کەرکوکی ئەوسای (ی.ن.ک) لای شەهیدی فەرماندە مامۆستا رەفیق ئاغجەلەری، شەهید بەشێوەی شار پێشمەرگەیەکی قارەمان و خۆشەویستی ناو هەڤاڵە پێشمەرگەکانی دەبێت، بەلام مەخابن تەمەنی کەم دەبێت و لە 02-02-1982 لەشەڕێکی ئازایانەدا لەشاخی سێدارەی گوندی کانی بۆگەنەی سەر بەناحیەی ئاغجەلەر شەهید دەکرێت دەچێتە کاروانی شەهیدانەوە.