هونەرمەند عەلی کەریم لە دایکبوی شاری #کەرکووک#ە و لەهاوینی ساڵی 1968وە دەستی کردووە بە کاری هونەری،یەکەم بەرهەمیش کەبەشداری کردووە،شانۆگەری (پارەی دەرمانەکە)یە کەلەنوسینی هونەرمەندی گەورەی عێراق (یوسف العانی) و دەرهێنانی هونەرمەند (ئەنوەر محەمەد ڕەمەزان) بوو،جگە لەکاری شانۆی و تەلەفزیۆنی لە بواری نوسینیشدا، هونەرمەند عەلی کەریم بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا وتارو لێکۆڵینەوە سەبارەت بە شانۆ و ئەزمونە شانۆییەکان دەنوسێت، تائێستا پێنج کتێبی بە چاپ گەیاندوە، دواکتێبی بەناوی (نواندن لە سینەمادا) لەژێرچاپدایە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 10,548 جار هاتیە دیتن