🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 خەندەی خەبات
خەندەی خەبات
نووسینی ڕەهبەر سەید برایم
بڵاوکار کتیبخانەی کۆشکی سەرا سلێمانی
چاپی یەکەم 2021
📕 خەندەی خەبات
📕 سپیکردنەوەی خوێن
سپیکردنەوەی خوێن، ناونیشانی یەکەم ڕۆمانی نووسەر و چیرۆکنووس فەرهاد مستەفایە کە لە دوتوێی (329) لاپەڕەدا بڵاوکرایەوە. ئەم کتێبە لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی رۆشنبیریی ئەندێشەیە[1].
فەرهاد مستەفا، کە ساڵان
📕 سپیکردنەوەی خوێن
📕 باوکی ڕۆحی
باوکی ڕۆحی یەکێکە لە شاکارەکانی ئەدەبیاتی دنیا
نووسینی ماریۆ پوزۆ
وەرگێڕانی ئەحمەد عەبدوڵا
ناوەندی ئەندێشە[1] 2021
📕 باوکی ڕۆحی
📕 هاواری دیجلە
لە ڕاستیدا هاواری دیجلە هاواری نووسەری دیاری کورد محەمەد ئوزونە. هاوارێکە لە ناخەوە دەربارەی کورد و مێژووی بۆتانە. ڕۆمانێکە لە قووڵایی مێژووەوە. ڕۆمانێکە جگە لە دیجلە، کەس ناتوانێت بیگێڕێتەوە.
دڵۆپ د
📕 هاواری دیجلە
📼 ساعەی ڕیمانی قەدیمی هەولێر
ڤیدیۆیەکی ساعەی ڕیمانی قەدیم[1]
📼 ساعەی ڕیمانی قەدیمی هەولێر
📕 کفنێک بۆ نیهاد جامی
کفنێک بۆ نیهاد جامی
نووسەر نیهاد جامی
شانۆنامە 2020
📕 کفنێک بۆ نیهاد جامی
📕 شێخ مەحمودی قارەمان و دەوڵەتەکەی خوارووی کوردستان 2
شێخ مەحمودی قارەمان و دەوڵەتەکەی خوارووی کوردستان
بەرگی دووەم
محەمەد رەسوڵ (هاوار)
📕 شێخ مەحمودی قارەمان و دەوڵەتەکەی خوارووی کوردستان 2
📼 ڤیدیۆی شاری سلێمانی ساڵی 1959
ڤیدیۆی شاری سلێمانی ساڵی 1959[1]
📼 ڤیدیۆی شاری سلێمانی ساڵی 1959
📕 ڤایرۆسی کۆرۆنا و چەند پەند و ئامۆژگاریەک
نووسەر : دایکی سوننە
پێداچووەنەوەی : مامۆستا عدنان بارام [1]
📕 ڤایرۆسی کۆرۆنا و چەند پەند و ئامۆژگاریەک
📼 ڤیدیۆیەکی کۆنی هەولێر ساڵی 1995
ڤیدیۆیەکی کۆنی هەولێر ساڵی 1995 جواردەوری قەلای هەولێر[1]
📼 ڤیدیۆیەکی کۆنی هەولێر ساڵی 1995
📕 ئێران و ئیخوانولموسلمین؛ خاڵەکانی هاوهەڵوێستیی و هۆکارەکانی جیاوازیی
نووسینی: ئیبراهیم میکە عەلی
چاپی یەکەم 1999 [1]
📕 ئێران و ئیخوانولموسلمین؛ خاڵەکانی هاوهەڵوێستیی و هۆکارەکانی جیاوازیی
📖 میدیاکان و ناوی بێ ناوەڕۆک
میدیاکان و ناوی بێ ناوەڕۆک!
لەیلا بەرزنجی
دوای ئەوەی بەرەهایی دەگاتە هەموو مالەکان یان دەبێتە هۆکاری ئەرێنی یان کێشه و گرفت سەرهەڵ دەدات بەبێ ئەوەی هەستی پێبکرێ کۆمەڵگا بەرەو چەواشەو داماڵین لە بە ه
📖 میدیاکان و ناوی بێ ناوەڕۆک
📜 دیدار و ژوان
دیدارو ژوان
لەسەر بەردەکە دانیشتبووم، پاڵم بە قەدی دار تووە زەڕەکەی خەیاڵمەوە دابوو.
وا چو، وبوومە ناو خەیاڵەوە، لە خۆم زیاتر کەسم لەچواردەورم نەدەبینی، نەمدەزانی خەیاڵ بۆ کام لا کەوتبووە ڕێ، نەخشەو
📜 دیدار و ژوان
👫 حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی
ساڵی1937 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، سەرەتای خوێندنی لە قوتابخانە ئاینییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و بیارە بووە پاشان لە خوێندنی ئێواران بەردەوامی داوە بە خوێندن و پەیمانگەی کارگێڕی تەواو کردووە، بووە ب
👫 حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی
📖 ڕیچارد تێمپلەر باس لەیاسا ژمارە 4 دەکاتدەڵێت
ڕیچارد تێمپلەر باس لەیاسا ژمارە 4 دەکاتدەڵێت (کاتێک منداڵە گەورەکانم پچووک بوون بەخیلیم بەهەموو ئەو باوکانە دەبرد کە چەند کاتژمێرێکیان لەتۆپی پێ بەسەردەبرد لەگەڵ منداڵەکانیان هەستم بەتاوان دەکرد چونکە
📖 ڕیچارد تێمپلەر باس لەیاسا ژمارە 4 دەکاتدەڵێت
📕 چاوشارکێی فیلەکان
نووسین: شاخەوان عەلی حەمەد مامۆکی
بابەت: چیرۆکی مناڵان
[1]
📕 چاوشارکێی فیلەکان
📕 لە مەرگی کەژاڵ دەگەڕێم
نووسین: شاخەوان عەلی حەمەد مامۆکی
بابەت: کورتەڕۆمان
[1]
📕 لە مەرگی کەژاڵ دەگەڕێم
📷 خێزانێکی کورد لە شەقڵاوە 1966
خێزانێکی کورد لە شەقڵاوە 1966[1]
📷 خێزانێکی کورد لە شەقڵاوە 1966
📕 خەجێ و سیامەند
خەجێ و سیامەند
نوسین عەبدولباقی یوسف
وەرگێڕان عەلی ساڵح میران
📕 خەجێ و سیامەند
📕 نوێ کردنەوی بیری ئیسلامیی؛ بەرگی 01
نووسینی: د. محسن عبدالحمید
وەرگێڕانی: ئیبراهیم میکە عەلی
1999[1]
📕 نوێ کردنەوی بیری ئیسلامیی؛ بەرگی 01
📕 داستانی بیگ-بانگ
مارکۆس چۆون
وێنەکان: کریس مۆر
ئامادەکردن و وەرگێڕان
شێرکۆ رەشید قادر
2021
سلێمانی
لە بڵاوکراوەکانی هەفتەنامەی تاراوگە - هۆڵەندا[1]
📕 داستانی بیگ-بانگ
📕 هونەری ئەتەکێت 2
هونەری ئەتەکێت
وەرگێڕانی ئایندە محمد


ئەتەکێتی مامەڵەکردن لەگەڵ دایک و باوک
- دایک و باوک، ئەو دوو کەسەن کە ژیانیان بە ئێمە بەخشیوە و خۆشی و ئاسوودەیی و تەمەنی خۆیان کردۆتە قوربانی لەپێناو ئێمەد
📕 هونەری ئەتەکێت 2
📕 حەوت کۆڵەکە
کتێبی حەوت کۆڵەکە
هۆکاری ڕاستەقینەی نائارامییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست چییە؟

بەرهەمی پەیمانگای ئینتەربرایسی ئەمریکی
AEI
ڕێکخستن و پێداچوونەوە
مایکڵ ڕۆبن و برایەن کەتوڵس

وەرگێڕانی شوان محەمەد
📕 حەوت کۆڵەکە
📕 رۆڵی نوێنەرانی کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
رۆڵی نوێنەرانی کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
سەردەمی پاشایەتی 1925 - 1958
وەرگێڕانی حەسەن جاف
📕 رۆڵی نوێنەرانی کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
📕 ئایدا وەکو خوێن لە نێو دەمارەکانمدا
ئایدا وەکو خوێن لە نێو دەمارەکانمدا
نامه رۆمانسیەکانی
ئەحمەد شاملۆ بۆ ئایدا

لە وەرگێرانی: مقداد شاسواری
ناوەندی ئاشتی[1]
2021
📕 ئایدا وەکو خوێن لە نێو دەمارەکانمدا
👫 کەسایەتییەکان
جەعفەر حەسەن
✌️ شەهیدان
یونس محەمەد عەلی؛ هاوار
👫 کەسایەتییەکان
ئیبراهیم میکە عەلی
👫 کەسایەتییەکان
حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی
📖 کورتەباس
میدیاکان و ناوی بێ ناوەڕۆک
✌️ خالید سەعید - دکتۆر خالید | پۆل: شەهیدان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

خالید سەعید - دکتۆر خالید
دکتۆر خالید ساڵی 1934 لەبنەمالەیەکی نیشتمان پەروەر و تێکۆشەر و دیاری شاری کۆیە لەدایک بوە. باوکی حاجی حەمە سەعید ئەسعەد یەکێک بوو لە گەورە پیاوانی غەفوریەکان.
هەر لە کۆیەش قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی وناوەندی تەواو کردوە، دواتر لە شاری کەرکوک لە پەیمانگای برین پێچینەوە درێژەی بە خوێندن داوە. پاش تەواوکردنی خوێندن لە نەخۆشخانەی کۆیە دامەزراوە.
لەسەردەمی لاویەتیەوە تێکەڵاوی چالاکی و کاری سیاسی بووە. لە سالانی 1947 تا 1948 بەهۆی چەند مامۆستایەکی نیشتمان پەروەر و ناسراو وەک : حەمە رەفیق مەعروف و عوسمان حەسەن و قادر ئەسعەد بۆتە ئەندامی کۆمەلەی پێشکەوتنی قوتابیان وپاشان بەشداری کردوە لە یەکێتی قوتابیانی کوردستان.
دوای شۆرشی 14 تەموزی 1958 بۆتە ئەندامی لیژنەی ناوچەی کۆیە وەک کادرێکی لیهاتووی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەشاری کۆیە ناوی دەرکردوە.
لەمانگی ئەیلولی 1961 دا کاتێ کە چەکدارانی عەشیرەتە کوردیەکان رێگاو بانیان گرت، دکتۆر خالید لەگەڵیان چەکی هەڵگرتوە و دوای بڵاوە پێکردنیان ئەو لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەک مانەوە تا جولانەوەکیان رێکخستوە. لەبەر توانایی فیکری و بەدەنی دکتۆر خالید هەر زوو بۆتە ناوێکی دیاری ناوچەی کۆیە. زۆر چالاکانە بەشداری کردوە لە زۆربەی چالاکی جەماوەری و پیشەیی و سیاسی ئەو سەردەمە و زۆر جاریش بە سەرپەرشتی و دەستپێشخەری ئەو ئەم چالاکیانە کراوون.
کاتێ کە شۆرشی ئەیلول دەستی پێکرد، دکتۆر خالید لەیەکەمین دەستەی پێشمەرگایەتی پارتی دابوو.
پێش شۆرشی ئەیلول لەناو لیژنەی کۆیە وەک باڵێکی سەربازی بە سەرۆکایەتی خۆی کاری ئەکرد. بەمەبەستی پەیداکردنی چەک و تەقەمەنی سەفەرێکی کرد بۆ حاجی ئۆمەران، هەر لەم کاتانە ئەمری گرتنی دەرچووە بۆیە ئەویش روی لە چیاکانی قەندیل و شیشار و سەفین کرد لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەک و پەیوەندی کردوە لە گەڵ سەرۆک عەشیرەتەکان و هاووڵاتی ئەم ناوچانە بۆ ئاگاداری کردنەوەیان و ئامادەکردنیان بۆ شۆرش.
لەپێشمەرگایەتیش ئەو کاتە بە ئازایەتی و لێوەشایی ناسراو بوو، لە ناو پێشمەرگە زۆر خۆشەویست و بەرێز بوو، هەر لەبەر ئەم سیفاتانە بوو بە سەرلق لە حاجی قەڵا لەساڵی 1963.
لە ساڵی 1964 بوو بە سەرلق لە دەشتی کۆیە و پاشان بوو بە ئامر بەتالیۆن بەدرێژایی شۆرشی ئەیلول. لە دەیان شەرو چالاکی بەشداری کردوە و هەموو کات لە ریزی یەکەم بووە.
پاش دەرچوونی بەیانی 11 ئازاری ساڵی 1970 تا 1974 لەشاری بەغدا نیشتەجێبووە و لەنەخۆشخانەی نعمان بوو بە مودیری ئیدارە.
کاتێ کە شۆرش هەڵگیرساوە دکتۆر خالید پەیوەندی کردوە و بوو بە ئامر بەتالیۆن و پاشان بوو بە ئامر هێزی کۆسرەت و لە دواییش بوو بە فەرماندەی هێزی گەرۆک. وەک هێزێک لە هەر ناوچەیەک پێویستیان پێبوبی فریایان کەوتوە و لە زۆربەی جەبهەکان گەراوە و بەشداری شەرو چالاکیەکانی کردوە.
لەساڵی 1975 پاش پەیمان نامەی جەزاییر و پیلانی دوژمنانی کورد بۆ توانەوەی بزوتنەوەی کورد لە کوردستان. دکتۆر خالید یەکێک بووە لەو کادیرە بەرچاوانە کە نەیان ویستوە چەک دانێن و خۆ بەدەست بدەن و لەگەڵ چەند کادرێکی تری نیشتمان پەروەر و شۆرش گێر چەند کۆبونەوەیەک ئەکەن بۆ بەردەوام بوون لە شۆرش و نەهێلن پیلانی دوژمنان سەربگرێت و ئاش بەتاڵ بە شۆرشی ئەیلول بکرێت. بەڵام سەرکردایەتی کورد لەم کاتەدا نەک هەر یارمەتیان نەداوون بەڵکو رێگریش بوونە لە بەردەوام بوونی شۆرش.
دوای نائوومێدی لەو هەوڵەشیان ئەچن بۆ کوردستانی ئێران و چەند کۆبوونەوەک لە نەغەدە و ئورمێ ساز دەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لەم وەزعە تازەیە و لەدواییدا لەگەڵ چەند هەڤاڵێکی تر دا بریاریان دا بگەرێنەوە بۆ کوردستان بۆ ئەوەی درێژە بەخەباتی سیاسی و جەماوەری بدەن و هەر لەم کۆبوونەوە بزوتنەوەی سوسیالیستی دیموکراتی کوردستان پێکدەهێنن لەگەڵ هەڤاڵان شەهید عەلی عەسکەری، شەهید عومەر دەبابە، شەهید رەسول مامەند، شەهید تایر عەلی والی، شەهید عەلی هەژار، شەهید سەعدی گچکە و شەهید کاردۆ گەڵاڵی و چەند هەڤاڵێکی تر.
پاش گەرانەوەیان بۆ عێراق رژێم دکتۆر خالید و کاک عەلی عەسکەری و کاک عومەر دەبابەیان دوور کردەوە لە کوردستان بۆ ئەوەی دەست بە کاری سیاسی نەکەنەوە و هەر یەک لەم بەرێزانە نیشتەجێ ئەکرێن لە شارێک بۆ ئەوی پەیوەندی نێوانیان لاواز بێت، بۆ نمونە کاک عەلی عەسکەری لە شاری رفاعی و کاک عومەر لە رەمادی و دکتۆر خالید لە بەغدا نیشتەجێدەکرێن.
لەبەغدا دکتۆر خالید لە ژێر چاودێری رژێم بوو زۆر جار بانگ دەکرا لە لایەن دەزگای موخابەرات و تووشی ئەشگەنجەی دەروونی دەکرا و تەهدید دەکرا کە بەشداری هیچ جلموجۆڵێکی سیاسی نەکات.
لە کاتی کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان دامەزرا هەر لەسەرە تاوە پەیوەندی هەبوو لە گەڵ دەستەی دامەزراندن لە رێگای بەرێز مام جەلال. دکتۆر خالید لەو کەسانە بوو کە بەردەوام بەپەرۆشی ئەوە بوو کە خەباتی چەکداری بەزوترین کات دەست پێبکرێتەوە و لەنامەکی بۆ بەرێز مام جەلال ئاماژەی بەوەکردبوو کە دواکەوتنی خەباتی چەکداری لە بەرژەوەندی رژێم و دوژمنانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردە و کاتی خەباتی چەکداری هاتووە.
پاش ئەوەی دەستەی دامەزراندنی یەکێتی داوایان لە دکتۆر خالید کرد کە دەست بە خەباتی چەکداری بکەنەوە، دکتۆر خالید پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵێک پێشمەرگەو فەرماندەو لێپرسراوی لقەکانی شۆرشی ئەیلول کرد. هەروەها پەیوەندی کرد لەگەڵ شەهید عەلی عەسکەری و شەهید عومەر دەبابە بۆ هەڵگیرسانەوەی خەباتی چەکداری بە سەرپەرشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان. لەکاتێکی کەمدا توانرا کۆمەڵێک پێشمەرگەی قارەمان و دڵسۆز کۆبکرێنەوە و رووبکەنە شاخەکانی کوردستان. هاتنەدەرەوەی ئەم قارەمانانە دەنگێکی گەورەی دایەوە لە ناو خەڵکی کوردستان.
بۆ کاری رێکخستن و کۆکردنەوەی پێشمەرگە و پەیوەندی کردن لەگەڵ پێاو ماقولانی ناو چەکانی بادینان و سۆران دکتۆر خالید چەند جار سەردانی ئەم ناوچانەی کرد.
بەهاری ساڵی 1977 سەردانێکی کرد بۆ ناوچەی بەرادۆست بۆ پێشوازی لە بەرێزان مام جەلال و کاک نێوشیروان و هەڤاڵانی دەرەوە.
دکتۆر خالید رۆلێکی بەرچاوی هەبوە لە شۆرشی نوێی گەلەکەمان چ لە کاری رێکخستن و چ لە شەرو چالاکیەکانی یەکێتی دژ بە دوژمنانی گەلی کورد و هەر لە یەکەم رۆژی دروست بوونی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تا رۆژی شەهید کردنی.
هەڤاڵەکانی دکتۆر خالید سەرکەوتنی ئەم لە پۆستەکانی بەوە دەگەرێننەوە کە دکتۆر خالید تا بڵێ کەسێکی پاک و نیشتمان پەروەر بووە و زۆر نزیکی پێشمەرگە بووە و هەر هەمووشیانی وەک براو کوری خۆی سەیر کردوونە و لە خۆشی و ناخۆشی لە گەڵیان بوە و زۆر کەسێکی راست گۆ بووە و کاری کردوە لە پێناوی گەلەکەی و دوور بوە لە خۆپەرستی و هیچ کات کاری نەکردوە لەپێناوی پۆست و ئیمتیازات.
بەهاری 1978 د. خالید و عەلی عەلی عەسکەری و شێخ حسێن بابە شێخ لە گەڵ نزیکەی 1000 پێشمەرگە بەرەو هەکاری بەڕێ کەوتن، بۆ ئەوە چەک بهێنن بۆ بوژاندنەوەی شۆڕش. ئەم هێزە دابەش کرابوون بە سەر سێ بەشدا. لە کاتێکدا کە کێشەی گەورەی ئەمان ئەوەبوو کە شۆڕشی گەلەکەمان سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و گەلی کورد بە مافە رەوا کانی خۆی بگات، سەرکردایەتی کاتی ئەوسای پارتی دیموکراتی کوردستان کە ناسراوبوون بە (قیادە مۆقەتە) خەریکی پلان دانان بوون بۆ لە ناو بردنی شۆڕشی نوێ گەلەکەمان. دوابەدوای چەندین شەڕ و پێکدادان کە لەلایەن قیادە مۆقەتەوە پلانی بۆ دانابوو بە پشتیوانی عەشایەرەکانی سەرسنوور و ناوچەی هەکاری. لە شەوی 19-06-1978.
شەهید د. خالید سەعید و هاوڕێکانی کەوتنە بۆسەیەکی گەورەوە کە سەدان چەکداری عەشیرەتی ژیرکی داینابوو، لەم شەڕەدا شەهید د خالید لە کۆبونەوەیەک لەگەڵ هاورێیەکانی پێیاندەڵێت؛(با چیتر پێشمەرگە بە کوشت نەدەین و خۆمان تەسلیم بکەین،چونکە ئەوان تەنها ئێمەیان لا مەبەستەو ئەو پێشمەرگانە با بمینێن. چونکە شۆرش پێویستی بەو پێشمەرگانە هەیه) هەروها د خالید وتوویەتی؛ (ئێمە ئەگەر خۆمان تەسلیم نەکەین، ئەگەر نەشکوژرێین،پێشمەرگەکان لە برسا دەمرن، بۆیە لەپێناو رزگارکردنی گیانی ئەو پێشمەرگانه، پێویستە خۆمان تەسلیم بکەین،ئەگەرنا بۆ هەتاهەتایە مێژو نەفرەتمان لێ دەکات.) کاتێک دەیانەوێت برۆن خۆیان تەسلیم بکەن، د خالید بە گوێی یەکێک لەپێشمەرگەکاندا دەچرپێنێت و پێیدەڵێت؛(دەزانم دەکوژرێم، بەڵام بەکوشتنی من شۆرش کۆتایی نایەت،تکایە ئێوە بەردەوام بن، جونکە ئەم میللەتەی ئێمە زۆر فەقیرە و باجی نەبوونی سەرکردەی دڵسۆز دەدات و بەرپرسانی ئێمە لەشۆرشدا ئەوەندەی خەریکی تەسفیەی یەکترن، ئەگەر ئەوەندە خەریکی دوژمن بوونایە،ئەوا دەمێک بوو کورد خاوەنی دەوڵەتی سەەبەخۆ بو.).لە دوای خۆتەسلیمکردنیان هەریەک لە شەهید د خالید و عەلی عەسکەری و حسێن بابە شێخ بەفەرمانی پارتی بەدیلی شەهید دەکرێن.
ساڵی 1960 ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و لەگەڵ کچی مامی لتفیەی کچی حاجی سەعدی ئەسعەدی غەفوری. خاوەنی پێنج منداڵە، دوو کچ و سێ کوڕ.


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چنارۆک
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی دیموکراتی کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️07-07-1978
2.👁️19-06-1978
✌️ شەهیدان
1.👁️عەلی هەژار
📷 وێنە و پێناس
1.👁️دکتۆر خالد، ئارام و عەلی عەسکەری و...
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: ✌️ شەهیدان
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کۆیە
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 3 2009 9:31AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 6 2016 10:20PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 16,568 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.117 KB Nov 3 2009 9:31AMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  📖 خەندەی خەبات
  📖 ڤایرۆسی کۆرۆنا و چەند ...
  📖 چاوشارکێی فیلەکان
  📖 لە مەرگی کەژاڵ دەگەڕێم
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 18-04-2021
  🗓️ 17-04-2021
  🗓️ 16-04-2021
  🗓️ 15-04-2021
  🗓️ 14-04-2021
  🗓️ 13-04-2021
  🗓️ 12-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
جەعفەر حەسەن
هونەرمەند جەعفەر حەسەن، برای ناسر حەسەن بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا
دوای مانەوەی بۆ ماوەی 25 ڕۆژ لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ 2021/4/19 هونەرمەند جەعفەر حەسەن لە تەمەنی 77 ساڵیدا بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، جەعفەر حەسەن لە ساڵی 1944 لە خانەقین لە دایکبووە بەڵام لە شاری هەولێر نیشتەجێ بووە و بڕیاریشە هەر لە هەولێر بە خاک بسپێردرێت، هونەرمەند جەعفەر خاوەنی چەندین سرودی نیشتیمانیە و سرودەکانی بۆ زمانەکانی ئینگلیزی و فەرەنسی وەرگێڕدراون [1]
جەعفەر حەسەن
یونس محەمەد عەلی؛ هاوار
شەهید یونس محەمەد عەلی ناسراو بە شەهید هاوار
یونس محەمەد عەلی سان ئەحمەد لە گوندی تەپی سەفا لە ساڵی 1945 لە بنەماڵەیەکی خانەدان و کوردپەروەر چاوی بەدنیا هەڵهێناوە. هێشتا یونس تەمەنی یەک ساڵ دەبێت ماڵی باوکی لە تەپی سەفاوە بار دەکات بۆ شەکرالی بۆ سەر زەوییەکانی حەسەن بەگی جاف.
لەتەمەنی 7 ساڵیدا دەینێرنە بەر خوێندن، قۆناغی سەرەتایی تەواو دەکات، پاشان دەبێتە یاریدەدەری باوکی بۆ ئیشوکاری کشتوکاڵ و ماڵداری و حساب و کتابی زەوییەکانی حەسەن بەگ، چونکە زیاتر لە پێنج سەد دۆنم زەوی ناوبراو لەژێر چاودێری
یونس محەمەد عەلی؛ هاوار
ئیبراهیم میکە عەلی
ئیبراهیم میکە عەلی.
نووسەر و توێژەر لە بیری ئاینیدا.
لە سلێمانی نیشتەجێیە و لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندی(گوڵپ)ە لە هەورامان.
بڕوانامەی یەکەمی بریتییە لە دەرچوی ئامادەیی پەرستاری/سلێمانی 1986.
دواتر درێژەی بەخوێندن داوە و بەکالۆریۆسی هەیە لە زانستە ئیسلامیەکاندا لە زانکۆی تەرابلوسی لوبنان، خوێندکاری ماستەرە لە کۆمەڵناسیدا لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە.
لە ئاوارەییدا و لە کۆتایی ساڵەکانی هەشتاکاندا لە ئێران زانستە شەرعیەکانی خوێندوە و دواتر ساڵی 1993 بەشداری تاقیکردنەوەی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی
ئیبراهیم میکە عەلی
حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی
ساڵی1937 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، سەرەتای خوێندنی لە قوتابخانە ئاینییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و بیارە بووە پاشان لە خوێندنی ئێواران بەردەوامی داوە بە خوێندن و پەیمانگەی کارگێڕی تەواو کردووە، بووە بە فەرمانبەر لە پەروەردەی سلێمانی ئێستا خانە نشینەو لە شاری سلێمانی دەژی.
سەرەتای کاری ئەدەبی بە وەرگێڕانی هۆنراوەکانی پابلۆ نیرۆدا بۆ سەر زمانی کوردی و هەروەها وەرگێڕانی چەند هۆنراوەیەکی کوردی بۆ زمانی عەرەبی دەست پێ کردووە.
سەرەڕای بڵاو کردنەوەی چەندین وتاری ڕەخنەیی ئەدەبی و چەند کورتە چیرۆکێک ل
حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی
میدیاکان و ناوی بێ ناوەڕۆک
میدیاکان و ناوی بێ ناوەڕۆک!
لەیلا بەرزنجی
دوای ئەوەی بەرەهایی دەگاتە هەموو مالەکان یان دەبێتە هۆکاری ئەرێنی یان کێشه و گرفت سەرهەڵ دەدات بەبێ ئەوەی هەستی پێبکرێ کۆمەڵگا بەرەو چەواشەو داماڵین لە بە ها کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتیەکان دەبات، ڕاگەیاندن بەڕۆڵێکی کاریگەر دادەنرێ بۆ دروست کردنی کۆمەڵگایەکی پێش کەوتوو، بە پێچەوانەشەوە ناڕێک و دواکەوتوو داڕووخاو، چونکە ئاستی ڕۆشنبیری و شارستانیەت و پەروەردەی کۆمەڵگا دەردەخات، هۆشیاری تاکەکان پیشان دەدات و بەدنیای دەرەوەی دەناسێنێت، بەهۆی کەناڵە ئاسمانیەکان
میدیاکان و ناوی بێ ناوەڕۆک

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,187 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)